زۆر بەداخ و پەژارەوەین کرێکاری خەباتکار و سۆشیالیستی ناسراوی شاری سلێمانی بەڕیز، عبدالقادرعبدالڵە مارف، ناسراو بە شێخ قادر، بە هۆی نەخۆشیەوە، رۆژێ ٢٨ مارس ٢٠٢١، بۆ دواجار بەجێیهێشتین.
هاوڕی شێخ قادر کرێکاری کارگەی چیمەنتۆی سلێمانی و خەباتکارێكی ماندوونەناسی سۆشیالیست بوو. ئەو هەر لە سەرەتای لاۆیەوە و دواتریش لە ساڵەکانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، و لە ژێر سایەی سەرکوت و کۆشتوبڕی ڕژیمی بەعسی فاشیست، بەردوام بووە تا دوا رۆژانی ژیانی لە بەرگری لە مافەکانی کرێکاران و زەحمەتکێشان و ستەملێکراوان، و بە هۆی ئەم خەباتەیەوە چەندین جار سزادراوە و زیندانی کراوە.
هاوڕی شێخ قادر کرێکارێکی خەباتکاری خۆشەویست و دڵسۆز بوو، و رێز وخۆشەویستیەکی تایبەتی هەبوو لە ناو ڕیکخراو و گروپ و خەباتکارە کۆمۆنیست و سۆشیالیستەکانی کوردستاندا بە درێژایی هەموو ئەو مێژووە. گیان لەدەستدانی ئەو خەسارەتێکی بەرچاوە لە ڕیزەکانی خەباتی کرێکاری و یەکسانخوازی و ئازادیخوازی لە کوردستاندا.
لە ناخەوە سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ خانەوادەکەی و هاوڕانی و دۆستانی، وە هاوبەشی خەم و پەژارەی هەموانین.
دەستەی بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی ڕەوت
٣١-٣-٢٠٢١
منظمة البديل الشيوعي في العراق تنظيم شيوعي عمالي منهجه الفكري والسياسي ماركسي مستنبط من “البيان الشيوعي”
