ئەمە جاری دووهەمە، کە دۆینی شەو ١٥شوباتی ٢٠٢١، بنکە سەربازیەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولیر، و فرۆکەخانەی ئەم شارە و دەوربەری، دەدرێتەبەر هێرشی مووشەکی لە لایەن تاقمە مێلیشیا تاوانکارەکانی سەر بە ڕژێمی ئیسلامی ئیرانەوە. ئەم جارەیان هەندێ لەو مووشەکانە بەرەو ناو شار و شۆینی ژیانی دانیشتوان ئاڕاستە کراوە. بە گۆیرەی هەواڵەکان لە ئاکامدا کەسیك لە بنکە سەربازیەکەدا کوژراوە وە چەند کەسیش بریندار بووە.
ئەم کردەوە تیرۆریستیەی هێزە میلیشیا بەکرێگیراوەکانی ڕژێمی فاشیستی ئیسلامی ئێران، بۆ سەر شاری هەولێر، هەر وەک ئەوانەی کە ئەنجامی ئەدەن لە شاری بەغدا و شۆینەکانی تری عێراق، دانیشتوانی هەولێر و ئەم شارانەی کردە ئامانج. ئەمە سەرباری مەبەستی تایبەتیان لە هێرشیان بۆ سەر شاری هەوڵیر بۆ ووروژاندنی گیانی دووبەرکی تایفی وقەومی و بڵاوکردنەوەی چاوەشاکاری لە ناو جەماوەردا.
هەم ئەم دەستەو تاقمە میلیشیانە و هەم هێزە کانی ئەمرێکا، شارەکانی عێراق و کوردستانیان کردۆتە مەیدانی شەری سەربازی و مووشک گرتنە یەکتر و شۆینی یەکلا کردنەوەی بەرژەوەندە جیوسیاسەکانیان لە سەر حیسابی ئاسێش و ژیان و گوزەرانی دانیشتوان.
ئێمە بە توندو تێژ ترین شیوە ئەم کردەوە تێرۆرێستیەی هێزە مێلێشیەکان بۆ سەر شاری هەولێر سەرکۆنە ئەکەین.
دەستەی بەڕێوەبەری رۆژنامەی ڕەوت
١٦-٢-٢٠٢١
منظمة البديل الشيوعي في العراق تنظيم شيوعي عمالي منهجه الفكري والسياسي ماركسي مستنبط من “البيان الشيوعي”
