گڕی ڕاپەرینی بەرهەق و شۆرشگیرانەی گەنجانی ماف زەوتکراو و بێکار و هەژار کراو، و جەماوەری کریکار و کارمەندان ومامۆستایان و ستەمدیدەی کوردستان، لە زوربەی شار و شارۆچکەکانی هەردوو پارێزگای سلیمانی و هەڵەبجە، کڵپەی سەندووە و ڕوو لە هەڵکشان و بڵاوبوونەوەی هەرچی زیاترە.
مێژووی نەپچڕاوی خەباتی جەماوەری کریکار و کارمەندان و مامۆستایان و زەحمەتکێشان و گەنجانی کچ و کوڕی ئازادیخواز، کە بۆ دەیەیەکە بە دوای ئەنجامدانی ئاڵۆگۆری ریشەییەوەن، لە ئیستادا و بەم ڕاپەرینە چۆتە دۆخیکی تازەوە. راپەرینێک کە پڕە لە ئەزموون و گیانی شۆڕشگێڕانە و هیوا بە داهاتوویکی پرشنگداری دروستکراوی ڕاستەوخۆی دەستی ئینسانی زەحمەکیش و ئازادیخوازی کوردستان.
جیگەورێگەی سیاسی و کۆمەلایەتی ئەم راپەرینە، بەدەر لەهەر ئایندەیەک کە ڕووبەرووی ئەبێتەوە، هەر ئیستا پڕ بایەخ و کاریگەرە، چونکە نەک هەر دەسەلاتی خستە بەردەم شاڵاوی هێرشی خۆی، بەڵکو کۆسپی هیزە ئۆپۆزسیونە ئیسلامی و قەومیەکانی بەردەم خۆی و بەردەم سەرجەم پرۆسەی ئاڵوگۆری شۆرشگێرانەی کۆمەڵگەی کوردستانی وەلانا، و بارەگاکانی سوتاندن.
ئەم شەپۆلە تازەیەی ڕاپەرین، کە بە خۆپێشاندانی ڕۆژی چوار شەمەی ڕابردوو (٢-١٢-٢٠٢٠) لە شاری سلێمانی دەستی پێکرد، وەستانەوەی شۆڕشگێرانەی خەڵكی ئەم دووپاریزگایە بە دژی دەسەلاتی گەندەڵ و میلیشیای بورژوازی کورد و ڕەوت و حزبە سیاسیەکانی، بە دەسەڵاتداران و ئۆپۆزسیۆنیەوە، بە ناسیونالیست و ئیسلامیەوە، و بە نیوو -لیبرالە مشەخۆر و گەندەڵەکانیەوە.
ڕیسوابوونی هەموو هێزەکانی بورژوازی قەومی و ئیسلامی، بەرجەسەتە بوونەوەی ڕادیکالیەتی خەڵکی ڕاپەریو و بەرچاو ڕوونیان بە رادەیەک گەیشتووە کە ئەزانن هیچ شتیک دادیان نادا جگە لە خەباتی یەکگرتووی خۆیان و دەستپێشکاری شۆرشگێرانەیان، وە ئەمەش قۆناغێکی تازەی هێناوەتە پێشەوە لە پرۆسەی خەباتی شۆرشگیرانە لە کوردستاندا.
هەڵچوونی جەماوەری لەم دوو پاریزگایەدا سەنگەری بەروپێشچوونی ڕاپەرینن لە سەرتاسەری کوردستاندا؛ لە هەولێر و دهوک و شارەکانی تر، کە تا ئیستا بە زۆری زەبروزەنگ و سەرکوت ڕاگیراون. هەروەها، جەماوەری ئازادیخواز هاوبەرژەوەندن لەگەڵ هاو چینەکانیان لە سەرتاسەری عیراق و لەگەڵ ڕاپەرینی ئوکتۆبەر لە شارەکانی ناوەراست و خواروو.
جەماوەر ڕاپەریوە بەڕووی هەردوو ڕژێمی ئیسلامی – قەومی فەرمانڕەوای ئێستا لە بەغدا و ڕژێمی ناسیونالیستی کورد لە کوردستان، و چیتر نابێ دەسەڵاتیان لە چنگدا بێت وساتوسەودا بکەن بە چارەنوسمانەوە.
خەڵکی ڕاپەریو لە هەردوو ئەم پاریزگایەدا لە هەڵمەت و ووزەی شۆرشگیرانەیان کەم نیە، ئەوەی کە ئەرکی هەر ئیستایانە یەکخستنی ریزەکانی خۆیان و دروستکردنی تۆڕی هاوئاهانگی نیوان هێزەکانی ڕاپەرینە لە هەموو شارەکاندا و خۆریکخستن و هاوکاریانە بەهەر شێوەیەک کە گونجاو بێت بۆیان.
ئەرکێکی دەستبەجێی چالاکاوانانی ڕاپەرین ئەوەیە کە کۆمیتە و شورا هەڵبژیردراوەکانی جەماوەری دروست بکرێت لە رێگەی کۆبونەوەی گشتی لە گەرەک و گورەپانەکان و لە کارگە و شۆینەکانی کاردا، تا بتوانرێ سەرپەرشتی بەرێوە چوونی ڕاپەرین لە هەر شارێک ئەنجامبدات و پەیوەند و هاوکاری بە شارەکانی ترەوە دابین بکات.
لەگەڵ بەردەوامی ڕاپەریندا کریکاران و گەنجان و ژنان و قوتابیان و مامۆستایان و کارمەندان پێویستیان بەوەیە کە نەقابە و ڕێکخراوە کانی سەربەخۆی خۆیان پێکبهێنن تا ببنە هێزێکی سیاسی ڕێکخراوی کاریگەر لە کۆمەڵگەدا.
جەماوەری ڕاپەریو، گەنجانی کچ و کوڕی ئازادیخواز، کرێکاران و خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان
- -ڕاپەرینی ئەمڕۆتان کارێکی شۆرشگێرانە و بەرهەقە و پیویستە ئامرازەکانی خەباتی یەکگرتووتان و بەرگریتان لە ڕاپەرین بە شیوەیکی راستەوخۆ و دەستبەجێ دروست بکەن، و بە کردەوە ئیرادەی شۆرشگیرانەی خۆتان پیادە بکەن و دەسەڵات و ئیدارەی شارەکان بگرنە دەست.
- -دەسەلاتی میلیشیای و دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی تا هەناسەیان تیا بێت درێغی ناکەن لە کوشتن و برین و گرتنی خەڵکی ڕاپەریو و ئەشکەنجەدانیان. هەربۆیە تاکە زەمانەتی ئارامی و ئاسودەیی، پێشرەویی ڕیزی یەکگرتووتان و بەرین بوونەوەی ڕاپەرین و خەباتی شۆرشگێرانەیە لە سەرتاسەری کوردستاندا، و هاتنەناوەوەی هەرجی زیاتری جەماوەرە بۆ ڕیزەکانی ڕاپەرین و بەدەستەوەگرتنی هەرچی زیاتری ئامرازەکانی دەسەڵاتدارەیەتیانە.
- با پێکەوە بانگەوازی هیزەکانی پۆلیس و پێشمەرگە و هیزە چەکدراکان بکەین کە ڕیزەکانیان بەجێبهێڵن و پەیوەست ببن بە ڕیزی ڕاپەرینەوە.
- خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و زۆربەی هاووڵاتیان بە دوای ڕوخاندنی دەسەڵاتی پارتی و یەکیەتی و هاوپەیمانکانیانەوەن بەخۆیان و میلیشیاکانیان و دوو ئیدارەییی و پەرلەمان و دەزگاکانی داپڵۆسێنەریانەوە، و بۆ ئەم ئامانجە ڕاپەریون. رێگەی بە ئەنجامگەیاندنی ئەم ئامانجەش ڕێکخستنی هێزی جەماوەری شۆرشگێرە لە کوردستاندا. بەڵام تا دەسەڵات هیشتا نەروخابێت پیویستە ئەم داواکاریە دەستبەجێیانە بسەپێنری بەسەریاندا.
- بەردانی هەموو زیندانیانی سیاسی لە هەموو کوردستاندا.
- دانی موچە بەبی هێچ لێبرینێک، و چاودێری نوینەرانی هەڵبژێراوی کریکاران و کارمەندان و مامۆستایان بە سەر بودجە و مووچە و دابەشکردنی.
- چونەدەرەوەی هیزەکانی دەسەڵات لە هەموو شارەکانی کوردستاندا و بواردان بە خەڵک کە خۆپێشاندان بکەن و بەشداری ڕاپەرین بن.
- هیزە میلیشیایی وسیخوریەکان و هەر هیزیکی چەکدرای تری حزبی نابی بمێنێت و ئەبی هەڵبوەشێنرێنەوە.
- لە هەر شوێنێک دەسەڵات بەدەست ئورگانەکانی هەڵبژێراوی ڕاستەخۆی جەماوەری کرێکاران و کارمەندان و گەنجانی ئازادیخواز و ڕێکخراوە خەباتکاراکانیانەوە بێت، نابێ هێچ هیرشیکی سەربازی بکرێتە سەر لەلایەن دەسەڵات یا هەر هێزێکی ترەوە.
- ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عیراق لە هەمان کاتدا کە سەرەخۆشی ئاراستەی هەموو کەسو کار و دۆستانی گیان بەختکردووانی نێو ئەم ڕاپەرینە ئەکات، لە هەمان کاتیشدا بەتوندی ئەم تاوانانەی هێزە سەرکوتگەرەکانی دەسەڵات سەرکۆنە ئەکات و بەرپرسیاریەتی گیان لە دەستدانیان ئەخاتە ئەستۆیان. وە دەبێ دەستبەجێ بکوژانیان وئەوانەش کە لەپشتی تاوانەکانن دەستنێشان بکرین و بدرێن بە دادگا.
- هەروەها ڕیکخراوی بەدیل کۆمۆنیستی لە عێراق بانگەوازی جەماوەر ئەکات هێرش نەکرێتە سەر هیچ شۆین و بینایەکی خزمەتگوزاری و ئیداری و خۆیندن و تەندروستی و هەر جیگایەکی تری بەرژەوەندی گشتی، وە بانگەوازی پاراستنیان ئەکات لەهەر دەستدرێژیەک. وە بانگەوازێش ئەکات کە بارەگاکانی حزبەکانی دەسەڵات بکرێنە بنکەی دەسەڵاتداریەتی ڕاپەرین و ئیدارەی شارەکان.
- ئێمە شان بە شانی جەماوەری ڕاپەریو لە کوردستاندا خەبات ئەکەین بۆ بە سەر کەوتن گەیاندنی ڕاپەڕین.
ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عیراق
٩ -١٢-٢٠٢٠
منظمة البديل الشيوعي في العراق تنظيم شيوعي عمالي منهجه الفكري والسياسي ماركسي مستنبط من “البيان الشيوعي”
