شەشەمین وەجبەی بەڕێکردنی ژنان بەرەو کۆیلایەتی لەژێرناوی ” شەشەمین فیستفاڵی تاجی زێرین” لە هەلەبجە لەرۆژی ١٢.٠٢.٢٠٢١ بە بەشداری ١٣٥٧ کەس بەڕێوەچوو.
بەڵی خۆ نواندنێکی شێوە سەربازی بە ڕەنگی زەیتونی و جل وبەرگ ورێکخستنی ریزەکان وهۆڵ و مەراسیمەکەوە دیار بوو. کەڕنەڤاڵێک هەموو بیرەوەرییە کانی سەردەمی بەعسمان لە هەستی درۆینانەی شاعیرو و زرنگانەوەی بەتاڵی ووشەی پێدا هەڵگوتن بە جەنگاوەرانی ئیسلامدا دەهێنایەوە یاد. داڕشتنی سیاسی ئەم نەریتە دینی-ئایدیۆلۆژی-یە داگیرکردنی فەزای بیرکردنەوەونانەوەی داوی ڕامکردنی ئاگایی و شۆردنەوەی مێشک وئامادەکردنە بۆ خۆبەدەستەوەدانی فکری وجەستەیی.
سەربازیکردنی ئەم مۆدیلە، پەرچەمدار بە باڵاپۆشی وچونییەکیەکی سیما وجوڵەکان، ئامانجی یەکگرتووی ئیسلامی وەک بەرهەمهێنانەوەی ئەم براندە- ئیخوان- ئەردۆگانی یە دەپێکێ ودەیکات بە ستایلێک لە تابوری جەنگ کە چەند سالێکە لە تورکیا برەوێکی گرنگی پەیدا کردووە.
هەلبژاردنی ڕەگەزی مێ وبەکارهێنانیان بۆ هەژمونی سیاسی و چەکێکی ڕاگەیاندن، ئاوێتەکردنی تەواوی مەسجەکان ( ئایدیۆلۆژی- دینی، باڵاپۆشی وەک پراکسیسی ئیسلامی سیاسی- لەشکرەکانی خوا، وەک جهیادی نەرم- کۆنترۆڵی ژنان و پیاوسالاری وشەرەف وەک براندی دڵخوازی کۆمەڵایەتی )، بۆ گەورەکردنی ترس ودەنگدانەوەی میدیای داعشیانەی هەیە، بەڵام بە چاندنی ” مەرگی شێنەیی” لە ناوەوەی خێزانەکاندا بە لەسەر نانی ” تاجی زێرینەوە”.
ڕۆژنامەی ڕەوت
12.2.2021