نادرعبدولحمید شوباتی ئەمساڵ (٢٠١١) دە ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر خۆپێشاندانێکی بەردەرکی سەرای سلێمانی کە لە پەرەسەندنیا چەند شار و شارۆچکەی تری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی (یەکیەتی نیشتمانی) گرتەوە و بە بزوتنەوەی (حەڤدەی شوبات) ناوی دەرکرد و بۆ ماوەی دوو مانگی خایەند و بە زەبری چەک و توندوتیژی سەرکوت و خامۆشکرا. گەرچی ئەم بزوتنەوەیە لەسەر زەمینەیەکی واقعی لە نەبوونی خزمەتگوزاری، گەندەڵی دەسەڵات لە ...
أكمل القراءة »هەشتی شوبات بوکی خوێناوی
طارق فتحي "ئەم کودەتایە بۆ ئێمە دەستکەوتە" روبیرت کومر ... ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا، لە سەردەمی (جون کەنەدی)دا. ئەو ڕۆژە (٨-٢-١٩٦٣) هیچ ئاسایی نەبوو، بەڵکو لە هەزاران ساڵ دە چوو، شوبات سەختترین مانگ بوو، هەموو شتێکی قێزەونی بە ئاسایی تیادا ئەنجامدرا. کوشتن، ئازاردان، بەپەتەوەکردن، دەستدرێژی جنسی، هەڕەشە، تۆقاندن. تاریکپەرستان لەهیچ شێوازێکی ناشرین سڵیان نەدەکردەوە کەڵبەکانیان تیژکردەوە بۆ تیرۆر و ...
أكمل القراءة »فوئادی مەجید میسری چاوپێکەوتن
ڕەوت: ئیسلامى سیاسی، سەردەمى خەلافەت بە مێژووى زێڕین ناو دەباو کۆمەڵگاى ئێستا بە جاهیل پێناسە دەکا و خۆى وەک ئەلتەرناتیڤى نەمر و سەروو مێژوو دەناسێنێ ... چۆنە کۆمەڵگاى سەرمایەدارى هاوچەرخ جێگاى ئەمجۆرە حوکمڕانییەى بەکارهێناوە؟ حکومەتى تیۆکراتى ئیسلامى و سەرمایەدارى چ پەیوەندى و هاوبەندییەکیان پێکەوە هەیە؟ فوئاد م. میسری: من لەو گۆشە نیگایەوە ئەڕوانمە ئایین (هەر ئایینێک) کە: شێوەیەکە لە شێوەکانى ...
أكمل القراءة »هەژاری و نایەکسانی لەدوای کۆڤید
شیرین عبدالله یەک ساڵ تێپەڕی بەسەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩. ئاکامە تەندروستیەکانی کۆڤید لە کورت و درێژ خایەندا شوێنی ئەم باسە نیە، لێرەدا دەمەوێت بچمە سەر ئاکامە کۆمەڵایەتی و ئابوریەکانی کە بەپێی ئامارە جیهانیەکان پێدەچێت چەندین دەیە بخایەنێت و لەوانەیە بۆ هەندیک وڵات هەتاهەتایی بێت. ڤایرۆسی نایەکسانی: هەندێک نازناوی "ڤایرۆسی نایەکسانی"یان لێناوە، لەکاتێکدا کۆڤید -١٩ جیاوازی نازانانێت لەنێوان توشبواندا، بەڵام لە ...
أكمل القراءة »دروسترین بژاردە، پێداگری لەسەر ڕەدکردنەوەی پرۆژەکەی شێخ نەهرۆیە
جەمال کۆشش یەک: وەک لە میدیاکانەوە، لە ووتەکانی شێخ نەهرۆ و لە زاری ئەمەل جەلال - دامەزراوی لیستی یەکێتی- "سەرۆکی دەستەی سەرۆکایەتی گەشتوگوزار" لەسەردانی بۆ لای شێخ نەهرۆ ڕاگەیەنرا کە بەنیازن پرۆژەی دروستکردنی مەرجەعیەتی تەریقەتی قادری لە ئاستی جیهانیدا بە پێدانی دەیان دۆنم زەوی لەسەر ڕێگای بەختیاری لەسلێمانی لە چوارچێوەی گەشەپێدانی پرۆژەی گەشتیاریدا جێبەجێ بکەن. دوو: دوای ئاگاداربونەوەی ڕای گشتی ...
أكمل القراءة »یەکگرتوویی ئیسلامی و براندی کۆیلایەتی باڵاپۆشی ژنان
شەشەمین وەجبەی بەڕێکردنی ژنان بەرەو کۆیلایەتی لەژێرناوی " شەشەمین فیستفاڵی تاجی زێرین" لە هەلەبجە لەرۆژی ١٢.٠٢.٢٠٢١ بە بەشداری ١٣٥٧ کەس بەڕێوەچوو. بەڵی خۆ نواندنێکی شێوە سەربازی بە ڕەنگی زەیتونی و جل وبەرگ ورێکخستنی ریزەکان وهۆڵ و مەراسیمەکەوە دیار بوو. کەڕنەڤاڵێک هەموو بیرەوەرییە کانی سەردەمی بەعسمان لە هەستی درۆینانەی شاعیرو و زرنگانەوەی بەتاڵی ووشەی پێدا هەڵگوتن بە جەنگاوەرانی ئیسلامدا دەهێنایەوە یاد. ...
أكمل القراءة »چاوپێکەوتن لەگەڵ نەوزاد بابان
ڕەوت: لەمانگی دوانزەی ساڵی پار (٢٠٢٠) هەوڵێک هاتەئاراوە بۆ لێک نزیکبوونەوەی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوە ناڕەزایەتیەکان و حزب و ڕێکخراوەکانی سەر بە بزوتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی مەبەستی کاری هاوبەش و هاوئاهەنگی کار و جۆرێک لە یەکیەتی نێوان هەڵسوڕاوان و ڕێکخراوەکانی ئەو بزوتنەوەیە، دەمانەوێت بۆ خوێنەرانمان ڕوونبکەیتەوە ئەم هەوڵە چۆن دەستی پێکرد و بە چ پڕۆسەیەکدا تێپەڕی و ئێستا ئاکامەکەی بەکوێ گەیشتووە؟ نەوزاد ...
أكمل القراءة »لە نێو واقعەکەدا، ئومێدی گەورە هەن
جەمال کۆشش مانگرتنە کرێکارییەکانی ناوەندە پیشەسازییەکان و خۆپیشاندانە سەراسەرییەکانی فەرەنسا و هێزی ملیۆنی کرێکارانی کەرتی کشتوکاڵی هیندستان، بەرەنگاری پاڵەوانانەی خوێندکارانی ئەنقەرە، بریسکەی یادی دەساڵەی بەهاری عەرەبی، تا ڕاپەڕینی یەکساڵەیی خەڵکی خواروو و ناوەڕاستی عێراق و ڕاپەڕینی دیسەمبەری خەڵکی کوردستان، ئەو هێزە شۆڕشگێڕانەیە پێدەنێتە نێو مێژووی دوای کۆرۆنا. لە ماوەی ساڵی ڕابردودا نیو ملیارد ئینسان بۆ خوار هێڵی هەژاری پاڵنراون، هاوکات ...
أكمل القراءة »ڕاپرسی گشتی لەسەر پێدانی زەوی بەشێخ نەهرۆ پرۆژەیەکی گەورەتر لە مەرجەعیەتی سۆفی وکەرتی گەشتیاری گەشتیاری پرۆژەی مۆدێرنەیە
جەمال کۆشش ١٠/١/٢٠٢١ تۆماس کوک داهێنەری گەشتیاریی مۆدێرن، یە کە مین گەشتی لەساڵی ١٨٤١ لەڕێگای شەمەندەفەری هەڵمینەوە، بۆ ٥٧٠ کەس، لەنێوان دوو شاری نێوخۆیی لە بەریتانیادا ڕێکخست. کرێی تێچووی بە کوپێ چایی و پارچە کێكیک بە کشمیشەوە یەک شیلنگ بوو. هەمان کەس لە ساڵی ١٨٥٥ دا یەکەمین گەشتی بۆ ئەوروپا سازدا. تا کۆتایی ساڵی بەری، گروپی کۆمپانیاکانی تۆماس کوک یەكیک ...
أكمل القراءة »دەیەمین ساڵیادی (بەهاری عەرەبی) لەنێوان خەون و واقیعدا!
عەبدوڵا ساڵح (١٧)ی دێسەمبەری ساڵی (٢٠١٠) ئەو ڕۆژە بوو کە کڵپە و شاڵاوی شەپۆلێکی بێ بوار و بەستێن لە تونسەوە جریقەیدا و ئاگرێکی لە ژێر دروشمی (گەل دەیەوێ ڕژێم بڕوخێنێ)ی، داگیرساند کە تا ئەمڕۆش نەکوژاوەتەوە. کڵپەی ئەو ئاگرەی محەممەد بوعەزیزی (٢٦) ساڵە بەریدایە گیانی خۆی لە (١٨) ڕۆژدا تەختوتاراجی (زەینەلعابدین بن عەلی) دیکتاتۆری سەرەوژوور کرد کە دەیان ساڵ بە ئاگر ...
أكمل القراءة »
منظمة البديل الشيوعي في العراق تنظيم شيوعي عمالي منهجه الفكري والسياسي ماركسي مستنبط من “البيان الشيوعي”
