لە نێو واقعەکەدا، ئومێدی گەورە هەن

جەمال کۆشش

مانگرتنە کرێکارییەکانی ناوەندە پیشەسازییەکان و خۆپیشاندانە سەراسەرییەکانی فەرەنسا و هێزی ملیۆنی کرێکارانی کەرتی کشتوکاڵی هیندستان، بەرەنگاری پاڵەوانانەی خوێندکارانی ئەنقەرە، بریسکەی یادی دەساڵەی بەهاری عەرەبی، تا  ڕاپەڕینی یەکساڵەیی خەڵکی خواروو و ناوەڕاستی عێراق و ڕاپەڕینی دیسەمبەری خەڵکی کوردستان، ئەو هێزە شۆڕشگێڕانەیە  پێدەنێتە نێو مێژووی دوای کۆرۆنا. لە ماوەی ساڵی ڕابردودا نیو ملیارد ئینسان بۆ خوار هێڵی هەژاری پاڵنراون، هاوکات  تەنها ٣٢ لە گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان ١٠٩ ملیارد دۆلار قازانجیان بووە. ئەم چەوسانەوە و قازانجە لە پانتاییەکی جیهانیدا و لە نێو سیستەمێکی کۆمەڵایەتیدا بە خوێن و ئێسقان نوسراونەتەوە (سەرنجتان بۆ خوێندنەوەی ڕاپۆرتی جیهان لە نێو خەبات و شۆڕشی کرێکاران دا ڕادەکێشم)..

حکومەتی کازمی، حکومەتی ڕزگارکردنی تاقمی تاوانباری گەندەڵ و بازرگانانی سیاسەت و خوێنە. حزب و لایەنە بەشداربوەکانی، سەرجەمیان کۆنەپەرست، دز، ئینسانکوژن. میلیشیاکان و لە شکری کەهف و جند للە و ئەسحاب هەقەکان، بە پشتیوانی و هاوبەشی دەزگا سەرکوتکەرەکانی دەوڵەتی کازمی، بە تۆقاندن و ڕفاندن، پاکتاوکردن پاکشەشەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا سەپاند. حکومەتی دژە شۆڕشە. هۆکارەکانی ڕاپەڕین ماون و قوڵتربونەتەوە، ئاڵوگۆڕ و شۆڕش بەڕێوەیە.  خەڵکی ناڕازیی کوردستان هاوچین و هاوخەباتی ئەو جەماوەرەن کە بەردەوام لە شارە ملێۆنیەکانی بەغدا، بەسرا، ناسریە خۆپیشاندان دەکەن. یەکێتی چینایەتی و خەباتی هاوبەش دەتوانێت ئاڵوگۆڕی بنچینەیی لە هەموو پرۆسەی سیاسی ئەمڕۆدا بگێرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێداگرییەکی قەهراوییەوە سەلماندی  ئامادەی ئاڵوگۆڕ و ڕیفۆرمێکی کۆمەڵایەتی گەورە نیە.  ئەم حکومەتە بۆ دابینکردنی موچەش پەنا دەباتە بەر زیادکردنی باج لەسەر هەژاران و پەککخستنی قوتابخانەکان و بەتاڵانکردنی کەرتی دەوڵەتی بە بزنسمانە حزبیەکان و لێبڕینی موچە، کوشتاری خۆپیشاندەران و سەرکوت و ڕەشبگیری و زیندانی  وەک دەریچەی قوتاربوون چاو لێدەکات.

کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی کازمی

  • سەرلێشوانێکی ئایدیۆلۆژی و ژەهرێکی میدیای گەورە دەڕژێنرێت. لایەنە دز و جەردە و گەندەڵ و باندە خۆپیشاندەر کوژەکانی خواروو، خەڵکی کوردستان و حکومەتی هەرێم دەکەنە بیانوو: (عێراق لە ڕیزی گەندەڵترین دەوڵەتە، کاولترین شارەکانە، هەژارترین دانیشتوانەکانە، داڕزاوترین ژێرخانی لە تەندروستی، پەروەردە، ڕێگاوبان و دجیالتابوون هەیە و بێمافترین هاوڵاتی لە ئازادییە مەدەنیەکان و خراپترین پاسەپۆرت و پڕ چەکترین باندە فەرمی و نافەرمییەکانە). ئەم تاعونە دەسەڵاتدارانی بەغدا و ئەمەریکا و ئیران لێی بەرپرسیارن و بەرهەمی سیاسەتی ئەوانە.
  • حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتدارانی هەرێم، حکومەتی ناوەند دەکەنە سەرچاوەی کێشەکان، “شەڕی نێۆخۆ و تاوانەکانتان، دزی و تاڵانیەکانتان، تیرۆر و زیندانی و بێکاری و تەعەدا و فەرهودەکانتان” کێ باوەڕتان پێدەکات؟ کێ مۆنۆپۆلی بازاڕ و سەرمایە دەکات؟ کێ قاچاخی و دزی دەکات؟

لە کوێی دونیا ٨ کەس لە خۆپیشاندانی دژی حکومەت بکوژرێ، نە پارێزگار، نە وەزیرێک، نە پەرلەمانتارێک، نە سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم ڕانەچڵەکێ، بەڵام کادیرێکی حزبەکەی خۆی بەپەلە بۆ ڕۆژی دوایی بەهۆی “ڕوشانی کەرامەت”یەوە بگاتە لای سەرۆک! ئەم هەموو سەرکردە و سکرتیر و ڕابەر و ئەمیر و هاوسەرۆکەت هەبن، چ کارەساتێکە ئەم  تاوانە گەورەیە پەردەپۆش بکەی؟ پەرلەمانی چی؟ حکومەتی چی؟ وەزارەتی مافی مرۆڤی چی؟ ئازادی چی کە چارەنوسی زیاتر لە ٧٠ کەس لە زیندانەکاندا تەمومژاوی و دوور لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و کەسوکاریان بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ دیار نەبێت؟

هێزی نوێ، موژدەی ئاڵوگۆڕی دەخوڵقێنێ

ئەو نەوەی لە عێراق و کوردستان گەورە دەبن (سەرنجتان بۆ خوێندنەوەی وتاری “گەنج وەکو هێزێکی کۆمەڵایەتی” نوسینی ڕزگار عومەر ڕادەکێشم”، هێزێکن خۆیان خوڵقاوی دونیایەکی تەواوکراوەن، دابڕاون لە مێژووی نوسراوی “خەباتی شاخ” و چەوساوەی دەستی ملیاردێر و سیاسیە شکستخواردوکانن. ئەم نەوەیە سەدان تۆڕی ڕۆشنبیری و فەلسەفی و زانستی و فەرهەنگی یان پێکهێناوە. شوناسی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و هاوڵاتی بەلایەوە جەوهەرییە. بزوتنەوەی کۆمۆنستی ئەرسەدۆکسی کوردستان، نامۆیە، هیچ پەیوەندیکی دینامکیان بەیەکەوە نیە. ئەم نەوەیە، بەرەو وەرچەرخانێکی گەورە هەنگاودەنێت و دەبێتە هێزێکی کۆمەڵایەتی سیاسی نوێی کوردستان.

سەرەتای شوباتی ٢٠٢١

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

ترامپ وخولیای خەڵاتی نۆبڵ

عەبدوڵڵا ساڵح مەبەست لە نووسینی ئەم بابەتە هەڵسەنگاندنی (خەڵاتی نۆبڵ بۆئاشتی) نیـیە، بەڵام وەسوەسە و ...

مافی ژنان: لە نێوان هەڵکشان و داکشان، ژنانی عێراقی لە چاوی زریاندا

شیرین عەبدوڵڵا لە کاتێکدا کۆتا ڕۆژەکانی ئەمساڵ بەڕێدەکەین و نزیک دەبینەوە لە ساڵی نوێ (٢٠٢٦)، ...

سەبارەت بە جەنگ دژی سەرمایەداری لەناو پەرلەماندا!

نەوزاد بابان ئەو لایەن و کەسانەی کە تاکتیکی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێڕاق بە ...

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەڵوێستی چینە کۆمەڵایەتییەکان و حزبەکان، وە چەند سەرنجێکی ڕەخنەگرانە لە تاکتیکی بەشداری هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کوردستان

گفتوگۆی هەردوو ڕۆژنامەی (ڕەوت) و (الغد الاشتراکی) لەگەڵ (موئەیەد ئەحمەد) هاوپێچی ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٣٩- ...

تارمایی شۆڕشی کۆمەڵایەتی بەسەر ئەجینداکانی بۆرژوازیدا

تێبینیی لەسەر کۆنگرەی سلێمانی (هاوپەیمانی دیموکراتی کۆمەڵایەتی لە جیهانی عەرەبی)دا! موئەیەد ئەحمەد لە شاری سلێمانی ...