سەربارەت بە سزادانی ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان دەڤەری بادینان

نەوزاد بابان

ھەر لە سەرەتای نەوەدەکانەوە ھەتا وەکو ئێستا دەسەڵاتی حزبە قەومی و میلیشیاییەکانی کوردستان بەدرێژایی ئەو مێژوە خەریکی سەرکوتگەری و کوشتن و تاوان بوون.

 (بەکرعلی) و (نەزیر عومەر) دوو ڕابەر و دوو ئەستێرەی گەشی بزوتنەوەی کرێکاری و جەماوەری بون، لە وەستانەوەیاندا بەڕووی ئەم دەسەڵاتە و لەپێناوی باشکردنی ژیان و ئازادی و یەکسانیدا لە ساڵەکانی نەوەدەکاندا تیرۆکران.

دوابەدوای ئەوان کاروانی تیرۆر بەردەوام بوە سەدان خەڵکی ئازادیخواز و یەکسانیخواز و خەڵکی ناڕازی بونەتە قوربانی وەک (سەردەشت عوسمان) و (کاوە گەرمیانی) و (سۆرانی مامە حەمە) و (بڕیار و سورکێو و گەرمیان و شێرزاد و …) دەیانی تر بێجگە لەوەی کە سەدان خۆپیشاندەریشیان بریندارکردوە و ھەموزیندانە تاریکەکانیشیان پڕکردوە لە خەڵکی خۆپیشاندەر و جەماوەری ناڕازی.

وە لەنێو ھەموو ئەم تاوان و سەرکوتگەری و پێشێلکاریانەی حزبە فەرمانڕەواکاندا دادگاکان یەک کێسیشیان یەکلانەکردۆتەوە لەبەرژەوەندی خەڵک و ئازادیخوازان، بەڵام وەک ئامڕازێکی دەست حزبە میلیشیاییە فەرمانڕەواکان هەمیشە خەریکی فەرماندەرکردن بوون بۆ گرتن و سزادانی بەناو یاسایی خەڵکانی ئازادیخواز و جەماوەری ناڕازی، بۆیە دامەزراوەی دادگا لە هەرێمی کوردستاندا لەگەڵ هەموو ئیدیعایەکدا بۆ سەربەخۆیی بەڵام بەهیچ شێوەیەک سەربەخۆ نەبووە و حزبەکانی فەرمانڕەوای کوردستان چۆنیان و یستبێ ئاوا بەکاریان ھێناون بەقازانجی بەرژەوندی خۆیان.

داسەپاندنی سزای قورسی شەش ساڵە بەبێ بەڵگەی یاسایی بەسەر چەند ڕۆژنامەنوس و چالاکوانێکی دەڤەری بادیناندا، ئەم جارە بەڕەسمی ڕایان گەیاند کە بێ پەردە داگا و یاسا لەبەرژەوندی خۆیان بەکاردێنن لەمەودوا، هەروەک حزبی بەعس خاوەنی “مەحکەمەی سەورە” و حاکمی وەک بەندەر عەواد بوو، ئەم دەسەڵاتەش هەر هەمان ڕێچکەی گرتووە.

ئەمەش زەنگێکی زۆر مەترسیدارە چونکە ئەم حزبە فەرمانڕەوایانە دەیانەوێت ڕۆژنامەنوسان دەمکوتبکەن، چالاکوانان سەرکوتبکەن لە پێناو خامۆشکردن و کپکردنەوەی ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری بێکار و برسی دژ بە دزینی سەروەتوسەرمانی ئەم وڵاتە.

 فەرهودکردنی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە و ڕاگرتنی خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستان لە بێکاری و برسیەتی و هەژاریدا، وا دەخوازێت کە ئازادی و ھەمومافەکانمان لێ زەوت بکەن، ئەم بەناو دادگایانەشیان بۆ ئەم مەبەستە خستۆتەگەڕ، نەک بۆ جێبەجێکردنی یاسا، چونکە ئەوەی کە بێ یاسایی گەورە ئەنجام دەدات سەرانی بەرپرسی حزبە فەرمانڕاواکانن و دەبێ ئەوان بدرێنە دادگا و محاسەبە بکرێن، نەک ئەوانەی داوای موچە و نان و کار و مافی خۆیان دەکەن و ناڕەزایەتی دەنوێنن.

بەرگرتن بەم کارەساتە جگە لە پەرەپێدانی ناڕەزایەتیەکان و سەراسەریکردنەوەیان، خۆڕێکخراوکردنە لە ڕێکخراوە سەربەخۆکانماندا چ ڕێکخراوەی پیشەیی بێت یان ڕێکخراوەی ناوەندەکانی ژیان و کار، تا بە ڕیزێکی یەکگرتوو بەگژ ئەم دەسەڵاتە بۆرژوازیە مافیاییەدا بچینەوە.

٢٥-٢-٢٠٢١

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ووتەی سیروان سەعید لە بزووتنەوەی گۆڕان، لە مەراسمی ڕێز لێنان له هاورێ یەنار محمد، لەندەن ٢٩.٣.٢٠٢٦

شۆڕشی یەنار محەمەد بۆ ڕزگاریی ژن و بونیادنانی جیهانێکی بێ چەوسانەوە، هەردەم بەردەوامە!

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق سەبارەت بە ژیان و خەباتی ڕابەری کۆمۆنیست یەنار محەمەد ...

شۆڕشی یەنار محەمەد بەردەوامە!

مەراسیمی ڕێزلێنان لەگەڵمان بن لە مەراسیمی بەرزڕاگرتنی یادی هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد، ئایکۆنی خەباتی ڕزگاریخوازانەی ...

وتەیەک لەسەر گـڵکۆی هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد

ئێمە، ئەمڕۆ لێرە بەدڵێکی پڕ پڕ لە خەم و ئازارەوە کۆبووینەتەوە، بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ناشتنی ...