جەمال کۆشش
١٢.٠١.٢٠٢٣
لەو دیو سنورەکانی کوردستان و عێراقەوە
ڕاپۆرتی مەترسیەکانی داهاتو لەم یەکدو ڕۆژەدا وەک پێشەکی ئەجیندای کۆبونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابوری جیهانی لە کە رۆژانی(١٦-٢٠) دەبەسترێت، بڵاوکرایەوە. لوتکەکە نزیکەی ٢٧٠٠ کەس( هەرە دەوڵەمەندەکان و دەسەڵاتداران) لە سەرۆکی وڵاتان و دپلۆماتکاران وتیمە وەزارییەکان و خاوەن کۆمپیانیاکان و ژورنالیستەکان لە گوندی داڤۆسی ( بەرزترین گوندی ئەوروپا) کۆدەبنەوە. یەکێک لە کۆربەندە گرنگە جیهانیەکانی چینی بۆرژوازی یە بۆ خۆڕێکخستن و پلانگێری وبۆ ڕاوی کاپیتالیستی .
بە دڵنییاییەوە بۆ سویسراش و بەتایبەت پیشەسازی گەشتیاری ئەو ناوچەیە دڵ و دەمارە. نرخی یەک ژوور وبۆ یەک شەوی هۆتێل بۆ ٢٥ هەزار دۆلار بەرزدەبێتەوە و تەکسی هیلکۆپتەر و چێشتخانەو سەیرانگاکان و بازاڕ لۆکسۆسی دەوڵەمەندەکانی جیهان گەرم دەکاتەوە. بەپێی لێکدانەوەکان تێچووەکەی تا ٩ ملێۆن و دەستکەوتەکەی تا ١٠٠ ملیۆنە ، جگە لەوەی پێگەی سویسرا لە ڕێکخستنی کۆنگرەو لوتکە نێونەتەوەییەکان بەهێز دەکات و نەخش ونیگاری سروشتەکەی تا ئەو پەڕی دونیا لە میدیاوە دەگوازرێتەوە.
( هیچ کات وەکو ئێستا دونیا دەرگیری ئەم هەموو ئەزمەیە پێکەوە نەبووە)، سەرەتای ڕاپۆرتەکە یە، فلیب پلیکەر لە ئەلگماینە فراکفۆرت بە پشتبەستن بە و کێشانە دەنوسێت(جیهان ڕووبەڕووی ئەزمەی بوون ومانەوەیە)
ئەزمەی هەڵائاوسان و گرانبونی پێداویستیەکانی ژیان ، ئەزمەی وزەو گاز، ئەزمەی قەرزاری دەوڵەتەکان و رکودو پاشەکشەی گەشەکردن، ئەزمەی ژینگە و تێکچوونی و شکبوون وبێئاویی ، ئەزمەی شەڕی ئۆکرانیا و روسیا وهەڕەشەی چەکی ئەتۆمی، ئەزمەی جیۆپۆلیتکی جیهانی فرە جەمسەرەکان، شەڕی ئابوری وبازرگانی وجیۆئیکۆنۆمی، قاتوقڕی وهەژاری وکۆچ بەهۆی تێکچونی ژینگەی گوزەران، هێرشی ئەلکترۆنی و تاوانەسیبریەکانی دیجیتاڵ. ئەم ئەزمانە لە چەند ساڵی داهاتوودا جیهان ڕادەکێشنە نێو جەنگ و ڕاپەڕینەکان. نائارامی و پشێوی کۆمەڵایەتی دەخوڵقێنێت. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بۆچوونی زیاتر لە ١٢٠٠ پسپۆڕەکان وسیاسیەکان و بەڕێوەبەرەکان لەسەرتاسەری جیهان دا هەڵێنجراوە.
دەولەتەکان پشتیوانی لەسەرمایەدارەکان دەکەن و دەیانەوێت نرخی گرانبونی پێداویستیەکان بەسەر دانیشتواناندا بشکێننەوە، قەڵەشتی نێوان دەوڵەمەندەکان و هەژارەکان فراوان دەبێت. جەمسەرە ئابوورییە بەهێزەکان مۆنۆپۆلی کەرەستە خاوەکان و بازاڕەکان دەکەن. لێرەوە دەبنە هۆکاری شەڕی ئابووری و بازرگانی و لەزۆرێک لە وڵاتەکاندا دەبێتە هۆی شۆڕش وراپەڕینەکان.
سەدا ٥٠ دانیشتوانی گۆی زەوی شارنشینن، تا ٢٠٥٠ ئەم ڕێژەیە دەگاتە سەدا ٧٠، چۆن بتوانین ژینگە وشارپێکەوە بگونجێنین.تا ٢٠٥٠ بەهۆی ئاڵوگۆڕی ناتەندروستی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری ٢٠٠ ملیۆن کەس ناچار بە کۆچکردن دەبن بەهۆکاری بێکەڵک بوونی ژینگە.
ڕێک ٨٣٠ ملێۆن کەس لە گەڵ دوودڵی لە دابینکردنی پیداویستیەکانی خواردن ڕووبەڕوون. وە ٣ ملیارد کەس توانای دابینکردنی خواردنی تەندروست یان نیە. نرخەکانی دابینکردنی ژیانێکی شایستە دەفڕن .
ئەو بەڕێزانە بەحساب بۆ ئەوەی ئەم کێشانەی لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە چارەسەر بکەن کۆبونەتەوە. بەڵام لە ڕاستیدا ئەمان خۆیان هۆکاری ئەم ئەزمانە وقوڵکردنەوەیانن.
٥٠ ساڵە ئەم ئۆرگانە پێکهاتووە و ئەزمەکانی قوڵترکردۆتەوە. ئەمساڵ ڕەونەقی زۆر لە کزی داوە و پۆلەگرنگەکانی بەکەسایەتیە یەکەمەکان بەشدارنین( نە ئەمەریکاو نە چین و نەلەندەن ونەفەرەنسا).
ئیلۆن میسک لە تویتەر نوسیویەتی بۆیە نەهاتم ئەوان دەیانەوێت دەست بەسەر جیهاندا بگرن ودانیشتوانەکەی بچەوسێننەوە. گوێم لە( کلاوس شفاوب-دامەزرێنەری کۆڕبەندەکە ) لەهەندێک لەباسەکانی لەئینتەرنیت بوو، دڵنیا نەبووم و پێناچێت ڕۆڵی پاڵەوانی ڕۆمانی فلمەکە بگێڕێت.
“داڤۆسێکی تر” ناوی زنجیرە کۆروسمینارێکی ترە کەلەلایەن( بزوتنەوەی سۆشیالیستی لەسویسرا) لەشاری زوریخ بۆ هەلسوڕاوە سۆشیالیستەکانی جیهان سازدەدرێت. لەوێ بەشدار دەبم و ڕاپۆرتێکتان بۆ دەنوسم. بەهیوای ئەوان پاڵەوانەکە بن.
منظمة البديل الشيوعي في العراق تنظيم شيوعي عمالي منهجه الفكري والسياسي ماركسي مستنبط من “البيان الشيوعي”
