خۆپیشاندان ومانگرتنی خەڵکی خۆڕاگری شاری پێنجوێن و دێهاتەکانی سەرکەووتوانە کارەبای ٢٤ سەعاتەیان بە سەر دەسەڵاتدا سەپاندەوە

موئەیەد ئەحمەد

پاش پێنج شەو و ڕۆژ لە خۆپێشاندان و مانگرتنی بێ وچانی جەماوەری قەزای پێنجۆێن، و لە کەشو هەوای سارد و سەهۆڵبەندانی ئەم شارەدا و بە هاوکاریەکی کەم وێنەی هەموو دانیشتوان، ئەمرۆ توانییان کارەبای ٢٤ سەعاتە دابین بکەنەوە بۆ قەزاکەیان و بیسەپێننەوە بەسەر دەسەڵاتی گەندەڵی هەرێمی کوردستاندا.

لە رۆژی ١١ ی ئەم مانگەوە هەتا ئەمڕۆ گەنجان و هەموو دانیشتوانی ئەم شارە و دێهاتەکانی دەوروبەری بە ژن و پیاوە وە لە خەباتێکی بەکۆمەڵدا و بە ئەرک و ماندوبوونێكی زۆرەوە و ڕیخستنیكی لۆجستیکی ڕێکوپێکەوە، درێژەیان بە خۆپێشاندان ومانگرتنیان دا، و شەقامی سەرەکی (ملەکەوە)یان گرت و هاتووچۆی سەدان ئوتۆمبێلی بارهەڵگری مەرزی باشماغیان قەدەغە کرد.

دوو داواکاری سەرەکی دانێشتوان لەم خۆپیشاندانانەیاندا بریتیی بوون لە :

یەکەمیان گەڕانەوەی کارەبای حکومەت بۆ ٢٤ کاتژمێری بەردەوام لەرۆژیکدا کە دەسەڵات فرسەتی هێنابوو لەم دووایانەدا ٤ کاتژمیر کەمی بکاتەوە،

و دووهەمیان، دابەشکردنی دوو بەرمیل نەوت بوو بەسەر هەر خانەوادەیەک بە بڕی ٣٥ هەزار دینار لە بری ١١٠ هەزار دینار کە پێشتر خۆپیشاندانیان بۆ کردبوو .

دیار ە، تا ئێستا دەسەڵات یەک بەرمیل نەوتی دابەشکردووە وە ئەویش بەنرخی ١١٠هەزار دینار. لەگەڵ ئەم سەرکەوتنەی دانێشتوواندا پێدەچیت فشار بخەنەوە سەر دەسەڵات بۆ دابەشکردنی بەرمیلی دووهەم بە زوویی و بە نرخی ٣٥ هەزار دینار.

ئەمە یەکەمین جار نیە کە دانیشتوانی پێنجوێن ئەتوانن بە ئیرادەی لیبڕاوانەی بەکۆمەڵیان و ریزی یەکگرتوویان داواکاریەکانیان بسەپێنن بەسەر دەسەڵاتدا. ئەوە ڕوونە کە بەبێ ئەم خەبات و ماندووبونانە دانێشتوانی ئەم شارە لە بەردەم کارەسات و کاریگەریەکانی سەرماو سۆڵەی زستاندان کە پلەی گەرما لە چەند ڕۆژێکی سالێ پاردا گەێشتەنزمترین پلە لە هەموو جیهاندا.

مەرزی نێودەوڵەتی باشماغ لە سەر سنووری ئێران بەشیکە لەم شارە و لەم مەرزەوە ڕۆژانە سەدان و سەدان ئوتۆمبێلی بارهەڵگر بە ناو شاری پێنجۆێندا دێن ودەچن. ئەم مەرزە بووەتە مایەی دەستکەوتێکی زەبەلاحی ڕۆژانەی چەند ملیۆنی بو دز و جەردەکانی دەسەلات، بەڵام بوەتە زەرەر وزیانی تەندروستی و نائاسودەیی بۆ دانێشتوان و سوودێکی ئەوتۆی نیە بۆیان.

بۆ کەسانێک کە لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی تری عێراق نەبن، بە دڵنێیاەوە پێیان سەیرە کە بۆچی کارەبای بەردەوام نیە لە بناغەدا. و هەروەها، بۆ کەسانێکی تر کە ناوچەکانی تری کوردستاندان، کە بەداخەوە و بەناچاری ملدراوە بەوەی کە کارەبای “نیشتمانیی”! یا “حکومەت”! بە بەردەوام نەبێت، ڕەنگە پێیان سەیر بێت کە مانگرتن و خۆپیشاندانی خەڵکی پێنجوێن لەسەر بڕینی تەنها ٤ کاتژمیر کارەبای حکومەتە و ئەم هەوڵو تێكۆشانە سەختەیان گرتۆتەبەر .

راستی بارودۆخەکە ئەوەیە کە لەمێژە حکومەت لە کوردستاندا کارەبا دابین ناکا بە پلەی پێوسیت و بە نرخێکی کەم بۆ دانێشتوان و دەستی لەم کارە بەرداوە و داویەتە دەست مولیدەی ئە‌هلی و لە ئێستاشدا ئەوەتا خەریکی بەیاسکردن و هەڵوەشاندنەوەی کارەبای حکومتیین بە یەکجاری .

كێشەی کارەبا لە هەرێمی کوردستان و لە سەرجەم عیراقدا کێشەیەکی سەرکی هەموو دانێشتووانە و چارەسەری لە لای حکومەتی گەندڵکاری هەریم و حوکمەتی فیدارڵی نیە چونکە چارەسەرکەیان هەر ئەو بارە گرانەیە کە بەسەر دانیشواندا فەرز بووە واتە کارەبای حکومەتی پجر پچرو کارەبای گرانی موەلیدە .
چارەسەری پرسی دابینکردنی کارەبای بەردەوام و و بەهەرمەندبوونی دانیشتوان لێی بە نرخیکی هەرزان و بە پاڵپشتی میزانیەی حکومەت لە ئێستادا پەیوەستە بە خەباتی چالاکانە و جەسورانەو ڵیبڕاوانەی جەماوەرەوە.
ئەم دەستکەوتە خەباتکارانەیەی دانێشتوانی شاری پێنجوێن ئەزموونێکی گەوەرەی سەرکوتوونایە لە بواری دەستڕاگەیشتننی دانێشتووان و بەهەرەمەند بوونیان لە وزەی کارەبای گشتی.
پڕ بەدل دەستخۆشانە لە خەباتی لێبڕاوانەی دانێشتوانی قەزای پێنجوێن ئەکەم و خۆشحاڵی خۆم دەردەبرم لە گەڵیاندا لەم سەرکەوتنەیاندا.
١٥ -١-٢٠٢٣

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

حکومەتەکەی عەلی فالح زەیدی و بەرنامەی کابینەکەی، خزمەتە بە چەسپاندنی بەرژەوەندییەکانی سەرمایە و بەردەوامیدانە بەو دۆخە سیاسییەی کە هەیە

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق دوای زیاتر لە شەش مانگ لە کۆتاییهاتنی گاڵتەجاڕیی هەڵبژاردنەکانی ...

بە بۆنەی گیان لەدەسدانی هاوڕێی ئازیز جەلیل شەهباز

زۆر بەداخەوە هاوڕێی ئازیزمان جەلیل عەبدال شەهباز، دوێنێ دوو شەممە (٤-٥-٢٠٢٦)، لە ڕێگەی گەڕانەوەی لە ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

بە بۆنەی یەکی ئایاری ٢٠٢٦، ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکارەوە ئەمە یەکەمجار نییە کە ڕۆژی ...

ڕاپۆرتێک لەسەر گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦

بۆ ڕاگەیاندنی دەستبەجێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە تیرۆرکردنی (یەنار محەمەد) ژنە کۆمۆنیست و ڕابەری بزووتنەوەی ...

ببنە هاوبەشی کۆبوونەوەی نارەزایەتیمان ٢٤.٤.٢٠٢٦