هەڵبژاردن و خۆ ئامادەکردن بۆ دەورەی ئایندە

نەوزاد بابان

ئەگەرئاوڕێک لەڕبردوو بدەینەوە یەکەم پرۆسەی هەڵبژاردن لە ساڵی (١٩٩٢) لەلایەن بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی ئەوکاتەوە بەتایبەت لەلایەن ئێمەوە وەک (ڕەوتی کۆمەنیست)ی ئەو کاتە بایکۆت کرا، چونکە ئەوکاتە ئێمەی چەپ و کۆمۆنیست مەشغوڵی سەروساماندان بووین بە ئۆڕگانی ئیرادەی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێشی کوردستان لەڕێگەی شکڵ پێ گرتنی بزووتنەوەی شۆرایی و یەکێتی بێکاران و ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی ترەوە، لەبەرامبەر دروستکردنی دامەزراوەی پەرلەمان وەک ئۆرگانی حاکمیەتی بورژوازی لەلایەن حزبە قەومییەکانی بەرەی کوردستانی ئەو کاتە.

 بەدیلی شورایی پرۆژەی کۆمۆنیستەکان بوو، وە تاکو ئێستاش ئێمەی چەپ و کۆمنیست هەمان بۆچونمان هەیە و هەمان ئەرکمان لەدەستوری کاردایە وەک بەدیلێک بۆ سیستمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بورژوازی.

پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئایا بایکۆت وەڵام دەداتەوە بە گۆڕینی سیتەم و دەسەڵات وە توانیوەیەتی گۆڕانکاری بکات؟ بەدڵنیایەوە نەخێر، بەڵام سیاسەتێکی دروستەبووە بۆ ڕەت کردنەوە و نایەکی گەورە بەرامبەر ئەم دەسەڵات و سیستەمە.

ڕاستە ئەم هەڵبژاردنەی شەشەمە لەچاو هەڵبژاردنەکانی پێشووتر خەڵکێکی زیاتر بەشدار بوە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک:

  • هاژوهوژی ئۆپزسیۆن بۆ گۆڕنکاری و پاکو بێگەردی هەڵبژاردن و کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی (پارتی) و (یەکێتی) کە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کورسی کەمایەتیەکانیان کەمی کردوە و ئاوارەکان ناتوانن دەنگ بدەن مردوکان لەم هەڵبژاردنەدا دەنگیان نابێت، عێراق و (un) و وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوا چاودێرن.
  • بن دیوارێکی زۆر کە سەدان هەزارکەسی تێپەڕاندوە و حزبەکانی دەسەڵات هێناویانن بۆ دەنگدان
  • بەخشینەوەی پارەیەکی زۆر و کڕینی دەنگ.
  • هەوڵی وڵاتانی ناوچەکە و زلهێزە ئیمپریالیستەکان کە بەرچاوترینیان ئەمریکا بوو بۆ وەڕێخستنی ئەم هەڵبژاردنە و سەرخستنی هەردوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمەکە تا بەرژەوەندییەکانیان پارێزراو بێت لە ڕێگەی ئەم دوو هێزە میلیشیاییەوە بە سەرپۆشێکی شەرعیەتی پەرلەمانییەوە.

لەگەڵ ئەوەشداڕێژەیەکی باش دەنگی نەداوە لە کۆی  سێ ملیۆن و حەوسەد و نەوەد و هەشت و سێ سەد و شەست (٣٧٩٨٣٦٠) کەس کەمافی دەنگدانی هەبووە (٢٤%) کارتی دەنگدانی وەرنەگرتووە، هەروەها (٢٨%)یش دەنگی نەداوە و (١٠%) دەنگی پوچەڵ هەیە.

کەواتە زیاتر لە نیوەی خەڵکی کوردستان کە مافی دەنگدانیان هەبووە، دژی ئەم دەسەڵاتە بووە، جا چ بەوەی کارتی وەرنەگرتبێتەوە یان وەری گرتبێتەوە و دەنگی نەدابێت یاخود دەنگەکەی پوچەڵ کردبێتەوە.

وە لەگەڵ ئەوەشدا، کە نە حزبەکانی دەسەڵات و نە ئۆپۆزسیۆن پرۆژەیان نەبوو، بەڵکو لە کەمپینی هەڵبژاردنەکاندا خەریکی پەلاماردانی یەکتری بوون بە هەندێ وشەی بازاڕی و بێ ئەتەکێت، بەڵام  جارێکی تر لە ڕێگەی ئەم شانۆسازییەوە، توانیان ڕاوئیرادەی خەڵکی کوردستان بەلاڕێدا بەرن و دەسەڵاتێکی ڕیسوا کە هیچ ئیعتیبارێکی نەمابوو لای خەڵکی کوردستان و حکومەتێکی ماوە بەسەرچووی هەبوو، شەرعیەتی پێ بدەنەوە و (پارتی) و (یەکێتی) نەک هەر دەنگەکانیان کەمی نەکرد، بەڵکو دەنگەکانیان زیادییشی کردووە.

وڵاتانی کۆنەپەرستی ئێران و تورکیا و تەنانەت عێراقیش دەورونەخشێکیان هەبووە لە پشتی پەردەوە بۆ مانەوەی هەریەک لەم دوو حزبەی دەسەڵات، چونکە ئەوان زامنی بەرژەوەندە ستڕاتیژە ئابووری و سیاسی و عەسکەرییەکانیان دەکەن لەم هەرێمە، کە کردوویانەتە بازاڕی ساغکردنەوەی کەلوپەلێکی بێ کواڵێتی کە سەرچاوەی جۆرەها نەخۆشی کوشندەن بۆ جەماوەری هەرێمەکە و هەرێمەکەیان کردۆتە مۆڵگەی دەزگا سیخوڕی و هێزە سەربازەکانیان و بە درۆن و تۆپباران و تیرۆر کردنی ئۆپۆزسیۆن و خەڵکی سڤیل دەکەنە قوربانی سیاسەتە کۆنەپەرست و میلیتاریستە فراوانخوازەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، وە ئەم حزبانەی دەسەڵاتداری هەردوو زۆنەکەیان هاوئاهەنگ کردووە لەگەڵ ئەم سیاسەتانەی خۆیان.

لە ئێستادا نائومێدی و بێ هیوایەک باڵی کێشاوە بەسەر خەڵکی کوردستاندا، بەڵام ئەبێ ئێمە تەجروبە و دەرس لەم گەمە و هەڵخڕاندنەی ئەم سیتەم وەرگرین بە دەسەڵات و بە ئۆپپزسیۆنەکەییەوە.

ئەم هەڵبژاردنە هەمان سیستمی سیاسی و ئابووری بەرهەمهێنایەوە کە تا ئێستا لەماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا خەڵکی بەدەستیەوە دەناڵێنن، سیستمی نیولیبرالی سەرمایەداری کە تا ئێستا دایان سەپاندووە بەسەر ژیانی خەڵکیدا لە حکومەتی ئایندەشدا درێژەی پێدەدەن.

ئەم نیولیبرالیزمەی حکومەتی هەرێم وەڵام بە خواستەکانی کەڵەکەی سەرمایە دەداتەوە تا قازانجی کۆمپانیاکان و سەرمایەداران هەرچی زیاتر زۆر بێت، لەسەرشانی دەرد و ڕەنجی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش. بۆیە بە دڵنیاییەوە دەبێ چاوەڕاونی هەمان داسەپاندنی بێکاری و هەژاری و بێ خزمەتگواری و بێ مافی بین لە حکومەتی ئایندە کە دوای ئەم هەڵبژاردنە پێکی دەهێنن.

ئەمەش یانی جارێکی تر جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش ناچارن و بەدەست خۆیان نییە کە دەبێ بێنەوە مەیدان بۆ خەبات کردن بۆ بەدەستهێانی خواستەکانیان و مافە پێشێلکراوەکانیان.

جا پێویستە هەڵسوڕاوانی بزووتنەوە ناڕەزایەتیـیەکان و کرێکارانی پێشڕەو لە ئێستاوە لە هەوڵی خۆئامادەکردندا بن بۆ جیاکردنەوەی ڕیزی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش لە ڕیزی ئۆپۆزسیۆنی بورژوا قەومی و ئیسلامی تا بە سەربەخۆیی چینایەتیـیەوە بێنەوە مەیدان و خۆشباوەڕ نەبن بە پۆپۆزسیۆنی بورژوازی.

ئەمەش بەوە دەکرێت کە لە هەوڵی خۆڕێکخراوکردن و بەرجەستەکردنەوەی خواست و داخوازییەکان و بەررزکردنەوەی سەقفی چاوەڕوانییەکاندا بین، وە بە ئاسۆیەکی چینایەتی و سۆشیالیستییەوە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان تەیاربکەین.

کوردستانی عێڕاق کۆمەڵگەیەکی سەرمایەدارییە، کێشە لەنێوان دوو باڵی بورژوازیدا هەیە، باڵێک لە دەسەڵاتدایە و باڵێک ئۆپۆزسیۆنە، جا جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش، ژنانی چەوساوە و لاوانی کچ و کوڕی ئازادیخوازی ئەم هەرێمە نا بێت ببنە بەشێک لە کێشمەکێشی نێوان ئەو دوو باڵە بورژوازییە، بەڵکو دەبێ وەک بەرەیەکی سەربەخۆی چینایەتی بەرامبەر هەردوو لایان بوەستینەوە. ئەمە ڕێگەی ڕزگاری و سەرکەوتنە.

کۆتایی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

ترامپ وخولیای خەڵاتی نۆبڵ

عەبدوڵڵا ساڵح مەبەست لە نووسینی ئەم بابەتە هەڵسەنگاندنی (خەڵاتی نۆبڵ بۆئاشتی) نیـیە، بەڵام وەسوەسە و ...

مافی ژنان: لە نێوان هەڵکشان و داکشان، ژنانی عێراقی لە چاوی زریاندا

شیرین عەبدوڵڵا لە کاتێکدا کۆتا ڕۆژەکانی ئەمساڵ بەڕێدەکەین و نزیک دەبینەوە لە ساڵی نوێ (٢٠٢٦)، ...

سەبارەت بە جەنگ دژی سەرمایەداری لەناو پەرلەماندا!

نەوزاد بابان ئەو لایەن و کەسانەی کە تاکتیکی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێڕاق بە ...

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەڵوێستی چینە کۆمەڵایەتییەکان و حزبەکان، وە چەند سەرنجێکی ڕەخنەگرانە لە تاکتیکی بەشداری هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کوردستان

گفتوگۆی هەردوو ڕۆژنامەی (ڕەوت) و (الغد الاشتراکی) لەگەڵ (موئەیەد ئەحمەد) هاوپێچی ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٣٩- ...

تارمایی شۆڕشی کۆمەڵایەتی بەسەر ئەجینداکانی بۆرژوازیدا

تێبینیی لەسەر کۆنگرەی سلێمانی (هاوپەیمانی دیموکراتی کۆمەڵایەتی لە جیهانی عەرەبی)دا! موئەیەد ئەحمەد لە شاری سلێمانی ...