پەلاماری جەماوەری ڕاپەڕیو بە چەقۆ، ئیسلامی سیاسی لە ڕووخاندن ڕزگار ناکات

کۆمەڵێک بەڵتەجی تاوانکار سەر بە میلیشیا چەکدارەکانی حیزبەکانی ئیسلامی سیاسی دەسەڵاتدار لە عێراق، بەچەقۆ پەلامارێکی کوتوپڕیان کردە سەر جەماوەری ڕاپەڕیو لە مەیدانی تەحریر لە بەغدا لە ڕۆژی پێنج شەممە ٥/١٢/٢٠١٩ ، وە دواتر خۆیان شاردەوە لەنێو جەماوەری ڕاپەڕیودا.

کوشت و کوشتاری ئەم دواییانە کە دەسەڵاتدارانی ئیسلامی سیاسی فەرمانڕەوا لە عێراق و میلیشیا جۆراوجۆرەکانیان و دەزگا سەرکوتگەرەکانیان دەستیان داوەتێ لە ناسریە و بەسرە و نەجەف و کەربەلا و پردی ئەحرار و سەنک لە بەغدا کە ئەنجامەکەی گیان لە دەستدانی دەیان کەس بوو لە کچان و کوڕانی جەنگاوەر و بریندارکردنی سەدانیان بوو، تینویەتی ئەم تاوانبارانەی نەشکاندوە لە خوێن ڕشتنی گەنجانی ڕاپەڕیو دژی ستەم وکۆیلەیەتی و برسی کردن.

جیا لەو ھەموو کوشت و کوشتارەی ڕۆژانە و زنجیرەیەک لە فڕاندن و دەستگیرکردن کە دام و دەزگا سەرکوگەر و ئەمنیەکان و مافیاکانیان دەستی بۆ دەبەن، دەیان بەکرێ گیراو و سیخوڕی ئیستخباراتیش لە مەیدانەکانی بڵاوەپێدەکەن بە مەبەستی تۆقاندنی جەماوەری ڕاپەڕیو.

ئەم قەیرانە سیاسی و کۆمەڵایەتی و فکریەی کە ئەمڕۆ پایە سەرەکیەکانی سیستمی ئیسلامی سیاسی لە عێراق بە بەردەوامی دادەڕزێنێ، بەھۆی بەردەوام بوونی ئەم ڕاپەڕینەوە رۆژ لەدوای رۆژ ئاڵۆزتر دەبێت. ئەم قەیرانە زۆر لەوە قووڵتر و فراوانتر و بە گوڕترە لەوەی کە دەسەڵاتداران و سەرجەم دامەزراوەکانی بورژوا ئیسلامی و قەومی فەرمانڕەوا لەتوانایاندا بێت لە ڕێگەی کوشتار و سەرکوتی تاوانکارانە و ڕەفتارە  بەڵتەجیەکانیانەوە لە مەیدانەکانی، چارەسەری بکەن.

پاش دەست لەکار کێشانەوەی عادل عبدولمەھدی و زیاد بوونی شێواوی لە بەرەی دەسەڵاتداراندا دەست درایە جێبەجێ کردنی ئەم کارە بەڵتەچیانە، وە دەست لەکار کێشانەوەکە ھیچ شتێکی نەگۆڕی لە واقیعی تەواو جەمسەر گرتووی ئێستا لە نێوان جەماوەری ڕاپەڕیو و ڕژێمی سیاسی دا، وە ئەمەش لە شێوازی پێشوازی خەڵکی ڕاپەڕیو بۆی و لەقەڵەم دانی تەنھا وەک یەکێک لە بەدەستکەوتەکانی ڕاپەڕینەکە وە بەبێ ھەڵواسینی ھیچ ھیوا یەک پیایدا، ڕەنگی دایەوە .

نە دەست لەکار کێشانەوەکە وە نە ھەموو پاڵەوانبازێتیەکانی کە پەرلەمانتاران ئێستا دەیکەن لەبابەتی گۆڕینی یاسای ھەڵبژاردن و کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاست کردنەوەی دەستوور ..ھیچ گۆڕانکاریەک پێش ناھێنن لە مەسەلەی بنەڕەتی ڕاپەڕین و ئامانجە سەرەکیەکەی کە ڕووخانی تەواوی ڕژێمەکە و جێگرتنەوەیەتی بە ئەڵتەرناتیڤێکی سیاسی دامەزراو لەسەر ئیرادەی سیاسی سەربەخۆی جەماوەری ڕاپەڕیو.

ڕێرەوی چوونە پێشی ڕۆژانەی ڕاپەڕینەکە و مەرجەکانی سەرکەوتنی، پێداگرانە وە ھەر ئێستا پێویستی جێبەجێ کردنی دروشمی «ھەموو دەسەڵات بۆ جەماوەری ڕاپەڕیو» دەخوازێت . وە ئەمەش ھەر ئێستا بردنە پێشەوەی ئاستی ڕێکخراوبوونی خەڵکی ڕاپەڕیو و دەست پێشکەری خۆڕێکخستن وەک دەسەڵاتێکی بەدیل بۆ ڕژێمی فەرمانڕەوا، دەخوازێت .

دروست کردنی شوورا جەماوەریەکان لە مەیدانەکان و شوێنی کار و گەڕەکەکان و لەسەر ئاستی ووڵاتەکە بەپێی بەرنامەیەکی سیاسی ئازادیخوازانە و یەکسانیخوازانە کە ڕەنگدانەوەی بەرژەوەندیەکانی جەماوەری کرێکاران و زەحمەتکێشان و گەنجان و ژنانی ڕاپەڕیو بێت و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ نوێنەری دەنگی جەماوەر بێت ، ھەر ئەمەشە کە بە توندی لە توانایی بورژوازی ئیسلامی و قەومی فەرمانڕەوا دەدات . ئەم دەسەڵاتە ئەڵتەرناتیڤە کە لە شووراکان دا ڕێکخراوە دەشبێتە  قەڵایەکی بەربەست دژ بە دەستتێوەردانەکانی ئێران و ئەمریکا و ھێزە ناوچەییەکان و ئیمپریالیستەکان لە عێراقدا .

لەگەڵ بەردەوام بوونی ڕاپەڕین و پێداگری جەماوەری ڕاپەڕیو بۆ بەدەستھێنانی گۆڕانکاری ڕیشەیی ، قەیرانی سیاسی و فیکری ئەم ڕژێمە زیاتر بەرەو سەر دەڕوات و قووڵتر دەبێتەوە و دەسەڵاتداران و دامەزراوە سیاسی و ئایدیولوژیەکانیان فەشەل دەکەن  لە دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ دەرجوونیان لەم «مأزق» .

بەڵتەچێتی ھەوڵێکی مردوە لەلایەن دەسەڵاتداران و حیزب و میلیشیاکانیانەوە لەناو ئەم قەیرانە خنکێنەرەدا کە ڕووبەڕوویان بوەتەوە ، وە ھەموو دەسیسە و سەرکوتگەریەکانیان لەلایەن جەماوەری ڕاپەڕیوەوە تێک دەشکێنرێت .

بژی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی کرێکاران و زەحمەتکێشان و کچان و کوڕان .

تەواوی دەسەڵات بۆ جەماوەری ڕاپەڕیو

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

٦/١٢/٢٠١٩

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...