ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە
ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق بڵاودەبێتەوە و لە زووربەی شار و شارۆچکەکان لە کتێبخانە و کۆشکەکانی ڕۆژنامەفرۆشی بەردەستە.
لەم بەستەرەی خوارەوەدا، دەتوانن بە (PDF) ڕۆژنامەکە دابگرن وەیا بیخوێننەوە:
ڕەوت؛ ڕۆژنامەی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕ و مارکسیست، ڕۆژنامەی ژنانی ئازادیخواز و ڕۆژنامەنوسانی هۆشیار و بەرپرس لە کەرامەت و شکۆی کۆمەڵگا، ڕۆژنامەی ڕوئیایی خەبات بۆ دامەزراندنی سۆشیالیزم، ڕۆژنامەی کلتووری ئازادی و یەکسانی و خوڵقاندنی بانیژەی ئینسانیەت، … بڵاوبۆوە.
لەم ژمارەیەدا:
کۆنگرەی (ڕێکخراوی ئازادی ژن)، … بەشێکی گرنگ لە پانتایی ڕۆژنامەکە تەرخانکراوە بۆ وتار و بابەتەکانی خەباتی ڕزگاریخوازانەی ژنان لە سەنگەرە جیاوازەکانەوە.
ویداد حسێن چۆن تیرۆرکرا؟ بەکر عەلی بۆ تیرۆرکرا؟
خەباتی پڕۆلیتاریا و چەپی کۆمەڵگەی مەدەنی
قەیرانی ڕژێمی سیاسی و قەیرانی سەرمایەداری لە عێراق، پێکهاتەیەکی یەکگرتووی ئۆرگانیکن!
کۆچ و ڕەوی بەکۆمەڵ، لاوانی مەغریب و کوردستان چ هاوبەشیەکیان هەیە؟
هاوپەیمانی مەکە و کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سێ دەیە لە داسەپانی نیولیبرالیزم لە کوردستان و خەباتی کۆمۆنیستی
گەندەڵی، و خۆشباوەڕی بە هەڵمەتی عەلی زەیدی؟
داماڵینی چەک لە کێ و لەلایەن کێوە؟ کێشە گروپە میلیشیاکان و حکومەتی عەلی زەیدی
کەم ئەندامان: سەرۆکی (ڕێکخراوی ژین) ڕاپۆرت دەدا لەسەر بارودۆخی کەم ئەندامانی کوردستان و داواکارییەکانیان.
بانیژە ئەمجارە ٦ لاپەڕەیە، و وەک هەمیشەش تەژیـیە لە دیدار لەگەڵ نوسەرانی بواری پەروەردە و ئەدەبی مناڵان، ڕەخنە و شیکاری هەمەلایەنە لە ژانرەکانی ئەدەب، وەرگێڕانی ناوازە، لەگەڵ هۆنراوە کە ئینسان هەم ئاسودە و هەم خەون و هەم خەیاڵ بۆ فڕین بتوانێت ببینێت، …
منظمة البديل الشيوعي في العراق تنظيم شيوعي عمالي منهجه الفكري والسياسي ماركسي مستنبط من “البيان الشيوعي”
