میلیشیای حزبە فەرمانڕەواکانی ئیسلامی سیاسی کوشتارێکی ترسناک لە ناوچەی پردی سینەک ئەنجام دەدەن.

شەوی ٦-١٢-٢٠١٩ کۆمەڵە چەتەیەکی تاوانکاری سەر بە حیزبەکانی ئیسلامی سیاسی فەرمانڕەوا و دامودەزگاکانی دەسەڵات، هەڵسان بە گولـلەبارانکردانی جەماوەری ڕاپەڕیوی بێ چەک لە ناوچەی پردی سینەک لە بەغدا و کۆمەڵکوژیەکی قێزەوەنیان ئەنجامدا کە دەیان کوژراو و سەدان برینداری ليکەوتەوە.

ئەم تاوانە دڕندانەیە هەڕەمەکی و سەربەخۆ بە شێوەی فەردی جێبەجێ نەکراوە، بەڵکو ھەموو بەڵگەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دامودەزگا سەربازی و ئەمنیە سەرکوتگەرەکانی دەسەڵات چاوپۆشی و ئاسانکاریان کردوە بۆ میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە حیزبە فەرمانڕەواکان لە ئەنجامدانی ئەم تاوانەدا.

ڕەوت و هێز و حیزبە میلیشیا جۆراوجۆرەکان لە گەرمەی ئەو قەیرانە سیاسی و ئایدیولوژیە خنکێنەرەی کە بەھۆی ڕاپەڕینەوە تێیکەوتون، لە ھەوڵدان بۆ پاکانە کردنی خۆیان لەم تاوانە و بەکارهێنانیشی وەک تاکتیکێکی سیاسی دژ بە یەکتری لە پێناو پتەوکردن و بەهێزکردنی پایەکانی زاڵبونیان و دەستگرتنیان بەسەر چارەنوسی جەماوەردا.

حیزبە بورژوا ئیسلامی و قەومیە فەرمانڕەواکان و ھێزە میلیشیا و قەوارە پەرلەمانیەکانیان و باڵە دژبەیەکەکانیان، ڕیزێکی دوژمنکار و خوێنڕێژی یەکگرتوو پێکدەهێنن لەبەرامبەر جەماوەری ڕاپەڕیودا.

سەرجەم ھەموویان ھێزی دژە شۆڕش پێکدێنن لە جەرگەی ئەم قەیرانە سیاسی و کۆمەڵایەتیەدا کە کۆمەڵگە پیا تێپەڕدەبێت. ھیچ یەکێکیان دوودڵی ناکات لەوەی کە تونترین و دڕندانەترین ڕێگە بگرێتەبەر و دەست بداتە ڕیسواترین  و بێبەهاترین شێواز بۆ لەناوبردنی ئەم ڕاپەڕینەی کە لەلایەن جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش و ژنان و گەنجانی  شۆڕشگێڕەوە ھەڵگیرساوە.

دابەشکردنی ڕۆڵ لەنێوان ھێزەکانی ڕژێم و حیزب و ڕەوتەکانیدا لە ھەوڵە کۆنەپەرستانەکانیانە بۆ خنکاندنی ڕاپەڕینەکە و کارێکی ڕیسوایە و ناسراوە لای ھەموان. ھەروەک ڕشتنی فرمێسکی تیمساحانەیان بۆ گەنجانێک کە بەدەستی خوێنڕێژەکانی ئەم ڕژێمە دواکەوتوەی چاخەکانی ناوەڕاست گیانیان لەدەست داوە، کەس هەڵناخەڵەتێنێت، وە “هاوسۆزی”شیان بۆ جەماوەری ڕاپەڕیوو لە وتارەکانیاندا ناتوانێت ئەو ناوەڕۆکە داپۆشێت کە مەبەستیانە ڕاپەڕینی پێ لەکەدار بکەن.

ھەروەھا ئەو پێشنیارانەی کە ھەندێ لە حیزبەکانی ڕژێم دەیخەنەڕوو بەو مەبەستەی خۆیان وادەرخەن گوایە لەبەرەی جەماوەری ڕاپەڕیودا ڕاوەستاون و پارێزگاری لە ڕاپەڕین دەکەن لەبەرامبەر هێرشی سەربازیدا، ھیچ کەسێک ناخەڵەتێنێت. ئەم بەڕواڵەت خۆدەرخستنانە ناتوانێت سەرکوتگەریەتی ئەم لایەنانە و کارە مافیاییەکانیان لە بیرەوەری خەڵکی ڕاپەڕیودا بسڕێتەوە، کە خەریکی فڕاندن و  ئەشکەنجە و کوشتنی ھەر کەسێکن دژیان بوەستێتەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان و لە مەیدانەکاندا.

دەبێ ئەم  خۆێن ڕشتنە بەردەوامەی کە جانەوەرەکانی ئیسلامی سیاسی دژی جەماوەری ڕاپەڕیو دەستیان داوەتێ لە بەغدا و پارێزگاکانی تری عێراق بوەستێنرێ  و ئەم ڕاپەڕینە بە هەنگاوی قورس و قایم بەرەوپێش بڕوا ڕوەو سەرکەوتن بەسەر ئەم تاقمە فاشیەدا کە دەستیان سورە بەخوێنی هەزاران گەنجی کچ و کوڕ. ناکرێ بێدەنگ بین بەرامبەر ئەو کوشت و کوشتار و کۆمەڵکوژیەی کە ئەم تاقمە ئەنجامی داوە دژی جەماوەری ڕاپەڕیو و خەڵکی عێڕاق کە ١٦ ساڵە تاڵاو دەچێژن و چەرمەسەری گەوەریان دیوە بە دەستیانەوە.

ڕاپەڕین پێویستی بە خۆڕێکخستنە لە شوورا جەماوەریە شۆڕشگێڕەکاندا کە جڵەوی کار بگرێتە دەست و ڕابەریی ڕاپەڕین بکات و ئاراستەی کاروبار و خەباتەکانی بکات لە ھەموو پارێزگاکاندا.

کرێکاران و زەحمەتکێشان و ژنان و لاوانی شۆڕشگێڕ بڕبڕەپشتی ئەم ڕاپەڕینەن و هەر ئەوانیشن کە لە بەرژەوەندیاندایە ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێرانە و ڕوخاندنی ڕژێم و گۆڕینی بناغەیی ئەنجام بدرێ.

چینی کرێکار و جەماوەری زەحمەتکێش ڕازی نابن ئەم گەنجانە و جەماوەری ڕاپەڕیو تەنیا بمێنەوە و ڕۆژانە بەدەستی ئەم ڕژێمە فاشیە بکوژرێن. دەستدانە مانگرتنی سەرتاسەری و دەستپێشکەری سیاسی ئاگاهانەی ئەم چینە، لە توانایدایە بارودۆخەکە یەکلایی بکاتەوە بە قازانجی ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی و پاراستنی ڕاپەڕین لە پەلاماری هێزەکانی ڕژێم.

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق، ھاوکات کە سەرخۆشی گەرمی خۆی دەردەبڕێ بۆ کەسوکار و هاورێیانی ئەم گیانبەختکردوانە و هیوای چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێ و زۆر بەتوندی سەرکۆنەی ئەم کوشتارە دڕندانەیە دەکات دژ بە جەماوەری ڕاپەڕیو، لەھەمان کاتیشدا ئەو جەماوەرە ڕاپەڕیوەش بانگەواز دەکات بۆ یەکخستنی ڕیزەکانیان لەژێر ئاڵای ڕزگایخوازانەی چینی کرێکار و جەماوەری زەحمەتکێش و لاوانی شۆڕشگێڕدا.

ھەروەھا بانگەوازی چینی کرێکار و جەماوەری بێبەش دەکا کە سیاسیانە بێنە مەیدان بۆ یەکلاکردنەوەی بارودۆخەکە لە بەرژەوەندی جەماوەری ڕاپەڕیو و گشت زەحمەتکێشان و چەوساوەکان و کارکردن لە پيناوی پێکهێنانی شورا جەماوەریە شۆڕشگێڕەکان لە گەڕەک و کارگە و دامەزراوەکاندا لەسەرتاسەری ووڵاتدا.

ئەمە و  بانگەوازی چینی کرێکاری جیھانی و حیزب و ڕێکخراوە و ھێزە سۆشیالیست و ڕزگایخوازەکانیش دەکات لەسەراسەری جیھاندا بۆ وەستانەوە دژ بەم کوشتارە دڕندانەیە کە بەرامبەر بە جەماوەری ڕاپەڕیوو ئەنجام دەدرێت.

شەرمەزاری و ڕوڕەشی بۆ هێزی میلیشیای داسەپاو بەسەر جەماوەردا

ھەموو دەسەڵات بۆ جەماوەری ڕاپەڕیو

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

٧-١٢-٢٠١٩

 

عن Albadeel Alsheoi

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

x

‎قد يُعجبك أيضاً

وتووێژی ئەسەدی نۆدینیان لەگەڵ موئەیەد ئەحمەد دەربارەی بارودۆخی سیاسی عیراق و کوردستان

وتووێژی ئه سه دی نودینیان - کەناڵی دیدار- له گه ل موئه یه د ئه ...

ئازادی بۆ گیراوەکانی بادینان، نا بۆ حوکمی بێ بەڵگە و نادادپەروەرانە

دادگای‌٢ی‌ هه‌ولێر‌، سێشه‌ممه (١٦-٢-٢٠٢١)، سزای‌ شه‌ش ساڵ زیندانی داسەپاند به‌سه‌ر ‌(شێروان شێروانی، گۆهدار زێباری، شڤان ...

پەرلەمانی عێڕاق، یاسای قەرزکردن و کێشەی مووچە لە هەرێم

پەسندکردنی یاسای قەرزوەرگرتن لەلایەن پەرلەمانی عێڕاقەوە، بەو مەرجانەوە بۆ حکومەتی هەرێم کە بێ پابەندبوون پێیانەوە ...

هێزی دەربڕین لە جەنگی ئازادیدا

جەمال کۆشش ٣٠.١٠.٢٠٢٠٢ چاوێک لە دەوروبەرمان.. کۆماری ئیسلامی ئێران لەریزبەندی ١٧٣ یەمین دایە، بەیەكێک لە ...

شه‌نگال، ئه‌وبرینه‌ی تا ئه‌مڕۆش خوێنی لێ ده‌چۆڕێ!

عه‌بدوڵا ساڵح   دانیشتوانی ناوچه‌ی شه‌نگال زوربه‌یان ( یه‌زیدین). یه‌زیدیه‌كان‌ له‌ ناوچه‌كانی موسڵ ، دهۆك، ...

%d مدونون معجبون بهذه: