ڕاگەیاندنی هاوبەشی هێزە کۆمۆنیستەکان

با لە هەڵسووڕاوان و کەسایەتیە خۆشناوەکانی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی عێراق لە بەرامبەر هەڕەشە و هێرشی دەوڵەتی عێراق و هێزە کۆنەپەرستە ئایینیەکان پشتیوانی بکەین!

به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی حزب وڕێكخراوه‌ كۆمۆنیسته‌كانی ئۆپۆزۆسیۆنی ئێران بۆ به‌رگری له‌ ڕاپه‌ڕینی ئۆكتۆبه‌ر و دژی ئه‌و كوشتار وده‌ستگیركردن و ڕفاندنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی پێی هه‌ڵده‌ستێ . به‌یاننامه‌كه هاوكاری و به‌رگری ده‌كا له‌ ڕێكخراوی ئازادی ژن له‌ عێڕاق و له‌ هاوڕێ یه‌نار محه‌ممه‌د له‌به‌رامبه‌ر شاڵاوی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی له‌عێڕاق كه‌ ده‌یه‌وێ ئه‌و ڕێكخراوه‌ دابخا و چالاكیه‌كانی ڕاگرێ.

ئیمزاکاران بریتین لە: ئیتحادی فەدائیانی کۆمۆنیست، حێزبی کۆمۆنیستی ئێران، جیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری-‌‌حێکمەتیست، سازمانی ڕاهی کاریگەر، سازمانی فەدائیان(ئەقەلیەت)، هەستەی ئەقەلیەت

ئه‌و به‌یاننامه‌ هاوبه‌شه‌ ده‌ربڕینه‌ له‌ هاوپشتیه‌كی ئه‌نته‌رناسیۆنالستی به‌رز و پێویست له‌كاتێكدا كه‌ عێڕا ق و ئێران و ناوچه‌كه‌ به‌ بارودۆخێكی گۆڕانكاری و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توند و فراوان له‌ نێوان چینی كرێكار وجه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش و بێبه‌ش و ده‌سه‌ڵاتی بۆرجوازی ئیسلامی وقه‌ومی سه‌ركوتگه‌ری داسه‌پاوی چه‌ند ده‌یه‌دا تێپه‌ڕده‌بێ .

ڕێكخراوی به‌دیلی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق ئه‌و ده‌ستپێشكه‌ریه‌‌ هاوپشتیه‌ ئه‌نته‌رناسیۆنالیستیه‌ دڵسۆزانه‌یه‌ له‌لایه‌ن حزب و ڕێكخراوه‌ كۆمۆنیسته‌كان له‌ ئێران‌ زۆر به‌رز ده‌نرخێنێ .

ڕێكخراوی به‌دیلی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق

2 / مارت / 2020

 

لە حاڵێکدا کە پتر لە چوار مانگ لە ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی عێراق تێپەڕ بووە و جەماوەری ڕاپەڕیو لە خەبات بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتی کۆنەپەرستانەی ئایینی لە عێراق و بۆ لەسەر کار لاچوونی حیزب و هێزەکانی شەریکی دەوڵەت و کۆتایی هێنان بە دەست تێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی  و دەوڵەتی ئەمریکا، هەنگاوی بەهێزیان هەڵگرتووە. لە باروودۆخێکدا کە خەڵکی عێراق، شەقامی شارە گەورەکانی ئەم وڵاتەیان کردووەتە مەیدانی ناڕەزایەتی و گۆڕەپانی تەحریریان کردووەتە سەنگەری شۆڕش و خوازیاری هاتنە سەر کاری دەوڵەتێکی سەرچاوەگرتوو لە ڕاپەڕینی خۆیانن، لە وەها باروودۆخێکدا و لەو بەری ئەو نەبەردەوە، دەوڵەتی عێراق، حیزب و هێزە ئایینی و میلیشیاکانی سەربە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ڕەوتی سەدر هەتا ئێستا لە هیچ فریو و جەنایەتێک دژبە خەڵک و بۆ سەرکوتی ئەو ئاخێزە شۆڕشگێڕانەیە، دەریغیان نەکردووە. ئەم هێزانە بە شێوەی هاوئاهەنگ و یەکگرتووانە هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەرانی ناڕازی و پەلاماریان داوەتە سەر شوێنی مانەوەیان لە گۆڕەپانی تەحریر و دەستیان داوەتە ئاگردانی خێوەتەکانیان و هەتا ئێستا پتر ٧٠٠ کەس لە ناڕازیانیان کوشتووە و بە هەزاران کەسی دیکەشیان بریندار و دەستبەسەر کردووە.

 

دەوڵەتی عێراق و هێزەکانی سەربە کۆماری ئیسلامی لە حاڵێکدا کە ئیدعا دەکەن ئاخێزی جەماوەری خەڵکی عێراق ڕێبەری نییە، لە هەوڵێکی هاوئاهەنگدا دەستیان کردووە بە شناسایی هەڵسووڕاوان و کەسایەتیە خۆشناوەکانی ئەم بزووتنەوە شۆڕشگێڕانەیە و لە ئەنجامی دا بە دەیان کەسیان شناسیایی کردووە و خستوویاننە ژێر مەترسیی تیرۆرەوە. دەوڵەتی عێراق لە دوایین کردەوەی سەرکوتگەرانەی خۆیدا “ڕێکخراوی ئازادیی ژنی عێراق”ی کردووەتە ئامانج و تۆمەتی بێ بنەمای لێداون تا بیری کۆنەپەرستانە و پیاومەزنانە دژ بەم ڕێکخراوە هان بدەن  و ڕێگا بۆ تیرۆری کەسایەتی و هەڵسووڕاوانی ئەم ڕێکخراوەیە خۆش کەن.

دەوڵەتی عێراق لە حاڵێکدا دەستی داوەتە پەروەندە سازی دژبە “ڕێکخراوی ئازادی ژنی عێراق” و “یەنار محەممەد” وتەبێژ و کەسایەتیی ناسراوی ئەم ڕێکخراوە، کە ئەم ڕێکخراوە بە دیفاعی پەیگیر لە مافی ژن لە بەرامبەر کلتووری پرتووکاوی ئایینی و عەشیرەیی و سیاسەتە دژە ژنەکانی دەسەڵاتی ئایینی، پێگەیەکی بەرچاوی لە ناو ژنانی عێراق و لە دڵی ئاخێزی جەماوەری خەڵکی عێراق دا پەیدا کردووە. بێ گومان، بزووتنەوەی ڕزگاریی ژن لە ئێران کە ژان و ئازاری ژنانی ئێرانی لە ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا چێشتووە، خۆی بە هاوسەنگەر و پشتیوانی بزووتنەوەی ژنانی عێراق دەزانێت و لە خەباتی بەرحەقی ئەوان لە بەرامبەر سەرکوتگەریەکانی دەسەڵاتی ئایینی لێبڕاوانە پشتیوانی دەکات.

 

ئێمە، ئەو ڕێکخراوانەی کە ئەو ڕاگەیاندنەمان ئیمزا کردووە، وێڕای دەربڕینی پشتیوانیی دووبارەی خۆمان لە ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی عێراق، سەرکوتگەریی دەوڵه‌تی ئایینیی عێراق و هێزە کۆنەپەرستە ئیسلامیەکان دژبە ڕێکخراوی ئازادی ژنی عێراق و باقی کەسایەتی و هەڵسووڕاوانی خۆشناوی ئاخێزی جەماوەریی خەڵکی عێراق و هێزە ئازادیخواز و شۆڕشگێڕەکان، مەحکووم دەکەین. ئێمە کۆمۆنیستەکان، هاوخەباتی لەگەڵ بزووتنەوەی ئازادیخوازانە له‌ هەموو هێزێکی چەپ و شۆڕشگێڕ له‌ عێراق لە بەرامبەر وەها هەوڵێکی سەرکوتگەرانە، بە بەشێک لە ئەرکی ئەنترناسیۆنالیستیی خۆمان دەزانین.

سرکەوتوو بێت ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی عێراق

بڕووخێ ڕژیمی سەرمایەداری کۆماری ئیسلامی

بژی ئازادی و سۆسیالیسم

ڕەشەممەی ١٣٩٨ی هەتاوی

فێوریەی ٢٠٢٠ی زایینی

ئیمزاکان:

ئیتحادی فەدائیانی کۆمۆنیست

حێزبی کۆمۆنیستی ئێران

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری-‌‌حێکمەتیست

سازمانی ڕاهی کاریگەر

سازمانی فەدائیان(ئەقەلیەت)

هەستەی ئەقەلیەت

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

بە بۆنەی گیان لەدەسدانی هاوڕێی ئازیز جەلیل شەهباز

زۆر بەداخەوە هاوڕێی ئازیزمان جەلیل عەبدال شەهباز، دوێنێ دوو شەممە (٤-٥-٢٠٢٦)، لە ڕێگەی گەڕانەوەی لە ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

بە بۆنەی یەکی ئایاری ٢٠٢٦، ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکارەوە ئەمە یەکەمجار نییە کە ڕۆژی ...

ڕاپۆرتێک لەسەر گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦

بۆ ڕاگەیاندنی دەستبەجێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە تیرۆرکردنی (یەنار محەمەد) ژنە کۆمۆنیست و ڕابەری بزووتنەوەی ...

ببنە هاوبەشی کۆبوونەوەی نارەزایەتیمان ٢٤.٤.٢٠٢٦

   

بە توندی سەرکۆنەی تاوانی وەرنەگرتن و پێشکەش نەکردنی فریاگوزاری بۆ غەزال مەولان، دەکەین

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی سلێمانی/ ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق بەپێی ڕاگەێندراوێکی (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان)، دوانیوەڕۆی سێ ...