لکاندنی زەوییەکانی کەنارەی ڕۆژاوای فەلەستین بە ئیسرائیلەوە، تاوانێکی قێزەونی تری دەولەتی ئیسرائیل و هاوپەیمانە ئیمپریالیستەکەیەتی.

موئەیەد ئەحمەد

دوای (٥٣) ساڵ لە داگیرکاری زەوییەکانی کەنارەی ڕۆژاوا لە فەلەستین و پاشانیش لکاندنی قودسی ڕۆژهەڵات و بەرزاییەکانی جۆلانیش لەم دواییانەدا، دەوڵەتی ئیسرائیلی نەتەوەیی-ئایینی نوقمی تاوان، دەیەوێت لە ئێستادا تاوانێکی قێزەونی  تر ئەنجامبدات بەدژی فەلەستینیەکان و ڕێگرییەکی گەورە بخاتە بەردەم خەباتی ڕزگاریخوازانەی زەحمەتکێشانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

حکومەتی نەتەنیاهۆ دەیەوێت یەکەم بێت لە وەرگرتنی “پلەی شەرەف” لە ئەنجامدانی ئەم تاوانە کە لکاندنی لەسەدا سی (%٣٠) ناوچەکانی کەنارەی ڕۆژاوایە بە ئیسرائیلەوە لە چوارشەممەی (١-٧-٢٠٢٠)دا، ئەمەش بە جێبەجێکردنی نەخشەکەی ترەمپ، کە لە سەرەتای مانگی یەکی (٢٠٢٠)دا پێشنیاری کرد.

لکاندن و پەیوەستکردن بەخۆوەی هەر پارچە زەوییەک کە لە جەنگەکاندا ئیسرائیل داگیریکردوە، ئیدی چ ئەو زەوییانەی ناو فەلەستین بن یان هی وڵاتانی دەوروبەر بۆ فراوانکردنەوەی سنورەکانی ئەم دەوڵەتە بە پێوەلکاندن و خستنەسەر بە جۆرەها شێوازی زاڵمانە و توندوتیژی و عەسکەرتاریانە، ستڕاتیژێکی بۆرژوا نەتەوەیی-ئایینی دەسەڵاتدارەکەی ئیسرائیل و دەوڵەتە یەک لەدوای یەکەکانی بووە، بەتایبەت ستڕاتیژی حکومەتەکانی باڵە ڕاستڕەوەکەی و حکومەتی ئێستا کە نەتەنیاهۆ سەرۆکایەتی دەکا بە هاوپەیمانی لەگەڵ شۆڤێنیستە ئایینیەکاندا.

ئەمە ئەو ستڕاتیژەیە کە تا ئێستاش بەردەوامی هەیە دژ بە کەنارەی ڕۆژاوا، و دژ بە پڕۆژەی بەناو  “چارەسەری دوو دەوڵەت”، کە حکومەتە یەک لە دوایەکەکانی ئیسرائیل هەر لە دەستپێشکەرییەکەی “ئاشتی” ساڵی (١٩٩٣)وە ڕێگەیان لە فەلەستینیەکان بەست تا بەئارامی بژین لە کەنارەی ڕۆژئاوا لە چوارچێوەی دەوڵەتێکدا کە توانای ژیان و مانەوەی هەبێت.

ئەم ستراتیژی و تێروانینە بۆ دەولەتی ئیسرائیلی نەتەوەیی-ئایینی و میکانیزمی پارێزگاری کردن لێی و دووبارە بەرهەمهێنانەوەی کە لەسەر ئایدیۆلۆژیای زایۆنیزم دامەزراوە، دابڕاو نیە لەو شتانەی کە لە دەرەوەی ئیسرائیل لە ئارادان، لە باڵادەستی پەیوەندییەکانی  سەرمایەداری و دەستگرتن بەسەر چارەنوس و ئایندەی جەماوەر لە وڵاتە جۆراروجۆرەکانی جیهاندا لەلایەن سەرمایەی مالی ئیمپریالی جیهانیەوە، هەروەها دابڕاویش نیە لەو کێشمەکێشانەی کە لەسەر شانۆی سیاسی و جیۆ-ستڕاتیژی دەوڵەتە ئیمپریالیەکان دەگوزەرێت.

گرێی سەرەکی لەوەدایە کە ئەم ملهوڕییە نەتەوەییەی بۆرژاوازی ئیسرائیل بەشێکە لە تابلۆی ڕەشی سەردارەتی سەرمایەداری ئیمپریالی و جەنگ و کێشمەکێشەکانی وە لە جەرگەی ئەم هەلومەرجەدا ڕێگای هاتنەدی خۆی پەیدا دەکات.

خستنەڕووی نەخشە ڕەگەزپەرستانەکەی ترامپی نیو-فاشیست بە هاوئاهەنگی لەگەڵ نەتەنیاهۆ بۆ لکاندنی لەسەدا سی (%٣٠) کەنارەی ڕۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە، گوزارش لەو مەترسیە گەورەیە دەکات کە ڕووبەڕووی چینی کرێکار و جەماوەری بێبەش دەبێتەوە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەسەر دەستی ئەم قوتبە تیرۆریستە بۆرژوا ئیمپریالیست و نەتەوەیی-ئایینیە.

بەجیا لە کەلکاندنی شاری قودس و جۆلان و بەشێک لەکەنارەی ڕۆژاوا بە ئیسرائیلەوە، درێژەکێشانی چەوسانەوەی نەتەوەیی فەلەستینیەکان و دەرگا داخستن بەڕووی “چارەسەری دوو دەوڵەت”، کوتەکێکی کاولکاری سرەواندە، ژیان و چارەنوسی چەندین نەوە لە کرێکاران و زەحمەتکێشان و بێبەشانی فەلەستینی کە جۆرەها شکڵی بێبەشی و زەبوونیان بەسەردا دەسەپێنێت. هەروەها لەناو جەماوەری فەلەستین و سەرجەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا ئاگری کینەی نەتەوەیی و ئایینی بەپلەیەکی زیاتر و توندوتیژتر جۆشدەدات.

ڕەوتە نەتەوەیی و ئیسلامییەکان لە جیهانی عەرەب و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەسەر مانەوەی ئەم زوڵمە نەتەوەییە لەسەر فەلەستین دەژین و بەکاریانهێناوە لە ڕابردوودا و لە ئێستاشدا بۆ گیرکردنی چەپۆکی خۆیان هەرچی توندتر بەسەر سەری کرێکاران و جەماوەری زەحمەتکێشی ئەو وڵاتانەدا. ئەمە و بۆرژوازی فەرمانڕەواش لە ئیسرائیل سڵی نەکردۆتەوە لەوەی کە جەنگ و سیاسەتە سەرکوتگەر و فراوانخوازیەکەی دژ بە فەلەستینیەکان بەکاربهێنێ بۆ سەرنج ڕاکێشانیانی جەماوەری کرێکار و خەڵکی زەحمەتکێش لە ئیسرائیلدا ڕووەو هەرەشەی دەرەکی بۆ توندوتۆڵکردنی چەپۆکی فەرمانڕەوایەتیەکەی بەسەریاندا و بۆ دابینکردنی پێداویستیە مرۆیی و ئیمکاناتە ماددییەکان بۆ جێگیرکردنی پایەکانی دەوڵەتە نەتەوەییە-ئایینیە عەسکەرتارییەکەی کە لەبنچینەدا خزمەت بە بۆرژوازی یەهودی لە ئیسرائیل و لە جیهان و هێزە ئیمپریالیستەکانی ئەمەریکا و ڕۆژئاوا دەکات.

بزوتنەوەیەکی کرێکاری بەهێز و چەکدار بە ئاسۆیەکی سۆشیالیستی نێونەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ناچارە لە ڕێڕەوی پەرەسەندنی خۆیدا هەموو پاشماوەکانی هەڵاواردن لەسەر بنەمای دینی و نەتەوەیی و مەزەهەبی و تایفی و جێندەر و ڕەنگی پێست وەلابنێت کە ڕێگرن لە بەردەمیدا. ئەوە بۆرژوا نەتەوەیی-ئایینی دەسەڵاتدارە لە ئیسرائیل کە بەسیاسەتی فراوانخوازیانە و سەرکوتگەرانە و بە لکاندن و شەڕەکانیەوە لەمپەرێکی گەورە بووە لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا لەبەردەم هەڵسانی ئەم بزوتنەوە ڕزگاریخوازیە لە گشت ناوچەکەدا.

ڕێگەی بەرەوپێشچوون لەئارادا نیە بەبێ چارەسەری ئاشتیانەی ئەم کێشەیە لە هەنگاوی یەکەم و لەڕێڕەوی پەرەسەندنی خەباتی سۆشیالیستی نێونەتەوەیی کرێکاران و زەحمەتکێشان لەسەرجەم ناوچەکەدا. کرێکاران و زەحمەتکێشان و جەماوەری ئازادیخواز لە هەردوو لای فەلەستین و ئیسرائیل ئارەزوو مەندن بۆ “چارەسەری دوو دەوڵەت”ی و ژیانی ئاشتی بەجیا لە ستڕاتیژی بورژوا قەومی و دینی لە هەردوولاوە.

لکاندنی کەنارەی ڕۆژئاوا لەلایەن ئیسرائیل و بە پشتیوانی تڕامپ سیاسەتێکی ئیمپریالیستانە و نەتەوەیی-ئایینیە کە نوقمی کۆنەپەرستی و تاوانە.

با دەنگمان بەرزبکەینەوە و لێبڕاوانە و بەهێزەوە تێبکۆشین بۆ پوچەڵکردنەوەی.

٢٩ حوزەیرانی ٢٠٢٠

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...