دەربارەی تاوانی کوشتنی ھیشام ئەلھاشمی

کۆمەڵێک چەکدار هەستان بە ئەنجامدانی تاوانێک لەو زنجیرە تاوانەکانی کە بەرامبەر جەماوەر ئەنجام دەدرێ لە عێڕاقدا، کە ئەویش کوشتنی توێژەر و لێکۆڵەرەوەی بواری ئاسایش (هیشام ئەلهاشمی) بوو، دوێنێ (٦-٧-٢٠٢٠) لەبەردەم دەرگای ماڵەکەیدا، لە ناوەڕاستی بەغدا و بە بەرچاوی دامودەزگاکانی ئاسایشەوە کە بە شەقامەکاندا بڵاو بوونەتەوە.

ئەم تاوانە دوای ئەوە ئەنجامدارا کە چەند جارێک ھەڕەشەی لەناوبردن ئاراستەی ئەلھاشمی کرابوو لەلایەن میلیشیاکانەوە بۆ بێدەنگ کردن و دەستهەڵگرتنی لە ڕەخنەگرتن لە میلیشیاکان و کردەوەکانیان. بەم جۆرە بە ئاشکرا و بە بەرچاوی جیهان و جەماوەری خەڵکی عێراقەوە، تاقمێکی میلیشیایی هەڵدەستن بە ترۆری ئەلھاشمی و دەستدرێژیەکی خوێناوی بێ پەردە و ملهوڕیەکی تاوانکارانەی تر دژ بە جەماوەر و مافەکانی بۆ ژیانێکی ئازاد و پڕ لە ئاساییش و دوور لە چەپۆکی خنکێنەری ئەم ھێزە میلیشیانە.

کوشتنی ھیشام ئەلھاشمی تاوانێکی ئاسایی نیە، بەڵکو تاوانێکی تەواو سیاسیە، وەک ھەموو تاوان و کوشتارەکانی تر کە دەسەڵات و میلیشیاکانی دژ بە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئۆکتوبەر ئەنجامیاندا لە کوشتن و فڕاندن و بێ سەروشوێن کردن و دەستگیر کردن، چونکە دەسەڵاتێک کە بە درێژایی حەڤدە ساڵی ڕابردوو بۆ چرکەیەکیش نەوەستا بێت لە تاڵان کردنی سەروەت و سامانی ووڵاتەکە و دڕندانەترین تاوانکاری کردبێت بەرامبەر بە ھەر کەسێک کە دژی وەستابێتەوە، لەبەردەمی داتەپیوی سیستمە ڕزیوەکەیدا جگە لە بەردەوامیدان بە کوشتار ھیچی تری لەدەست نایەت.

ئەلھاشمی قوربانی سیاسەتی پاشقول لێگرتن و کێشمەکێشی ناوخۆی باڵەکانی ڕژێمی تائیفی قەومی فەرمانڕەوایە و تیرۆر کردنەکەشی بەڵگەی دەستبەسەراگرتنی میلیشیاکانە بەسەر ھەموو جومگەکانی ئەو ڕژێمەدا و نیشانەی ڕادەی بێدەربەستیە بەرامبەر بە ژیانی هاوڵاتیان و هەروەها نیشاندەری ئاستی ئاڵۆزکاوی ئەو قەیرانەیە کە ڕژێمی دەسەڵاتدار بەدەستیەوە دەناڵێنێ، بەتایبەتی دوای ئەو کوتەکە گورچوبڕەی کە ڕاپەڕینی ئۆکتوبەر سرەواندیە ئەم دەسەڵاتە سەرکوتگەرە.

کێشمەکێشی نێوان باڵە جیاجیاکانی ڕژێمی ئیسلامی و قەومی فەرمانڕەوا لە ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەرەوە تا دێت زیاتر و زیاتر ئاڵۆزکاو دەبێ بە پەیوەندی ڕاستەوخۆشیەوە بە کێشمەکێشی نێوان ئەمریکا و ئێران و توندتر بوونەوەی پێشبڕکێیان لەسەر بەرینکردنەوەی هەژمونی خۆیان لە عێراقدا. وە لەگەڵ دانانی کازمیدا بە سەرەک وەزیران، بە ھاوڕایی نێوانیان، کێشمەکێشی نێوان ئەم دوو دەوڵەتە و لایەنە بەگژیەکداچووەکان پێی نایە قۆناغێکەوە کە توندوتیژتر بۆتەوە  لەسەر دیاریکردنی ئاراستە و جێگەوڕێگەی ئەم ڕژێم و حکومەتە، کە ناوبەناویش دەرگیری و بەریەککەوتنی گرتۆتەخۆ و مەترسی ئاسایش هەڕەشەی لە جەماوەرکردوە. لە بنەڕەتدا ئەم کێشمەکێش و بەریەککەوتنانە لەسەر حیسابی داماڵینی ئیرادە و خنکاندنی سیاسی جەماوەر و دوورخستنەوەیەتی لە ئامانجە سەرەکیەکەی کە ڕزگار بوونی هەمەلایەنەیەتی لەم ڕژێمە.

ئێمە لە کاتێکدا لە ناخەوە سەرخۆشی ئاراستەی خێزان و کەسوکار و دۆست و خۆشەویستانی ئەلھاشمی دەکەین، بەتوندیش سەرکۆنەی ئەم تاوانە دڕندانەیە دەکەین و حکومەت بە بەرپرس دادەنێین بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و دانیان بە دادگا.

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

٧/٧/٢٠٢٠

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...