هەموو دەسەڵات بۆ خەڵکی ناڕازی، سۆشیالیزم چارەسەرە!

نەوزادبابان

کۆمەڵگەی کوردستان نزیک بە سی (٣٠) ساڵە حوکمی “قەرەقوش”ی بورژوا ناسیونالیستی کورد ئەزمون دەکات، کە لە ناوخۆی کوردستاندا؛ هاوڕای دەستبەسەراگرتنی سەروەتوسامانی کۆمەڵگە و هەڵتۆقینی چەندین ملیۆنێر و ملیاردێری دەوروبەریان، زوربەی خەڵکی کوردستان  بێکاری، هەژاری و بێمافی بەشیان بووە، لەم ساڵانەی دواییشدا بێموچەییشی هاتۆتەسەر، خۆ ئەگەر ئەم بارودۆخە هەروا بۆیان بچێتەسەر دەبێ ساڵانی داهاتوو خەڵكی کوردسان چاوەڕێی لەوەش خراپتر بن.

پەیوەندیە دەرەکیەکانی ئەم زمونەش لە کەس شاراوە نیە، حزبەکانی دەسەڵات بەدرێژایی فەرمانڕەوایەتیان ئامڕازی جێبەجێ کردنی سیاسەت و ئەجەندای دەوڵەتە کۆنەپەرست و سەرکوتگەرەکانی ناوچەکە بوون، هەتا بەدژی حزبەکانی سەر بەبزوتنەوەی کوردایەتی خۆشیان.

بەدرێژایی فەرمانڕەوایی ئەم دەسەڵاتە میلیشیاییە، خەڵکی کوردستان لە ناڕەزایەتی نەکەوتوون، خۆپێشاندان و مانگرتنی توێژە کۆمەڵایەتیە جیاجیاکان و ڕاپەڕینی گشتی خەڵکی زەحمەتکێش و ئازادیخوازیش ئەزمونێکی درەخشانی ترە لە کوردستاندا لەبەرامبەر ئەم ئەزمونە قێزەوەنەدا.

ئەمڕۆ بارودۆخی کوردستان گەیشتۆتە ئاستێک کە مانەوەی ئەم دەسەڵاتە ماناکەی بێ ئاییندەیی لاوانی کچ و کوڕی کۆمەڵگەی کوردستان و ڕۆژڕەشی و بەدبەدبەختی و ماڵوێرانی زوربەی خەڵک و تیاچونی ئەم کۆمەڵگەیە، وە لەبەرامبەریشدا هیچ ڕۆژیێکش نیە هەواڵی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان لە شاروشارۆچکەکانی کوردستاندا نەبیستین، کوردستان لەسەر لێواری تەقینەوەیە.

تەنها ڕێگەیەک بۆ دەربازبون لەم بارودۆخە کە ئەم دەسەڵاتە خەڵکی نەدار و هەژاری ئەم وڵاتەی ناچار کردوە بیگرنەبەر، بریتیە لە هاتنەمیدان بە خۆپیشاندان و مانگرتن و ڕاپەڕین، چونکە تەواوی ئەو ڕێگانەی کە حزبە بەناو ئۆپۆزیسیۆنە قەومی و ئیسلامی و لیبڕاڵەکانی کوردستان گرتیانەبەر بۆ چاکسازی و بەدامەزراوەکردنی دامودەزگای بەناو حکومەتی هەرێم و پەرلەمانەکەیان هەموویان بە عەمەلی مایەپوچ بوون و ئەم بەناو ئۆپۆزیسیۆنانەش وەک حزبەکانی دەسەڵات ڕیسوابوون. تازە بەتازەش هەندێ حزبی تر دەیانەوێت ئەم ڕێگە پوچەڵە پەرلەمانیەی چاکسازی بگرنەبەر و سواری شەپۆلی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک بن و چەند کورسیەکی تری پەرلەمانی بەدەست بێنین و هەمان ئەزمونی تاڵی پێشوو دەرخواردی خەڵکی کوردستان بدەنەوە.

بەڵام مەسەلەی ئەسڵی ئەوەیە کە هاتنەمەیدان، خۆپێشاندان و مانگرتن و ڕاپەڕین ڕێگە و شێوازە بۆ چارەسەرکردن نەک خودی چارەسەرەکە. ئەم جارە دەبێ ئاسۆمان ڕون بێت دەبێ پێ داگری لەسەر گۆڕینی تەواوی ئەم سیستەمە گەندەڵ و مافیاییە بکەینەوە، وە لە جێگەیدا هەموو دەسەڵات بگەڕێنینەوە بۆ خەڵکی کوردستان و سیستمێک دابمەزرێنین کە یەکسانی ئابوری و کۆمەڵایەتی، خۆشگوزەرانی و کامەرانی بۆ هەموان مسۆگەر بکات، نەک وەک ئێستا کوردستان ببێتە بەهەشتی نازونعمەتی مشتێک سەرمایەدار و جەهەننەمێکیش بۆ زوربەی خەڵکی کوردستان.

سیستمی پەرلەمانی بەجیا لە تەزویر و ساختەچیەتەکانی هەڵبژاردن و کڕینی دەنگ، خەڵکی دەنگدەدەن بە کەسێک بۆ ماوەی چوار ساڵ لە پشتی سەریانەوە ئەجەندای حزبەکان پیادەدەکەن بێ هەبوونی هیچ جۆرە میکانیزمێکی لێپرسینەوەی خەڵک لەو چوارساڵەدا. هاتنەمەیدانی ئەمجارە دەبێ ئەم سیستمە توڕ هەڵدات بۆناو زبڵدانی مێژوو، نابێ ڕێگەبدەین ئەم جارەش هەمان قەوانی سواوی هەڵبژاردنی پەرلەمان و چاکسازی حکومەت بەسەرماندا ساغ بکەنەوە.

ئەمڕۆ کاتی ئەوەیە کە چالاکوانانی ناڕەزایەتی و خۆپشاندانە جەماوەریەکان، هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی کرێکاری و بزوتنەوە کۆمەڵایەتیە جۆراوجۆرەکان، لێکنزیک ببنەوە، لە دیالۆگدا بن و دەستبەکار بن بۆ بەرپاکردنی کۆبونەوە گشتیەکان لە هەموو گەڕەک و شوێنێکی کارکردن و دامەزراوە دەوڵەتی و ئابوریەکاندا و لە هەوڵی دامەزراندنی شۆراکاندا بن وەک یەکەیەکی دەسەڵاتدارەتی خەڵک کە نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن و یاسا و ڕێسای خۆیان دابڕێژن و هەر خۆشیان جێبەجێی بکەن بە شێوەیەکی هەرەوەزی و دەستەجەمعی.

لەبەرامبەر دەسەڵاتی گەندەڵدا کە پارێزەری بەرژەوەندی مشتێک لەسەرمایەداری ملیۆنێر و ملیاردێرە، دەسەڵاتێک دابمەزرێنین کە پارێزەری نەک هەر یەکسانی یاسایی بەڵکو پارێزەری یەکسانی کۆمەڵایەتی و یەکسانی ئابوریش بێت بۆ خەڵکی کوردستان، خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی کوردستان مافی خۆیانە لە سەروەت و سامانی ئەم کۆمەڵگەیە بەهرەمەندبن و خەڵکی بەیەکسانی بژین، هەربۆیە سۆشیالیزم چارەسەرە!

ئەم هەنگاوە ئەوە دەخوازێت کە لە سنوری خۆپیشاندانی سەنتەری شارەکان واوەتر بڕۆین، وێڕای ئازادکردنی سەنتەری شارەکان پێویستە لە گەڕەک و ناوەندەکانی کاریشدا کۆڕ و کۆبونەوە و گردبوونەوە ئەنجام بدەین بەمەبەستی ئەوەی خەڵکی چۆن دەخالەت بکەن لە چارەنوسی خۆیاندا و ئۆڕگانی دەخالەتی خۆیان بەرپا بکەن کە شۆراکانی گەڕەک و ناوەندەکانی کارە. تا بەرەو کۆنتزۆڵ کرنی تەواوی شارەکان هەنگاوبنێین و دەسەڵاتی خۆمان بکەینە واقع  لە کوردستان و ئەم دەسەڵاتە وەلانێین.

ئەگەر ئەم ئۆڕگانانە بێنەدی لە شارەکاندا ئەوا هێزەکانی ئاسیش و پێشمەرگەش، هەلێکیان بۆ دەڕەخسێ کە پەیوەست بن بەو ئۆڕگانانەوە و ببنە هێزی چەکداری شۆراکان، بەتایبەت زوربەی ئەوانە لە ڕۆڵەکانی هەر ئەو خەڵکە برسی و بێکار و هەژارکراوەن و دەسەڵات وەک ئامڕازێک بەکاردێنێت بۆ سەرکوتی ناڕەزایەتی و مانگرتن و خۆپێشاندان و ڕاپەڕینی کەسوکاری خۆیان. ئەگەر ئەم ئۆرگانە جەماوەریانەی دەسەڵات نەهێنەدی ئەوا ئەو هێزانە لەهەرجۆرە داڕمانێکی دەسەڵاتدا پەیوەیست دەبن بە حزبە بورژواکانی ترەوە وە جارێکی تر دەبنە میلیشیا بۆ پاراستنی بەرژەوەندی سەرمایەداری و سەرمایەداران.

لەگەڵ ئەوەشدا  هەموان باش دەزانین کە پەتایی کۆرۆنا بە سیاسی کراوە بەڵام ئەبێ ئەو ڕاستیەمان لەبیربێت پەتاکە هەیە و تائێستا مەترسی ماوە دروست وایە لەکاتی خۆپیشان دان و هاتنەمەیداندا ڕێنمایە تەندروستیەکان زۆر بەباشی لەبەرچاو بگرین.

سەرکەوتوبێ ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان

بژی دەسەڵاتدارەتی شۆرایی

بژی سۆشیالیزم

٣-٦-٢٠٢٠

عن Albadeel Alsheoi

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم Akismet للحدّ من التعليقات المزعجة والغير مرغوبة. تعرّف على كيفية معالجة بيانات تعليقك.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

بەرەو گەشەکردنی بزووتنەوەیەکی ڕزگاریخوازی بەتوانای ژنان، هاوکاتی بزووتنەوەی کرێکاری ڕوو لە هەڵکشان لە عێراقدا.

بەبۆنەی هەشتی مارسەوە: ئەمساڵ لە بارودۆخێکدا پێشوازی لە (٨)ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان دەکەین، کە ...

ئێمە حزبی کۆمۆنستی شۆڕشگێر دادەمەزرێنین. ڕاپۆرتێکی زۆر کورت لەسەر ڕوداوێکی مێژوویی!

ئامادەکردنی - جەمال کۆشش ڕەوتی مارکسیستی نێو گەنجانی سۆشیالیست( دێر فونکە)، رۆژی شەممە ،١٠/٢/٢٠٢٤ لە ...

توندبونەوەی ناکۆکییەکانی سەرمایەداری  و قەیرانە ئیکۆلۆژییەکانی!

جەمال کۆشش کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس   کۆڕبەندی داڤۆس، سروتێکی ناوازەی هەیە، وێنەیەکی چڕی خەونە دۆزەخیەکانی ...

ڕێگری لە خۆپێشاندان و گەمارۆدانی بارەگای حزبی شیوعی کوردستان لە هەولێر بە توندی مەحکوم دەکەین

بەپێی ڕاگەیاندنەکانی (حزبی شیوعی کوردستان)، بەرپرسانی ئەمنی و ئیداری شاری هەولێر مۆڵەتیان نەداوە بە (کۆمیتەی ...

بڕیارنامە لەسەر پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە پەیوەند بە شەڕێکی کۆمەڵکوژی کە ئیسرائیل لە غەززە بەڕێیخستووە

شەڕی جینۆساید دژی دانیشتوانی غەززە پێی ناوەتە (١٠٨)ەمین ڕۆژی خۆیەوە، لە دووشەممە (٢٢)ی ژانویەی (٢٠٢٤)، ...