نا بۆ حکومەتی تەکنۆکراتی بورژوازی و هەڵبژاردنی پێشوەخت، ڕیگەی دەرچوون ڕێکخراوبوونە بە ئاسۆیەکی ئازادیخوازنەی سۆشیالیستیەوە بۆهەڵپێچانی دەسەڵات

ئەمرۆ کۆمەڵگەی کوردستان ساتەکانی قەیرانێکی گەورەی کۆمەڵایەتی و سیاسی بەسەردەبات  لەژیر سایەی دەسەڵاتی  بورژوا ناسیۆنالیستی  کورد و هەردوو حزبی میلیشیایی و مافیاییدا. بێزاری و ناڕەزیاتی جەماوەری کرێکاران  و زه حمەتکێشان و ڕیزی ملیونی گەنجانی كچ و کوڕی بەتەنگ هەڵاتوو بەدەست بێکاری و نەبوونیەوە هەردەم شەپۆل ئەدا و گەیشتۆتە ئاستێكی ئەوتۆ کە بە سەرکوت و کوشتن و خەڵەتاندن و بڵاوکردنەوەی وەهمی  نیشتمانی و ناسیونالیستی بەری پێناگیرێت.

لەم بارودۆخەدایە کە حزب و هێزە ئۆپۆزسیۆنە بورژوا ناسیونالیست و ئیسلامیستەکان و ڕیفۆرمیستەکان، کە خۆیان بەشیکن لە دەسەڵات، کەوتونەتە خۆ تا لە ڕێگەی چەواشەکاریەوە و بە ئەجەندەی “حکومەتی تەکنۆکراتی” بورژوازی و “هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان” بەر بە توژمی نارەزایتەکانی جەماەر و چارەسەری بێکاری و برسیەتی و بێمافیان بگرن. ئەمجارەیان سەرقافڵەی ئەم چەواشەکاریە کەوتۆتە دەست “نەوەی نۆێ”، وه بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هیزە ئؤپۆزسیەنە ئیسلامیەکان و ڕیفورمخوازەکاندا سەرقاڵی ئەم کارەن. ئەم هیزانە ئەیانەویت خۆپیشاندانەکان بە دەستپێشخەری خۆیان و بە گوێرەی ئەجەندەیەکی دیاریکراو بەڕێخەن و نە‌هێڵن هیزی چینایەتی کریکاران و زەحمەتكێشان و لاوانی شۆڕشگێڕ  بە ڕیکخراویی و دەستپێشخەری و ڕاپەرینی سەربەخۆی خۆیان بێنە مەیدان.

ڕۆژی چوار شەممە ١٢ی ئاب،  لە چەند شار و شارۆچکەیەکی کوردستاندا خەڵکی ناڕازی بەدژی هەژاری و بێکاری و بێموچەیی و بێمافی دەستیاندایە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی نواندن. گەرچی بانگەوازی ئەم ناڕەزایەتیە پێشوەخت لە لایەن (نەوەی نوێ)وە کرابوو، بەڵام خەڵکی برسیکراو، بێکارکراو و گەنجان و لاوانێک کە دەسەڵاتی بورژوا ناسیونالیست ئاسۆی ژیانێکی سادە و ئاسایی لێداخستوون زۆر لەوە واوەتر ناڕەزایەتیەکانیان دەربڕی کە چوارچێوەی ئەجەندای سیاسی ئەو هێزە بۆی دیاریکردبوون.

لە (سلێمانی) و (سەی سایەق) دروشمی (نا بۆ حکومەت … نا بۆ پەرلەمان … هەموو دەسەڵات بۆ خەڵک) کە لەلایەن بەشێک لە هەڵسوڕاوانی ئازادیخواز و چەپ و کۆمۆنیستی کوردستانەوە بەرزکرابۆوە، گوزارشی لەو گیانە ڕادیکاڵەی جەماوەری ناڕازی دەکرد بە دژی ئەو ئەجەندا سیاسیەی بورژوا قەومی ئۆپۆزیسیۆن.

هێزە سەرکوتگەرەکانی (پارتی) لە دەڤەری بادینان بەگشتی و لە شاری (دهۆک) و (هەولێر)یش بەتایبەتی بەپلانێکی داپڵۆسێنەرانەی پێشوەخت ئامادەکراو بەر لە دەستپێکی گردبوونەوەکان دەستیان کردبوو بە ڕەشبگیری تا بە هیچ شێوەیەک ئەو ناڕەزایەتیانە لەو شارانەدا هەم سەرهەڵنەدەن و هەم هیچ دەنگوباسێکیان لێ بڵاونەبێتەوە. ئەمە و هێزە سەرکوتگەرەکانی (یەکیەتی)ش بەتایبەت لە شاری (ڕانیە) هەڵساون بەتەقەکردن و خۆپێشاندەرانیان داوەتەبەر دەستڕێژی گولـلەی پلاستیکی و چەند خۆپێشاندەرێکیشیان دەستگیر کردوە.

ئەو نەهامەتیانەی کە یەخەی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش و لاوان و ژنان و خەڵکی کەمدەرامەتی گرتووە، هۆکارەکەی نەک کەمی سەروەت و سامان، بەڵکو بەپێچەوانەوە زۆری ئەم سەروەت و سامان و ملیارەها دۆلارەیە کە کەڵەکە بووە لە لای  کەمایەتیەکی خاوەن کۆمپانیای مۆنۆپۆل و خاوەن دەسەڵات و میلیشیا و هێزی سەرکوتگەر و خۆی ڕێکخراو کردوە لە (حکومەتی هەرێم)دا. ئەم حکومەتە نەک حکومەتی خەڵکی کوردستان، بەڵکو حکومەتی کەمایەتیەکی چینایەتیە بەدژی زوربەی هەرەزۆری خەڵکی کوردستان و لە دانوسان و کێشمەکێشیشدایە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی نەک لەسەر ماف و بەرژەوەندیەکانی ئەو زۆرینەیە، بەڵكو لە پێناو بەرژەوەندیە ئابووری و سیاسی و ستڕاتیژیەکانی کەمینەیەک کە دەسەڵات و هیزەکانی بورژوازی کورد و گەورە سەرمایدارنن.

چارەسەر خەڵەتاندنی خەڵکی ئازادیخواز و کرێکار و زەحمەتکێش نیە بە دانیشتن و چاوەڕوانی کردنی پێکهێنانی (حکومەتێکی تەکنۆکرات) و (هەڵبژاردنێکی پێشوەخت)  کە هێچی لی سەوز نابێت جگە لە زیاد کردنی  چەند کورسیەکی تر بۆ سەر کورسیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی بورژوا قەومی و ئیسلامی لە هەمان ئەو پەرلەمانە کارتۆنیەدا. ئەوە ناوەڕۆکی بانگەوازەکەی (نەوەی نوێ)یە بۆ سواربوونی شەپۆلی ناڕەزایەتیەکان لە کوردستان و بۆ هێز نواندنی خۆی و خۆ ئامادەکردنی بۆ پەرلەمانی داهاتوو.

چارەسەر ڕێکخراوکردنی کرێکاران و زەحمەتکێشان و لاوان و ژنانی ستەمدیدە و خەڵکی بێبەشکراو پەراوێزخراوی کۆمەڵگەیە، هێز لە ڕێکخراوبووندایە بە ئاسۆیەکی ئازادیخوازنەی سۆشیالیستیەوە، هێز لە گرێدانەوەی خەباتیاندایە لە کوردستاندا بە خەباتی سەرجەم کرێکاران و زەحمەتکێشانی عێڕاق و ناوچەکە و جیهانەوە. ئەم هێزە ڕێکخراوەیە کە دەتوانێ هاوڕای هەڵپێچانی ئەم دەسەڵاتە بورژوازیە تەواوی کۆمپانیا و سەروت و سامان و ملیارەها دۆلارەکانیان دەستبەسەرا بگرێت و بیگێڕێتەوە بۆ موڵکایەتی کۆمەڵگە و موچە و خزمەتگوزاریەکانی لێ دابین بکرێ.

ئازادی دەستبەجێ بۆ گیراوەکان

نەنگ و شەرمەزاری بۆ سەرکوتگەریەکانی پارتی و یەکیەتی

بژی سۆشیالیزم

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق

١٧-٨-٢٠٢٠

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

حکومەتەکەی عەلی فالح زەیدی و بەرنامەی کابینەکەی، خزمەتە بە چەسپاندنی بەرژەوەندییەکانی سەرمایە و بەردەوامیدانە بەو دۆخە سیاسییەی کە هەیە

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق دوای زیاتر لە شەش مانگ لە کۆتاییهاتنی گاڵتەجاڕیی هەڵبژاردنەکانی ...

بە بۆنەی گیان لەدەسدانی هاوڕێی ئازیز جەلیل شەهباز

زۆر بەداخەوە هاوڕێی ئازیزمان جەلیل عەبدال شەهباز، دوێنێ دوو شەممە (٤-٥-٢٠٢٦)، لە ڕێگەی گەڕانەوەی لە ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

بە بۆنەی یەکی ئایاری ٢٠٢٦، ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکارەوە ئەمە یەکەمجار نییە کە ڕۆژی ...

ڕاپۆرتێک لەسەر گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦

بۆ ڕاگەیاندنی دەستبەجێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە تیرۆرکردنی (یەنار محەمەد) ژنە کۆمۆنیست و ڕابەری بزووتنەوەی ...

ببنە هاوبەشی کۆبوونەوەی نارەزایەتیمان ٢٤.٤.٢٠٢٦