ووروژاندنی هەستونەستی قەومی و تائیفی ئامرازی دەسەڵاتە بۆ لەناوبردنی ڕاپەڕین

ھاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی بیست و پێنجی ئۆکتوبەر و ئەو خۆئامدەکاریانەی کە بەڕێوەن بۆ سەھەڵدانەوەیەکی نوێی ئەو ڕاپەڕینەی کە لە عێراقدا بۆ یەکەمین جار جەماوەر توانی کۆڵەکەکانی ڕژێمی تائیفی پشکپشکێنە بلەرزێنێت؛ هاوکاتی ئەو مێژووەی کە وەک کابوسێک وایە بۆ دەسەڵاتدارێتی ئیسلامی سیاسی و ھاوپەیمانانی لە حیزبە ناسیونالیستە عەرەبی و کوردی و لیبرالەکان و ئەوانەش کە بەشێکن لە جەمسەرەکانی ئەو ڕژێمە پشکپشکێنەیە، بەڵێ لە جەرگەی ئەم کەش و ھەوایەدا، چەند دەستەیەکی سەر بە ھێزە میلیشیاییەکان ھەستان بە سوتاندنی بارەگای (پارتی دیموکراتی کوردستان) لە بەغدا، بەبەرچاو و بە بێدەنگەلێکردنی ئەو ژمارە زۆرەوە لە ھێزەکانی ئاساییش کە بۆ پارێزگاری لە بارەگاکە لە ناوچەی (کەڕڕادە) دانراون. ئەمەش بە پێی پلانێکی پێشوەخت بەووردی داڕێژراو و کات بۆ دیاریکراو لەپێناو تێکەڵوپێکەڵکردنی کارتەکان و ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک بەلای ئاراستەی کێشمەکێشە ناوخۆییەکانی ھێزەکانی دەسەڵات و بەلاڕێدابردنی ئاراستەی ڕوانینی جەماوەرێک کە سوورە لەسەر بەردەوامیدان بە ڕاپەڕین و پێداگری دەکات لەسەر ڕیشەکێشکردنی ئەم ڕژێمە.

ھاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوەدا کە مەبەست لێی ورووژاندنی هەستونەستی قەومی و ڕەگەزپەرستانەیە، تاوانێکی تریش ئەنجامدراوە لە ناوچەی (فەرحاتیە)ی سەر بە شارۆچکەی (بەلەد) لە باکووری بەغدا و ھەشت کەس بوونەتە قوربانی کە چواریان منداڵن. ئەم تاوانە لەلایەن کۆمەڵێک چەکدارەوە ئەنجامدراوە کە هەڵساون بە لەسێدارەدرانیان، ئەمە جگە لەوەی کە چوار کەسی تریش ھێشتا بێسەروشوێنن. ئەم ھاووڵاتیانە لەو خێزانە ئاوارانە بوون کە تازە گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان و پێشتر لە ھەرێمی کوردستان ژیاون. ئەم تاوانە کە هاوکاتی تاوانی سوتاندنی بارەگای (پارتی دیموکراتی کوردستان)ە لەھەمان ڕۆژدا، گوزارش لە شێوازی پلان بۆ داڕێژراو دەکات بۆ ھەڵگیرساندنی ئاگری کێشمەکێش و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن لەنێو جەماوەرێک کە سەرقاڵی خۆئامادەکاریە بۆ ڕزگاربوون لەم ڕژێمەی ئێستا.

ئەو شێوازانە لای هەموان ڕوون و ئاشکران کە هی دەسەڵاتێکە نوقمی قەیرانە بێچارەکانیەتی و ناتوانێ لێی دەرچێت، هەروەها شێوازی ھەموو لایەنەکانی ڕژێمەکەشیانە بە (پارتی دیموکراتی کوردستان)یشەوە بە ڕابەرایەتی مەسعود بەرزانی، ئەوانە لە حاڵەتێکی ترس و دڵەڕاوکێدا ژیان بەسەردەبەن بەهۆی بزوتنەوەی جەماوەری چ لە باشوور و ناوەڕاست و چ لە کوردستاندا، وە ھیچ توانایەکی تریان نیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلە ناڕەزایەتیەکانی جەماوەر جگە لە دەستبردن بۆ ئامرازە ئاساییەکانیان لە سەرکوت و ترۆر و ھەوڵدان بۆ ڕوحکردنەوە بەبەری هەستونەستی نەتەوەپەرستی و تائیفی کە گڵۆڵەکەی کەوتۆتە لێژی.

زۆر بەتوندی سەرکۆنەی سوتاندنی بارەگای (پارتی دیموکراتی کوردستان) دەکەین لە بەغدا لەلایەن ھێزە میلیشیاکانەوە، وە بە شێوازێکی تاوانکاری ئاشکرای لەقەڵەم دەدەین کە ئامانج لێی یاریکردنە لەسەر وەتەری قەومی لەنێوان کوردی زمانان و عەرەبی زماناندا، ئەمەش لەپێناوی خنکاندنی ڕاپەڕینێک کە سوورە لەسەر ڕووخاندنی ڕژێمی پشکپشکێنە، بەتایبەتی لەگەڵ کامڵبونی ئاگایی ھێزەکانی ڕاپەڕیندا کە ھەموو شێوەکانی چاکسازی و پلەپلەیی ڕەتکردۆتەوە و خواستی ڕووخانی ڕژێمی کردۆتە دروشمی سەرەکی خۆی.

ھەروەھا سەرکۆنەی ئەو تاوانە قێزەوەنەش دەکەین کە لە شارۆچکەی (بەلەد) ئەنجامدرا و هاوڵاتیانی بێ تاوان بوونە قوربانی. دەسەڵات و دامودەزگاکانی بە لێپرسراوی هەمەلایەنە دادەنێین لە دۆزینەوەی تاوانباران و سەلامەتی ئەو چوار کەسەی کە بێسەروشوێنن. وە پێداگری لەوە دەکەینەوە کە مەبەست لەم کارە دڕندە و وەحشیگەرانەیە، کێشکردنی جەماوەرە بۆ ناو کێشمەکێشی جەمسەرەکانی ناو دەسەڵات، بەتایبەتی پاش ئەو مایەپوچیە هەمەلایەنەی کە ھێزەکانی دەسەڵات تیایدا دەژین لە ئاکامی سووربوونی جەماوەر لەسەر کۆتاییھێنان بەتەمەنی دەسەڵاتی تائیفی و قەومی.

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

١٨-١٠-٢٠٢

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...