هەوڵی تیرۆڕی ‌هاوڕێ عەلی جەوادی بە تۆندی سەرکۆنە دەکەین

راگەیاندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عیراق

بەپێی ڕاگەیاندنی حزبی کۆمۆنیست کرێکاری ئێران/ حیکمەتیست، شەوی یەکشەمممە ١٢/٤/٢٠٢٦ لە نزیک شوێنی نیشتەجێبونی لەئەمەریکا هاوڕێ “عەلی جەوادی” ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ئەم حزبە و یەکێک لەڕابەرانی کمۆنیست و کەسایەتی ناسراوی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی لەئێران، لەهەوڵێکی تیرۆرکردنیدا لەڕێگای چاودێریکردنی و لێدان بەئۆتۆمبیلەوە بریندار بووە و هێرشبەرەکان هەڵاتوون.  خۆشبەختانە برینەکانی سەخت نین ومەترسی لەسەر ژیانی نیە. تیمەکانی لێکۆڵینەوە وبەدواداچوون بۆ ڕوداوەکە یەکسەرە دەستیان پێکردووە، بەلام تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.

بەپێی هەمان ڕاگەیاندن، هاوڕێ عەلی جەوادی چەندین جار لەلایەن کۆماری ئیسلامی  ولایەنە ڕاستڕەو  وفاشیستەکانی نیو بۆرژوا ئۆپۆزسیۆنی ئێرانەوە هەڕەشەی لێکراوە.

لەکاتێکدا کۆماری ئیسلامی لەئێراندا، سەرکوتی خوێناوی چ بەتیرۆر و چ بەسێدارە لەناوخۆی ئیراندا قەتڵوعامی هەزارنی کردووە، و بەدرۆن بۆ سەر ئۆپۆزسیۆنەکانی پەلامارێکی بێوێنەشی دەستپێکردووە، ودەیان کوژراو برینداری مەدەنی لێکەوتۆتەوە، بەهەمان جۆر لایەنە ڕاست وفاشیستەکان کە بەدەسەڵات گەیشتنیان بەستۆتەوە بە بۆمب وکوشتارە وماڵوێرانیەکانی ئەمەریکا وئیسڕائیلەوە بۆ سەر ئێران، هێرش و پەلامارەکانیان توند کردۆتەوە لەبەرامبەر بەرەی دژە شەڕ وبەتایبەت کۆمۆنیستەکان.

ئێمە  لە رێکخراوی بەیلی کۆمۆنیستی کە لە ٦ هەفتەی ڕابرددودا بەڕەوڕوی تاوانی تێرۆرکردنی هاۆڕیی ئازیزی ڕابەریمان،  یەنار محەمەد، بووینەوە و خەسارەتیكی گەورە لە خۆمان و سەرجەم بزوتنەوەی  کۆمۆنیستی و ڕزگاری خوازانەی ژنان کەوت،  بەو پەڕی  پەیگیریەوە  هاوپشتی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ هاوڕێیانی  حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری – حکمەتسیت و سەرجەم  بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و ئازادیخوازی لە ئێران و ناوچەکە بۆ ڕووبەڕوبوونەەوی تیڕۆریستانی سەر بە ئیسلامی سیاسی  و فاشیستەکانی نیو ئۆپۆزسیۆنی بورژوازی ئێران. 

بەهێزکردنی ڕیزی خەباتی ئازادیخوازانە وەڵام  و ئەرکی  ئەم بزوتنەوەیەیە بەرامبەر هیزەکانی کۆنەپەرستی و سەرجەم تێڕۆریستان.

ئێمە ئەم هەوڵە تیرۆریستیە بۆ سەرگیانی هاوڕی عەلی جەوادی بە توندی ڕیسوا و سەرکۆنە دەکەین و هیوای سەلامەتی بۆ ئەخوازین. وە داوا لە هێزە سۆشیالیست وئازادیخوازەکان دەکەین بەهەر جۆرێک بووە ڕێگا نەدەن ئەم هەوڵانە بێوەڵام بمێنیتەوە.

١٦ /٤/٢٠٢٦

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...