شەش ساڵ حوکمی زیندانی و دادگای پیاچونەوەی هەرێم

نەواد بابان

ئە‌گە‌ر دادگا سەربەخۆ بوایە و یاسای مەدەنی سە‌روە‌ر بوایە‌ ‌لە‌م ھە‌رێمە‌‌دا،  ئێستا دە‌بوایە‌ ئێوەی سەرانی دەسەڵاتداری ئەم هەرێمە هەمووتان لە‌ زیندان بونایە‌، نەک ڕۆژنامەنوس و چالاکوان و خەڵکانێک کە بۆ داوای موچە و قوتی مناڵەکانیان ویستویانە ناڕەزایەتی بنوێنن و خۆپێشاندان بکەن و شەش ساڵ زیندانیتان بەسەرا سەپاندون.

ئەم دەسەڵاتە هەر بە فەرهودکردنی سەروەت و سامانی ئەم کۆمەڵگەوە نەوەستاوەتەوە،‌ بەڵکو موچە و قوتی فە‌رمانبە‌ر و خە‌ڵكی زە‌حمە‌ت كێشی ئە‌م هەرێمەشی بە‌تاڵان برد و دزی.

 لەژێر سایەیدا ھە‌زاران گە‌نج و لاوی ئەم وڵاتە ڕوویان لە هەندەران کرد و تیاچون و خنكان، ژنکوشتن بۆتە دیاردەیەک و کوردستانی کردۆتە قەبرەستانێکی گەورە.

لەچاو وڵاتانی تری دنیادا ئەم دەسەڵاتە تاقمێکی مافیایی زۆردڕندەیە و لە‌وێنەیان نیە‌ لە‌نێو جە‌نگە‌ڵستانی سیستە‌می سە‌رمایە‌داریدا.

ئە‌و ڕۆژە‌ گوزە‌شت وابە‌ئاسانی بتوانرێ نە‌زیر عومە‌رە‌كان، سە‌ردە‌شتە‌كان و كاوە‌گە‌رمیانە‌كان … تیرۆر بکرێن، بۆیە دەسەڵات بە ناوی یاسا و دادگاوە هاتۆتەمەیدان بۆ ترۆری شەخسیەتی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانی دەڤەری بادینان و هەڵبەستنی تۆمەتی پەیوەندیان بە وڵاتانەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە جێبەجێکردنی پلان و سیاسەتی وڵاتانی دەوروبەر بەشێکە لە مێژووی ئەم دەسەڵاتە.

دڵنیابن نە مە‌لە‌فی تاوانەکانی ترۆر و نە ئەم مەلەفی زیندانی کردنانە قە‌ت ون نابن ڕۆژێك دێت كە بەرپرسانی ئەم تاوانانە‌ لە ‌قە‌فە‌سی دادگای جەماوەریدا خۆیان دەبینە‌وە‌، وە‌ك بە‌ندە‌رە‌كان و صدام و علی مجیدە‌كان باجی تاوانە‌كانیان دە‌دە‌نە‌وە‌.

دەبێ ئەوەمان لەبەرچاو بێت كە ‌ھە‌وڵێكی لە‌مێژینەی د‌ە‌سە‌ڵات ملھوڕیکردنەیەتی بۆ نە‌ھێشتنی ھە‌ر دە‌نگێكی ئازاد، پەسەندکردنی حوکمی شەش ساڵ زیندانی چالاکوانانی دەڤەری بادینانیش لە لایەن دادگای تێهەڵچونەوەی هەرێم بەشێکە لەو سیاسەتە، بۆیە‌ دە‌بێ ئازادیخوازان بەڕێزێکی یەکگرتوو لە‌ دژی بوە‌ستینە‌وە،‌ ڕێگە‌نە‌دە‌ین وا بە‌ئاسانی تێ پە‌ڕێت.

٩-٥-٢٠٢١

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ووتەی سیروان سەعید لە بزووتنەوەی گۆڕان، لە مەراسمی ڕێز لێنان له هاورێ یەنار محمد، لەندەن ٢٩.٣.٢٠٢٦

شۆڕشی یەنار محەمەد بۆ ڕزگاریی ژن و بونیادنانی جیهانێکی بێ چەوسانەوە، هەردەم بەردەوامە!

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق سەبارەت بە ژیان و خەباتی ڕابەری کۆمۆنیست یەنار محەمەد ...

شۆڕشی یەنار محەمەد بەردەوامە!

مەراسیمی ڕێزلێنان لەگەڵمان بن لە مەراسیمی بەرزڕاگرتنی یادی هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد، ئایکۆنی خەباتی ڕزگاریخوازانەی ...

وتەیەک لەسەر گـڵکۆی هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد

ئێمە، ئەمڕۆ لێرە بەدڵێکی پڕ پڕ لە خەم و ئازارەوە کۆبووینەتەوە، بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ناشتنی ...