هێرشی دڕندانەی جمهوری ئیسلامی ئێران بۆ سەر خەڵکی سڤیل و بنکەکانی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران مەحکومە

لە دوانزەهەمین ڕۆژی ڕاپەڕینی جەماوەری شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز لە ئێران، وە لە ڕۆژێکیشدا کە جەماوەرێکی بەرفراوان لە شاری سلێمانی لە ئامادەسازیدا بوون بۆ کۆبوونەوەیەکی پشتیوانی لەو ڕاپەڕینە، دوێنێ چوار شەممە (٢٨-٩-٢٠٢٢) هێزەکانی جمهوری ئیسلامی، بە موشەکی دوورهاوێژ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆنز)، کەوتنە بۆردومانکردنی ئۆردوگا و بارەگای حزب و ڕێکخراوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە دەوروبەری هەولێر و سلێمانی، وەک لە ئامارەکانیشدا هاتووە هەڤدە کەس کوژراو و زیاتر لە چل برینداری لێکەوتۆتەوە، لەناو قوربانیەکاندا مناڵان و ژنانی دووگیانیش تیایە، ئەمە جگە لە زیانی مادی و خوڵقاندنی کەشێکی پڕ لە ترس و نا ئارامی لەو ناوچانەدا.

ڕژێمی سەرکوتگەر و ئیستیبدادی بورژوا ئیسلامی لە ئێران، کە ژنان و جەماوەری شۆڕشگێڕی زەحمەتکێش و ئازادیخواز ڕاپەڕیوون بۆ هەڵپێچان و لە گۆڕنانی، ئەم تاوانەشی کردە سەرباری تاوانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی لە کوشتاری دەیان خەڵکی ڕاپەڕیوو و ڕەشبگیری و ئەشکەنجەدانیان.

ئەم ڕژێمە کۆنەپەرستە، لە ڕێگەی ئەم تاوانەوە، ئەیەوێت خرۆشان وهەڵچوونی  جەماوەر کەمڕەنگ بکاتەوە لە ڕێگەی وەرچەرخاندنی ڕووی کۆمەڵگە و سەرنجی جیهان، بەلای دوژمنێکی دەرەکی سەر سنورەکان، و هەروەها ڕیسوایی و بێ توانایی خۆشی پەردەپۆش بکات لە گیرخواردنی بەدەست ڕاپەڕینێکەوە کە خەریکە چۆکی پێدائەدا.

جەماوەری ئازادیخواز و زەحمەتکێش لە سەراسەری عێڕاق و هەرێمی کوردستان ، کە چەندین جار ڕاپەڕینیان  ئەنجامداوە و لە خەباتێکی بەردوامدان دژ بە دەسەڵاتی بورژوا قەومی و ئیسلامی،  هەم لە بەغدا و هەم لە هەولێر، ئەم جەماوەرە هاوخەبات و هاوچارەنوسی جەماوەری ڕاپەڕیوو و شۆڕشگێڕی سەراسەری ئێرانن  بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی کۆنەپەرستانەی ئیسلامی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .

(ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی) ئەم تاوانە ترۆرە دەوڵەتییەی جمهوری ئیسلامی ئێران بە توندی مەحکوم دەکات، هەروەها حکومەتی مەرکەزی و حکومەتی هەرێم بە بەرپرس دادەنێت لە پاراستنی ئاسایش و گیانی ئەندامان و هەڵسوڕاوانی سەر بەو حزب و ڕێکخراوانەی پەنابەر لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق.

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق

٢٩-٩-٢٠٢٢

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...