هاوڵاتییان لە هەردوو وڵاتی تورکیا و سوریا بەرەبەیانی دوێنێ( ٦-٣-٢٠٢٣)، بە بوومەلەرزەیەک لە خەو ڕاچڵەکین کە بووە هۆی کوشتنی هەزاران کەس و بە دەیان هەزار کەسیش بریندار بوون و تەواوی شار و گوندەکانی ئەو ناوچانەی وێران کردوە و تا ئێستاش ژمارەی قوربانییەکان لە هەڵکشاندایە.
ئێمە، لەکاتێکدا هاوبەشین لە ئازارەکانی قوربانیانی ئەم کارەساتە ژینگەیی وێرانکەرە، بانگەوازی هەموو لایەک و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی فریاگوزاری و ڕێکخراوە مرۆییەکان و تاکەکان دەکەین، کە هەموو هەوڵێکیان بدەن بۆ کەمکردنەوەی بارودۆخی سەختی قوربانیانی ئەم کارەساتە پڕ لە ئازارە.
ئەم کارەساتە ژینگەییە کارەساتێکی تری گەورەی مرۆیی بۆ ئازارەکانی خەڵکی ئەم دوو وڵاتە، و بەتایبەت خەڵکی سوریا لەو ناوچانەدا زیاد کرد کە شاهیدی کۆمەڵکوژی و ئاوارەیی و کاولکاری بوون لەژێر دەستی دەسەڵاتداران و زلهێزە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان و رەوتە تیرۆریستەکانیان بۆ ساڵانێکی زۆر، و ئێستا بەدەست نەبوونی یارمەتییەوە دەناڵێنن بەهۆی ئەو گەمارۆ نێودەوڵەتییە ناڕەوایەی کە بەسەریاندا سەپێنراوە.
ئەو سیستەمە سەرمایەدارییەی کە چارەنوس وژیانی مرۆڤی لە جیهاندا کۆنترۆڵ کردووە و توانای درێژەپیدانی شەڕە جۆراوجۆرە بێئەندازە پرخەرجەکان و دروست کردنی چەکێک هەیە کە لە ماوەی چەند خولەکێکدا دەتوانێ ئەم هەسارەیە لەناو بەرێت، بەڵام ناتوانێت شوێنی نیشتەجێبوونی گونجاو بۆ هاووڵاتیان دابین بکات کە تایبەتمەندی بەرگری لە بوومەلەرزەیان هەبێ، هەروەها ناتوانێ بودجەی پێویست بۆ دامەزراوە زانستییەکان دابین بکات بە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێگاکانی کەمکردنەوەی کاریگەرییە وێرانکەرەکانی ئەم دیاردە ژینگەییە.
ئێمە لە دڵەوە سەرەخۆشی و هاوسۆزی خۆمان بۆ هەموو قوربانیانی ئەم کارەساتە دەردەبڕین، و لە ناخەوە هەست بە ئازارەکانیان دەکەین.
منظمة البديل الشيوعي في العراق تنظيم شيوعي عمالي منهجه الفكري والسياسي ماركسي مستنبط من “البيان الشيوعي”
