ئێمە حزبی کۆمۆنستی شۆڕشگێر دادەمەزرێنین. ڕاپۆرتێکی زۆر کورت لەسەر ڕوداوێکی مێژوویی!

ئامادەکردنی – جەمال کۆشش
ڕەوتی مارکسیستی نێو گەنجانی سۆشیالیست( دێر فونکە)، رۆژی شەممە ،١٠/٢/٢٠٢٤ لە شارۆچکەی بیلی سویسرا، بەبەشداری ٣٠٠ ئەندام ، کەمپینی دامەزراندنی پارتی کۆمۆنستی شۆڕشگێریان ڕاگەیاند.
مێژووی گەنجانی سۆشیالیست بۆ ساڵانی کۆتایی سەدەی نۆزدە دەگەڕێتەوە،( حزبی گەنجانی حزبی سۆسیال دیموکراتی سویسرایە ) پاشان لەژێر کاریگەری ‘ لینین ” کە لەسویسرا بوو، سیاسەتی کۆمۆنستی برەو پیداو لەشەڕی جیهانیدا یەکەمدا، لایەنگری لینین وکۆنگرەی زیمەرفالدا بوون وپەیڕەویان لە جەنگی چینایەتی لەدژی بۆرژوازی وڵاتی خۆتدا، نەک شەڕی بەرگری لە نیشتمان کرد، وە بەهۆی کارایی ئەم سیاسەتەوە، گەشەیەکی خێرایی لە ساڵانی ١٩١٣ تا ١٩١٧ لە ٧٥٠ بوون بە ٥هەزار ئەندام. لەساڵی ١٩٢١باڵی چەپ جیابووەوەو حزبی کۆمۆنستی سویسرایان دامەزراند تا لەساڵی ١٩٤٠ قەدەخەکرا، لەساڵی ١٩٤٤ ناویان گۆڕی بۆ حزبی کرێکارانی سویسراو سەربە بلۆکی سۆڤیەت بوو.
لەساڵی ٢٠٠٧ ەوە،سەدوچل ژمارەیان لە گۆڤارێکی فکری سیاسی بەزمانەکانی فەرەنسی وئەڵمانی ( دیر فونکە/ پریشک)بڵاوکردەوە. لە ناوەندەکانی کارو قوتابخانەو زانکۆکاندا ڕێکخراوانە چالاکیان ئەنجامدەدا. لە ٤ ئەندامی دامەزراندنی سەرەتاییەوە گەشەیان سەند بۆ ٢٧٥ ئەندام تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣،ڕێکخراوەیەکی یەکگرتووی سەراسەری سویسرییان پێکهێناوە کەلەزۆربەی شارە سەرەکیەکان بنکەو شانەیان هەیە وچەند کادری پیشەییان هەیە وەک لقی سویسرای ( ڕەوتی مارکسیستی نێونەتەوەیی) خەبات دەکەن.
بڕیاریاندا کەمپینێکی فراوانی ئەندام گیری بکەن تا مانگی پێنچ ، ژمارەی ئەندامانیان تا ٥٠٠ کەس و گۆڤارەکەیان بگۆڕن بۆ ڕۆژنامە بەناوی( کۆمۆنیست)،٥٠٠٠ هەزار ژمارەی لێچاپ بکەن و وە ٧٠ هەزار فرەنک کۆبکەنەوە بۆ کۆنگرەکەیان.
( هاوڕێێانم، ڕۆژەکە هات، ئێمە ئەمڕۆ بەرەو دامەزراندنی حزبی کۆمۆنیستی شۆڕشگێر دەڕۆین، من ناوم دیرسوە، سکرتیری سیاسی نیشتمانی لقی سویسرای ڕەوتی مارکسیستی نێونەتەوەییم، لەسەرانسەری دونیا چالاکی کۆمۆنستی دەکەین. ….ئامانجی بەرجەستەی ئەم حزبە بەرپاکردنی شۆڕشی کۆمۆنستی یە لە تەمەنی ژیانی ئێمەدا… حزبی کۆمۆنستی شوڕشگێڕ دەڵێت، چینی کرێکار هێندە بەرهەم و سامانی بەرهەمهێناوە، کە خانوو، خواردنی تەواو، زانیاری تەواو، پارەی پێویست هەیە کە بتوانین بۆ هەموو ئینسانەکان ژیانێکی باش بەدیبهێنین. ..تەنها لینین و بۆلشەویکەکان بوون لەگەڵ چینی کرێکار توانیان بەسەر سەرمایەداریدا سەرکەون…
سەدا ٣٥ خەڵکی سویسرا، لایان وایە کە سیستەمی کاپیتالیستی لە کۆڵانێکی داخراودایە و پیویستە بڕوخێنریت، تەنها لە سەدا ٤ خەڵک پێیان وایە هەڵبژێردراوانی پەرلەمان و وەزیرەکانی دەوڵەت ئاواتی دەنگدەران نوێنەرایەتی دەکەن. سەدا ٩٠ خەڵکی بەشە فەرەنسیەکەی سویسرا، لایان وایە دەولەت کەمتەرخەم بووە بۆ کەمکردنەوەی ئەزمەکان. لەماوەی یەک مانگدا، ٤ مانگرتنی گەورە لە جنیف رویداوە. ..)
پاشان چەند کەس لە هەلسوڕاوانی شارو لادێیەکان، ووتەی خۆیان لەسەر خەباتی ڕۆژانەیان پێشکەش کرد، یەکێک لەنیو مانگرتنی مامۆستایانی جنیف ، یەکێک لە نێو خۆپیشاندانەکانی دژی شەڕی غەززە، یەکێک لە نێو مانگرتنی نەخۆشخانەی نەفسیەکان، یەکێک لە سەر ناوچە ئیتالییەکان وخۆپیشاندانەکانی دژی دەستگرتنەوەی حکومەت،…پاشان لەڕێگای سکایپی سەر دیوارەوە، پێرۆزبایی ئەم هەنگاوەیان لە پاکستان ونەمساو ئەفریقای جنوبی ولەندەن ەوە نیشاندرا.
کاردانەوەی دەزگا گەورەکانی ڕاگەیاندنەکان، شۆکهێنەرو پڕترس بون ( لە رۆژنامەی دێربلک و٢٠ دەقیقەو رۆژنامەی بۆندو ئین زیت زیت ودەیان وێب سایتی ترو ڕاوێژکارانی سیاسی بۆرژوازی ) تر.
دێر بلک بەسەر دێری گەورە دەنوسێت: شۆڕش لە سویسرا بەتەواوی واقعی یە!، ٢٠ دەقیقە، ڕۆژنامەی نیوملیۆنی خۆڕایی ڕۆژانە دەنوسێت؛( لەتوندوتیژی چەوساوەکانەوە ئێمە خۆمان دوورناخەینەوە) ، پسپۆڕی توندڕەوی هۆشداری دەدەن. لە ڕۆژنامەی ئین زیت زیت ، ساموئیل تاننەر دەنوسێت( لەژێر زەمینێکی بیرن ئەو کۆمۆنیستانەی بەفانیلەی ئەدیداسەوەن، ئیش بۆ بەرپاکردنی شۆڕش لە سویسرا دەکەن )، لە بەشێکی تردا ( لینین، ڕابەری بۆلشەویکەکان، لە سەر کورسی خۆێندنەوەکانی کتێبخانەی مەرکەزی زوریخەوە خۆی گەیاندە روسیاو لەلوتکەی شۆڕش و تیرۆری سوردا خۆی بینیەوە). ( ئێستا پێویستە لینین لەسویسرا زیندوو بێتەوە).
نزیکەی ١٠٠ رۆژ( ١٠-١٢/٥) ماوە بۆ کۆنگرەی دامەزراندنی حزبی کۆمۆنستی شۆڕشگێر لەسویسرا، سەدەیەکە کەمپینی وەها گەورە لەلایەن کۆمۆنیستەکانی سویسراوە بەڕێنەخراوە. نەوەیەکی نوێ لەوان ئێستا بەگەڕانەوە بۆ مارکس وبەدروستکردنی خەتی بلشەویزم خەبات دەکەن بۆ هێنانەسەرکاری حکومەتی کرێکاری و بەرپاکردنی شۆڕشی کۆمۆنستی، ئایا دەتوانرێت ئەم ڕوداوە بە مێژوویی ناوببرێت؟

عن Albadeel Alsheoi

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم Akismet للحدّ من التعليقات المزعجة والغير مرغوبة. تعرّف على كيفية معالجة بيانات تعليقك.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

ڕێکخراوکردن و یەکگرتووکردنی خەباتی چینایەتی کرێکاران ئەرکی هەرە دەستبەجێـیە

کرێکارانی جیهان یەکگرن! بەبۆنەی یەکی ئایارەوە   یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانی هاوپشتی نێونەتەوەیی کرێکاران و ...

برسی کردنی خەڵکی کوردستان و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانیان، مایەپووچی و ڕیسوایی دەسەڵاتە لە هەرێم

یەک شەممە (٢٤-٣-٢٠٢٤) مامۆستایان و فەرمابنەران لە چەند شارێکی هەرێمی کوردستان بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و ...

(٨)ی مارسی ٢٠٢٤، چالێنجەکان و ئاسۆکانی خەباتی ڕزگاریخوازی ژنان لە ناوچەکەدا

شیرین عەبدوڵڵا سیستەمی سەرمایەداری لە ئێستادا بە یەکێک لە گەورەترین و قووڵترین قەیرانە مێژووییەکانیدا تێدەپەڕێت. ...

خۆشباوەڕی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ پێدانی مووچە، و کەوتنە ژیر کاریگەری پڕوپاگەندەی هێزەکانی دەسەڵات لە هەرێم، خزمەت بە بەرژەوەندی جەماوەری ناڕازی ناکات

گفتوگۆی ڕۆژنامەی ڕەوت لە گەڵ موئەیەد ئەحمەد ئەنجامدانی گفتوگۆ: جەمال کۆشش ڕەوت: سوپاست دەکەین هاوڕێ ...

ئەم دەسەڵاتە، سی و دوو ساڵە سەرچاوەی کارەساتە

نەوزاد بابان: [ڕەوت: ئەمەی خوارەوە کورتەیەک لە وتەکانی هاوڕێ نەوزادە لەناو خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە ...