نامەی هاوخەمی

  • – بۆ خانەوادەی بەڕێز (عوسمان گرد عازەبانی) باوکی گیانبەختکردوو ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان
  • – بۆ هاوڕێـیان  بەکر عوسمان و بەشدار عوسمان و تەواوی خێزانە بەڕێزەکەتان
  • – بۆ ئازادیخوازان و نوسەرانی بەهەڵوێست

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی باوکی بەڕێزتانمان پێ گەیشت، و لە ناخی دڵمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان پێ ڕادەگەێنین.

بەڕێز مام عوسمان، نمونەی ئینسانێکی بەئیرادە و خۆڕاگر، باوکێکی بەهەڵوێست و بەویقار بوو، لەبەرامبەر خەمی لەدەستدانی کوڕەکەی و فشاری دەسەڵاتداراندا وەکو شاخ وەستایەوە.

ئەو سیمای خۆشەویستی تەواوی کۆمەڵگای کوردستان بوو، چونکە لە بەرامبەر سوڵحی عەشایەری و پارە و دەسەڵات، داوای ئاشکراکردنی تاوانباران و دادگایی و بەسزاگەیاندنی تیرۆریستانی ڕۆژنامەنوسان و (سەردەشت)ی دەکرد، بەداخەوە بەو ئاواتەی  نەگەیشت، بەڵام ئامانجە پیرۆزەکانی و یادەوەریـیەکانی هەمیشە بە زیندوویی لەگەڵماندایە و بەشێکە لە خەباتمان.

دوبارە هاوبەشی خەمتانین و هیواداری ئارامی و خۆڕاگریتانین.

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق

٩ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٦

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

ڕزگاربوونی کۆمەڵگە لە قەیران و چەقبەستوویی ڕەوشی ئێستا، لە ئاکامی کام رەوەند؟

موئەیەد ئەحمەد قەیرانی سیاسیی ئێستای ڕژێم، درێژەی قەیرانی سیاسیی زکماکی ڕژێمەکەیە! ئەوەی کە زاڵە بەسەر ...

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...