‌هەنگاوی یەکەم ڕیسواکردنی خەسڵەتی بورژوازیانەی ڕژێم و هەڵبژاردنەکەیەتی لە هەرێم!

موئەیەد ئەحمەد

هەر چەند ساڵ جارێک کە کەمپێنی هەڵبژاردن دەست پێدەکات لە هەرێمی کۆردستان، حزبە بورژواکان بە قەومی و ئیسلامی و نیولیبرالەکانیانەوە کۆمەڵگە سەرقاڵ دەکەن بەخۆیانەوە و وای نیشان دەدەن، بە تایبەت هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، و ئەمساڵێش (یەکێتی)، کە گۆڕانکاریەکی گەوەرە ڕوودەدات وەک ئەوەی شۆڕشیک بەرپاببێت. (گۆڕان) و (ئیسلامیـیەکان) و (نەوەی نوێ) ئاوایان کرد و ئیستاش ئۆپۆزسیۆنەکانی تر و تەنانەت (یەکێتی) یش  وادەکەن.  لە ئاکامیشدا  هەمووشت لە جێگەی خۆی مایەوە و ڕژێمەکەش  گەندەل تر و ڕادەی سەرکوت و قۆرخکاری و بیدەرتانی جەماوەر زیاتر گەشەیسەند.

زۆربەی جەماوەر بە ئەزمونی خۆیان بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم سیناریۆیانە لە چەواشەکاری و دەستخەڕۆکردنیان زیاتر شتێکی تر نییە. هەروەها  ئاشکرایە بۆیان کە ئەوەی ناگۆڕدرێ لە ڕێگەی پەرلەمان و هەڵبژاردنەوە لە هەرێم، هەمان ئەم ڕژێمە گەندەڵ و میلیشیایە و ئەم سیستمی چەوساندنەوە و بێمافییەیە، و هەمان  دەسەڵاتی ئەو دوو حزبەیە (پارتی و یەکێتی) کە بونەتە مۆتەکەی سەرسنگیان، و هەمان باری سەختی ژیان و گوزەرانیانە کە هەر جارە خراپتر دەبێت.

ئەوە ڕاستیـیەکی بەرجەستەیە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و بانگەشەی ئیستا هی حزب و لایەنەکانی سەرەوەی کۆمەڵگەن، و لەناو بازنەی نۆینەرانی سیاسی و حزبەکانی  چینی بورژوازی و توێژە جۆراوجۆرەکانی بەڕێوەدەچێ جا چ لە دەسەڵاتدا بن یان لە ئۆپۆزسیۆن، و خەسڵەتی سیاسی چینایەتی بورژوازی و کێشمەکێشی پێوە دیارە لەبەرامبەر چینی کرێکار و کۆمۆنیزمدا.

لەلایەک سەرمایەدارنی ملیاردێر و ملیۆنەری بەڕەچەڵەک سیاسی و سەرۆک حزبەکان و بەرپرسانی حزبی و حکومی، و بۆرژوا ئۆپۆززسیۆنی دەروون ڕژێمی لە ئیسلامی و قەومی و نیولیبرالەکانەوە دەبینین، بەخۆیان و دەستەوتاقمی ڕۆشنبیران و چالاکەوانە سیاسییەکانیانەوە، بە پارەوپول و ئیمکانیتی بێئەندازەوە، و لە لایەکی ترەوە، نەبوونی دەنگوسەدای سەربەخۆی پرۆلیتاریای کوردستان و ژنانی چەوساوە و لاوانی کچ و کوڕی ئەم هەرێمە، دەبینینن. لەم بانگەشەیەدا تەنانەت وشەیەک لەسەر سۆشیالیزم و یەکسانیخوازی و ئازادیخوازی و ڕزگاری ژنان نییە، و قسەیەکی بەبایەخ لەسەر چارەسەری کێشە ئەسڵیەکانی کۆمەڵگە و ڕزگاربوون لەدەستی بێکاری و بێدەرامەتی و بێخزمەتگوزاری، نییە.

نەک هەر ئەوانەش بەڵکو قسەیەکیش لەسەر کۆتاییهێنان بەدەسەڵات و ڕژێمی میلیشیایی و ئیستبدادی سیاسی و سەرکوت و دوو ئیدارەیی نییە لە هەردوو زۆنەکەدا، کە کێشەیەکی هەرە سەرەکی سیاسیی کۆمەڵگەیە. ئەمەش بەسادەیی لەبەرئەوەی کە هەڵبژاردن هی هەمان ئەم ڕژێمەیە و بۆ دووبارەبەرهەمهینانەوەی بەڕێخراوە و بەڕێدەخرێت. قسەیەکیش گەرهەبێ لەم بارەیەوە لەم بانگەشەیەدا لەڕوانگەی ئۆپۆزسیۆنی قەومی و ئیسلامی و  نیولیبرالەوەیە کە بۆ خۆیان پایەکانی خودی ڕژێمەکەن، و شەڕیانە لەسەر پشکەکانیان. دیارە ئەوەش بێمانایە گەر قسەکانی (یەکێتی) بەجیدی وەربگێریت لەم بارەیەوە چونکە جەوهەری کەمپێنەکەی گوڕینی پارسەنگی هێزە بەلای خۆیدا تا پشکی لە دەسەڵات و سەروەت  و نەوت و گاز زیاتر بکات.

ئەوەی هەیە لەم بانگەشەیەدا جەنجاڵکردنی خەڵکە نەک بە سیاسەت و مانیفیستۆی ئینتیخاباتی کە ناوەڕۆکێک و مانایەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی  ڕوون و ئاشکرای هەبێت بۆ جەماوەری دانیشتووی کوردستان، بەڵکو جەنجاڵکردنیانە بە وەهمی ناسیونالیستی و ئیسلامی و نیولیبرالی و خورافاتەکانیان و بە پەیامی سوکایەتی بە ئازادی و شکۆمەندی ژنان و مۆراڵی دژە ئینسانی ئیسلامیزم، ئەمە سەرباری شەڕە جنێویان بە یەکتر.

هێشتا بزوتنەوەی شورایی و کۆمۆنیستی، کە هەوڵ و تێکۆشانی پرۆلیتاریای نەوەی ئەوسای هەرێمی کوردستان بوو، لە ئاووهەوای هەڵچوونە سیاسیەکانی (١٩٩١)دا، نەچووبووە دواوە، و هێشتا لەچەلێنجدا بوو لەبەرامبەر بورژوا ناسیونالیستی کوردی و هێزەچەکدارەکانی لەسەر دەسەڵاتی سیاسی و چارەنوسی کۆمەڵگە لە پێگەی چینایەتی خۆیەوە لەم هەرێمەدا، حزبە ناسیونالیستەکان هەڵبژاردنی کوردستانی ساڵی (١٩٩٢)یان بەڕیخست و هەر یەک لە (پارتی) و (یەکێتی) بە نیواونیو دەسەڵاتیان دابەشکرد کرد لە ناوخۆی خۆیاندا و ڕژێمێکی سیاسی دوو ئیدارەیـیان پاش شەری ناوخۆیی و کارەساتەکانی دامەزراند.

لەو قۆناغەدا هەڵبژاردنی ساڵی (١٩٩٢) بۆ بورژوا ناسیونالیزم سوودوەرگرتن بوو لەوەهمی ناسیونالیستی لەناو جەماوەردا تا بیگۆڕێ بۆ شتێکی سیاسی کۆنکرێت کە جێگیرکردنی دەسەڵاتی حزبە چەکدار و مێلیشیاکانی ئەم بزوتنەوەیە بێت بەسەر کۆمەڵگەی کوردستاندا، و ڕێگەیەکێش بێت بۆ دابەشکردنی دەسەڵات لە نیوانی خۆیاندا. ئەو هەڵبژاردنە جیانەبوو لە ڕەوەندی کێشمەکشیی سیاسی چینایەتی ئەوسای کۆمەڵگە و بەئاشکرا سیمای دژە شورایی و دژە کۆمۆنیستی لەخۆدا هەڵگرتبوو، و وەهمی ناسیۆنالیستی مانایەکی چینایەتی سیاسی دیاریکراوی لەخۆدا عەکس کردبووەوە، و نەک هەر ناکۆک بوو لە بەرامبەر داوکاری ئابووری و کۆمەڵایەتی جەماوەری کارەسات بەسەرداهێنراوی ئەوسای خەڵکی کوردستان، بەڵکو کەوتبووە بەرامبەر چاوەڕوانی سیاسی جەماوەری زەحمەتکێشی کوردستان و ڕێکخراوەکانی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی، کە پێداگریـیان  لەسەر دەسەڵاتی شورایی دەکرد.

لە دوای (٢٠٠٣)وە هەڵبژاردن و پەرلەمان هەم لە هەرێم  و هەم لە سەرئاستی بەشەکانی تری عێراق بەشێکە لە پاکێجی ڕژێمێکی میلیشی کۆنەپەرستانەی سیاسی ئیسلامی و قەومی کە لەدوای داگیرکردنی عیراق لەلایەن بورژوا ئیمپریالیستی ئەمریکیەوە دامەزرەوە، و هەڵبژاردن بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەم ڕژێمە سیاسیەیە نەک فەراهمەهێنانی هەر ئاڵوگۆریەکی جیدی تیایدا.

کەمپێنی هەڵبژاردنیش لە هەرێم هی (پارتی) و (یەکێتی) و حزبەکانی تری ئۆپۆزسێونە کە نۆینەرانی سەرمایە و سەرمایەدارین.  پاش (٣٣) ساڵ لە دەسەڵاتی میلیشیایی ئەم دوو حزبە بەسەر هەرێمدا و (٢٠) ساڵ بەسەر تاڵانوبڕۆی نەوت و گاز و داهاتی ناوچەکە و قۆرغی پشکی مالیـیان کە لە بەغداوە دێت، و پاش گەشەسەندی هەرچی زیاتری سەرمایەداری لە عیراق و کوردستان و جێبەبەجێکردنی سیاسەتی ئابوری نیولیبرالیزم بەشیوەیەکی هەمەلایەنە و خێرا، و لە گەڵیشیدا هەرچی زیاتری لێکهەڵپێکرانی سەرمایەداری لە عیراق و هەرێمی کوردستان بە بازاری جیهانی، و کەڵەکەی سەرمایەی جیهانی و ناوچەیـیەوە، ئیتر باس کردن لە سیاسەتی هەڵبژاردن و پەرلەمان بە بێ نیشاندانی ئەم خەسڵەتە چینایەتیـیە سەرمایەداریەی، دووریە لە واقع و خزمەت بە هوشیاری پرۆلیتاریا و ستەمدیدەکان ناکات.

هەر بەم پێیەش، سەرلەنوێ بەرهەمهێنانەوەی دەسەڵاتی  (پارتی) و (یەکێتی) وەک دوو حزبی میلیشیای بورژوازی دەسەڵاتدار لە جیۆپۆلیتیکسی ناوچەییدا و پەیوەستبوونی هەریەکەیان بە جەمسەریکی دەوڵەتی ناوچەیـیەوە؛ ئیران و تورکیا، واقعێکی سیاسی و ستراتیژی سەربازییە، و پەیوەندی هەردوکیشیان بەکۆمەڵگەوە پەیوەندی ڕژێـم و دەسەڵاتی سیاسیە وەک دەسەڵاتیکی چینایەتی بورژوازی بە دژی كرێکاران و زەحمەکێشان. هەوڵ و تەقەلاکانیان بۆ گۆڕینی پارسەنگی هێز لەنێوان ئەم دوو حزبەدا و هەوڵدان بۆ شکاندنەوەی لە بەرژەوەندی هەر لایەکیان لەڕێگەی هەڵبژاردنی پەرلەمانییەوە کارێکی سیاسی گرنگە بۆیان و کۆمەڵەگەیان پێوە سەرقاڵکردووە. هەر بۆیە بێبایەخ کردنی ئەم مەسەلە سیاسییە بەبونەی میلیشییایی بوونیان و کارتۆنییەتی هەڵبژاردنەکانیان سەرگێژی دروست دەکا بۆ جەماەری نەداری کۆمەڵگە و ڕاستیـیە چینایەتییەکانی ئەم دوو حزبە و ستراتیژیان لە نەزەر ناگرێ.

ئەم هەڵبژاردنە چەند گاڵتەجاڕییە و یاریکردنە بە ئامانج و ئاواتەکانی خەڵكی کورaدستان، بەڵام بۆ خۆی ڕووداوێکی سیاسیـیە و بەشێکە لە درێژەدان بە هەمان ڕژێمی زاڵی سیاسی و هەمان سیستمی ئابووری سەرمایەداری و زیاتر و زیاتر تێکەڵبوونیەتی لەگەڵ سەرمایەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا و درێژە دانە بە باری سەختی جەماوەری زەحمەتکێش و بێکاری و بێخزمەتگوزاری.

لە سیستمی پەرلەمانی بورژوا دیموکراتیکیشدا نە قسە لەسەر گۆڕینی سیستمی دەوڵەت و ڕژێمی بورژوازییە، نە تەسلیم بوونە بە داوکارە ڕادیکاڵەکانی جەماوەری کریکاران، بەڵکو دەستا و دەستاپیکردنی حکومەتە لەم حزبی بورژوازی بۆ ئەوی تریان.

ئەرکێکی سیاسی کۆمۆنیستەکان لەبەرامبەر بانگەشی هەڵبژاردنی ئەمڕۆدا لە کوردستان گرتنەبەری سیاسەتێکی چالاکانەی کۆمۆنیستیـیە بەرامبەری و هەنگاوی یەکەمی ئەمەش ڕیسواکردنی خەسڵەتی چینایەتی بورژوازیانەی ڕژێمی سیاسی کوردستان و حزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیونە، و لێرەشەوە چوونەسەر هەموو لایەنەکانی تری خۆ ئامادەکردنی و ڕێکخستنی خەباتی چینایەتی و سۆشیالیستی پرۆلیتاریا لە دەرەوەی کایەی پەرلەمان و هەڵبژاردن.

هەر لەم ڕاستایەشدا  نەک هەر بانگەشەی جەماوەری کرێکاران و زەحمەتکێشان و ژنان و لاوان بکات کە بەشدار نەبن و بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن، بەڵکو ڕوونیبکاتەوە کە چۆن هەڵبژرادن و پەرلەمانی کوردستان ڕێگرە لەبەردەم بەرەوپێچوونی هەر ئاڵۆگۆرێکی  شۆڕشگیرانە کە تاکە ڕێگەیە بۆ ڕزگاریان. / ١٧ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

بە بۆنەی یەکی ئایاری ٢٠٢٦، ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکارەوە ئەمە یەکەمجار نییە کە ڕۆژی ...

ڕاپۆرتێک لەسەر گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦

بۆ ڕاگەیاندنی دەستبەجێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە تیرۆرکردنی (یەنار محەمەد) ژنە کۆمۆنیست و ڕابەری بزووتنەوەی ...

ببنە هاوبەشی کۆبوونەوەی نارەزایەتیمان ٢٤.٤.٢٠٢٦

   

بە توندی سەرکۆنەی تاوانی وەرنەگرتن و پێشکەش نەکردنی فریاگوزاری بۆ غەزال مەولان، دەکەین

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی سلێمانی/ ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق بەپێی ڕاگەێندراوێکی (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان)، دوانیوەڕۆی سێ ...

هەوڵی تیرۆڕی ‌هاوڕێ عەلی جەوادی بە تۆندی سەرکۆنە دەکەین

راگەیاندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عیراق بەپێی ڕاگەیاندنی حزبی کۆمۆنیست کرێکاری ئێران/ حیکمەتیست، شەوی یەکشەمممە ...