عەبدوڵا ساڵح: مانای شۆڕشگێڕانەی بایکۆت جیاکردنەوەی ڕیزە لە دەسەڵات و لە ئۆپۆزیسیۆنەکەی

لە وەڵام بە پرسیارەکانی (ڕەوت):

 ڕەوت: زۆر لە لیستەکان باس لە جیاوازی ئەم هەڵبژاردنە دەکەن لەوانی پێشووتر، وە بەزۆری باس لە تێکشکانی زۆرینەی ڕەهای کورسیەکانی پەرلەمان لەلایەن (پارتی)ـیەوە دەکەن، بەهۆکاری جۆراوجۆر، نەمانی کۆتا، کەمی تەزویر، کۆمۆسیۆنی سەربەخۆ و بێلایەن و چەیکی دەنگەکان هەر لەلای سندوقەکان و ئایا ئەگەر ئەمانە وابن مانای ئەوەی دەدات، کەبەڕاستی ئالوگۆڕ لە سیستەمی پەرلەمانی کوردستان ڕوودەدات؟

عەبدوڵا ساڵح: سەرەتا ڕێگام بدەن بەوتەیەکی (ئەلبێرت ئەنشتاین) دەست پێبکەم کە دەڵێ: (شێتی ئەوەیە هەمان کار دووبارە و سێبارە بکەیتەوە و چاوەڕوانی ئەنجامێکی جیاواز بکەیت)!

پەرلەمان وەک مودێلێکی حوکمڕانی چینی باڵا دەستی کۆمەڵگا کە ئەمڕۆ بۆرژوازیـیە، چەمکێکە لە پاکێجێکی فراونتر کە پێی دەگوترێ “سیستمی دیموکراتی” ئەم پێناسەیە تەنانەت وەک شکڵیش بەسەر ئەم پەرلەمانەدا بەجێ ناهێنرێ (تەتبیق نابێ)، مێژووی شەش دەورە لە پەرلەمانی کوردستان ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخا کە پەرلەمان یەکێکە لە سێکتەرەکانی دەسەڵاتی هەردووک حزبی دەسەڵاتدار (پارتی و یەکێتی) و حزبە ئۆپۆزۆسیۆنەکانیش بەدەوریاندا، ئەمان لەسەر خەرمان و ئەوانیش لەدەوروبەری خەرمان چاولەدەستنیانن! کەی بەرژەوەندییەکانی دوو حزبەکە بخوازێ دەچنەوە پەرلەمان و کەی نەخوازێ پشتی تێدەکەن و تەنانەت داشی دەخەن! و هەموان دەنێرنەوە “لۆمارێ”. پرسیارەکە ئەوەیە کام پەرلەمان؟ پەرلەمانی چی و بۆچی!؟ ئەگەر بەکورتی وەڵامەکەم کۆتایی پێبێنم دەڵێم: ئەم هەراو زەنایە جگە لە “شەرعیەت دانە بە دەسەڵاتێکی نا شەرعی” هیچی تر نییە.

ڕەوت: زۆر لە حزبە نوێـیەکان، (نەوەی نوێ)، (ڕەوتی هەڵوێست)، (بەرەی گەل)، دەڵێین ئەگەر خەڵک بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بکات، ئەوە بەقازانجی (یەکێتی) و (پارتی)ـیە، بۆیە پێویستە خەڵک بەفراوانی بەشداری ئەم دەرفەتە بکەن؟ ئێوە دەڵێن چی؟

عەبدوڵا ساڵح: بۆ سیستمی دیموکراسی بە گشتی، چوونە پای سندوقەکانی دەنگ گرنگترین هەنگاوە لە پروسەکەدا، دەرخستنی ڕیزی بەرفراوانی خەڵکی دەنگدەر و نیشاندانیان لە ڕاگەیاندنەکاندا، جا چ دەنگدەر  کاغەزی دەنگدان نیشانە بکا، چ بەسپی بیخاتە سندوقەوە، تەنانەت ئەگەر جنێویشی لەسەر بنوسێ گرنگ نییە، ئەوەی مەبەستە نیشاندانی ئاپورای دەنگدەرانە. بەشداری کردن لە چوونە پای سندوقەکانی دەنگدان نیشانەی باورەڕ بوونە بەم پرۆسەیە و بە ئەنجامەکانی، بۆیە لێرەدا گرنگی بایکۆت دەردەکەوێ وەک دەربڕینی ڕق و بێزاری لەم دەسەڵاتە و پەرلەمانەکەی و وەک ڕەتکردنەوەی دەسەڵات بەگشتی و وەک پەیامێک لەلایەن خەڵکەوە بۆ ئەم سیستمی حوکمڕانییە کە ئێوە نوێنەری ئێمە نین دوور یا نزیک دەکەونە بەر شاڵاوی ئەم ڕق و بێزاریە، نوقتە سەری دێڕ.

ڕەوت: ئایا بایکۆتکردنی پەرلەمانی کوردستان، چ کات دەتوانرێت مانایەکی شۆڕشگێڕانە وەربگرێت و هەڵوێستێکی دروست بێت؟

عەبدوڵا ساڵح: بەڕای من کاتێک دەتوانێ مانایەکی شۆڕشگێرانە وەربگرێت کە ببێتە هۆکارێک بۆ یەکخستنی ڕیزەکانی سەربەخۆی بایکۆتکەران و جیا کردنەوەی ئەم ڕیزە لەڕیزی دەسەڵاتداران و ئۆپۆزۆسیۆنەکەشیان، پێکهێنانی ڕیزی سەربەخۆی کرێکاران و زەحمەتکێشان و لاوان و هەموو توێژاڵە وەتەنگ هاتوەکانی ئەم کۆمەڵگایە و ئاسۆدارکردنی ئەم یەک ڕیزیە لەژێر ئاڵای سۆشیالیزم زامنی یەکلاکردنەوەی ئەم دەسەڵاتەیە بە قازانج و بەرژەوەندی ئەم ڕیزە ملیۆنیەی خەڵکی مەحروم و بەشمەینەت.

ڕەوت: بەرنامەی سیاسی و ئابووری و ئاڵوگۆڕ لەژیانی خەڵکی کوردستان بەتایبەت کرێکاران و هەژارانی کوردستان لە هیچ لە لیستەکاندا نەهاتووە، یان زۆر بەکەمی هاتووە، ئایا بۆ کاریگەری ڕەوتی کۆمەڵایەتی و سوشیالیستی بەم هەڵبژاردنەوە لاوازە و گوشاری ناڕەزایەتیـیەکانی کوردستان بەم هەڵبژاردنەوە زۆر کەم دیارە و زیاتر مۆرکی شەڕێکی حزبی ڕووتە لەسەر کورسی دەسەڵاتی سیاسی و سەرمایە و مۆنۆپۆلکردنیانە؟

عەبدوڵا ساڵح: هەروەک لە وەڵامەکانی تردا ئاماژەم پێدا، مێژووی  سی و سێ (٣٣) ساڵ دەسەڵاتی خۆسەپێنی ئەحزابی ناسیۆنالستی کوردی ئەوەمان بۆ دەردەخا کە لە ئەجیندای سیاسی ئەم حیزبانەدا جگە لە بەرژەوەندی کەمینەیەکی کەمی ئەم کۆمەڵگایە واتە چینی بۆرژوازی و ئەوانەی بەدەوریانەوەن، هیچ بەرنامەیەکی سیاسی ئابووری بەدیناکرێ چونکە خەسڵەتی چینایەتی ئەم کەمینەیە وادەخوازێ ڕەنج و بەشمەینەتی بۆ زۆرینەوە خۆشگوزەرانی و ئاسودەیی بۆ کەمینە.

١٦-٢-٢٠٢٤

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...