ئازادی بۆ چالاکوانی شۆڕشگێڕ دوعا ئەلئەسەدی

ژنانی ڕاپەڕین (نساء الإنتفاضة)

ڕۆژی یەکشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2024،  هەواڵی دەستگیرکردنی چالاکوان و فریاگوزاری ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەر، دوعا الأسدي لە میدیاکان و سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە، پاش ئەوەی کە هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر شوێنی کارەکەی لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ئەلحوسێن لە شاری ناسریە.

هەفتەی ڕابردووش 3 ژنە چالاکوان (ماجدە ئەلعەبودی، ڕیام ئەلنەسیری، و نور ئەلنەسیری) دەستگیرکران، لەگەڵ چەند خۆپیشاندەرێکی دیکە بە تۆمەتی پەیوەندیداری بە چالاکی ناڕەزایەتیەوە، ڕیام و نور دوێنێ، شەممە، بە کەفالەت ئازاد کران، ماجدە ئەلعەبودی تا ئێستا لە زیندان ماوەتەوە. بەڵام پۆلیسی پارێزگاکە ئەوەی ڕەتکردوەتەوە کە دەستگیرکردنەکان بە هۆکاری پەیوەندیدار بە تێکدانی سەقامگیری ئاسایشەوە بووبێت و بانگەشەی ئەوە دەکات کە لەسەر بنەمای فەرمانە دادوەرییەکان بووە کە لەلایەن داوای یاسایی پێشووەوە پشتگیری کراوە.

دۆعا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک باسی لەوەکردووە، کە ئەو دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە گۆڕەپانی ئەلحەبوبی لەلایەن کۆمەڵێک کەسی مەدەنیەوە ڕاگیراوە، کە داوایان لێکردووە ناسنامەکەی پیشان بدات، بەڵام دۆعا ڕەتیکردووەتەوە، هەتاکو هاووڵاتیان کۆدەبنەوە و کارئاسانی بۆ هەڵهاتنی دەکەن.

ئەمە یەکەمجار نییە دۆعا تووشی گۆشەگیری یان هەڕەشە دەبێت، وەک خۆی پێشتر ئاماژەی پێکردبوو، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی الغد الاشتیراکی لەم مانگەدا، کە چەندین تۆمەت هەڵبەستراوە لە دژی، هەندێکجار بە تۆمەتی پەیوەندی گوماناوی لەگەڵ ئەم یان ئەو کەسایەتی (چەکی ئاسایی دژی هەر ژنێکی چالاک) و هەندێکجار تۆمەتی کار کردن بۆ بەرژەوەندی ئەم یان ئەو لایەنی دەرەکی. باس لەوەش کراوە کە ئەو چالاکوانە چەند پەیامێکی لە ئەکاونت و خەڵکانێکەوە پێگەیشتووە، ئەوانیش فشاری جۆراوجۆریان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە بڵاوکردنەوە لە سایتەکانی سۆشیال میدیا لێ بکەن، و واز لە پشتگیریکردنی ناڕەزایەتییەکان بهێنێت. دۆعا پێشبینی دەستگیرکردنی خۆی دەکرد، تا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ناچار بوو مۆڵەت لە کارەکەی وەربگرێت، دوێنێش هەر کە چووەوە نەخۆشخانە، دەستگیرکرا.

وەک دەزانرێت، پارێزگاری ذی قار، ماوەی چەند مانگێکە، هەڵمەتێکی دەستبەسەرکردنی بەرفراوان و دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی لە دژی سەدان چالاکوانی ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ بە خۆیەوە بینیوە، بە تۆمەتی بەدخوازانە و هەڵبەستراو کە پەیوەندییان بە تیرۆرەوە هەیە. گۆڕەپانی ئەلحەبوبی لە شاری ناسریە یەکێک بوو لە دیارترین گۆڕەپانەکانی ناڕەزایەتی و سەنتەری هەڵکشانی ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەر بوو، بەهۆی دروشمە شۆڕشگێڕانە و بوێرانەکانی لە ئاشکراکردنی دەسەڵات و لایەنە گەندەڵەکانی، داواکارییە سیاسییە هۆشیارەکانی کە گوزارشتی لە قووڵایی ئازارەکانی جەماوەری بێبەش دەکرد، و ژمارەی زۆری قوربانییەکان و ئەو کۆمەڵکوژییە قێزەونانەی کە لەوێ دژی خۆپیشاندەران ئەنجامدراون.

هەروەها ژنانی ناسریە لەو ڕاپەڕینەدا ڕۆڵێکی کارایان هەبوو و دوعا ئەسەدیش دەنگێکی بڵند بوو و ئێستاش بەردەوامە لە بەرگریکردن لە ستەملێکراوان و هەژاران، وپەردە ڕاماڵین لەسەر دەسەڵات و شێوازە قێزەونەکانی بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لە کاتی ڕاپەڕین و دواتریش.

بڵاوکراوەی ژنانی ڕاپەڕین (نساء الانتفاضة) بە توندی دەستگیرکردنی چالاکوان دوعا الأسدي و سەرجەم چالاکوانانی ژن و پیاوی ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەر ئیدانە دەکات و داوا دەکات دەسەڵات دەستبەجێ و بەبێ هیچ سنووردارکردن و مەرجێک ئازادیان بکات، هەروەها حکومەت و بەرپرسانیش بە بەرپرسیار دەزانێت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتییان.

٢٤-١١-٢٠٢٤

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

حکومەتەکەی عەلی فالح زەیدی و بەرنامەی کابینەکەی، خزمەتە بە چەسپاندنی بەرژەوەندییەکانی سەرمایە و بەردەوامیدانە بەو دۆخە سیاسییەی کە هەیە

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق دوای زیاتر لە شەش مانگ لە کۆتاییهاتنی گاڵتەجاڕیی هەڵبژاردنەکانی ...

بە بۆنەی گیان لەدەسدانی هاوڕێی ئازیز جەلیل شەهباز

زۆر بەداخەوە هاوڕێی ئازیزمان جەلیل عەبدال شەهباز، دوێنێ دوو شەممە (٤-٥-٢٠٢٦)، لە ڕێگەی گەڕانەوەی لە ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

بە بۆنەی یەکی ئایاری ٢٠٢٦، ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکارەوە ئەمە یەکەمجار نییە کە ڕۆژی ...

ڕاپۆرتێک لەسەر گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦

بۆ ڕاگەیاندنی دەستبەجێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە تیرۆرکردنی (یەنار محەمەد) ژنە کۆمۆنیست و ڕابەری بزووتنەوەی ...

ببنە هاوبەشی کۆبوونەوەی نارەزایەتیمان ٢٤.٤.٢٠٢٦