ڕێکخراوی شۆفێرانی تەکسی، بەیاننامەی یەکی ئایار

کرێکاران و چەوساوانی جیهان یەکگرن!

پیرۆزبێت (١)ی ئـایـار، جەژنی جیھانی کرێکاران و چەوساوانی جیھان، ڕۆژی گەشەپێدان و ھاوبەشی چینی کرێکاران بۆ ھێنانەدی ماف و ژیانی باشتر…

شۆفێران، کرێکاران

ئەگەر لە گۆشە نیگایی چینایەتی سەیری کۆمەڵگەی کوردستان بکەین، کوردستان بەدەر نیـیە لە قەیران و کێشە چینایەتیـیەکان کە گیرۆدەی دەسەڵاتێکی چەوسێنەر و گەندەڵ کە کۆمەڵگای کوردستانی بەرەو دابەش بوونی چینایەتی دەبات، کە ئەمەش خەڵک زیاتر ھەژار و بێکار و برسی دەکات، وە کۆمەڵگا جارێکی تر دەگەرێتەوە بۆ دواوە و خەڵک ڕاپێچی کۆنە پارێزی چەوسانەوە دەکات.

لەو چوارچێوەیەدا بە گشتی شۆفێرانیش بە دەرنین لەو کێشە چینایەتیـیانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، وەکو ماف و گرانبوونی نرخی سوتەمەنی و نەبوونی بیمەی کۆمەڵایەتی و نەبوونی سەلامەتی کار و وە نەبوونی سەلامەتی ژیانیش، ھەروەھا خراپی ڕێگاوبان، کە بۆتە ھۆکاری ڕۆژانەی کارەساتی جۆراوچۆر کە بە گیانی شۆفێران و ھاوڵاتیانی بەشمەینەت کۆتایی دێت، ئەمە بێجگە لە زەرەر و زیانی مادی.

بەھۆی ئەو باردۆخەوە کە دەسەڵات خوڵقاندوویەتی، سەندیکایەکی ڕاستگۆ و دڵسۆزمان نیـیە، کە بەرگری لە شۆفێران بکات، ئەو سەندیکایانەی کە ھەن ھەمووی لە دژی ماف و بەرژەوەندی شۆفێراندان و بۆ ڕاگرتنی و بەرگری کردنە لە دەسەڵات، ھەر بۆیە ئێمە وەکو (ڕێکخراوی شۆفێرانی تەکسی) خۆمان بە بەرگری کاری سەرسەختی شۆفێرانی بەشمەینەت و زەحمەتکێش دەزانین، لە بەدیھێنانی ماف و داواکاریەکانی شۆفێران بە گشتی، کە ئەمانەی خوارەوەن:

  • ھەرزان کردنی نرخی بەنزین بۆ (٤٥٠) دینار بۆ ھەر لیترێک، وەک شارەکانی باشوور و ناوەراستی عێراق.
  • دابین کردنی بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ ھەموو شۆفێران بەبێ جیاوازی.
  • برینەوەی مووچە بۆ شۆفێرانی بە ساڵاچوو کە توانای کاری شۆفێریان نەماوە.
  • بە ھەموو شێوەیەک یاسایی زۆرە ملێی بەرامبەر شۆفێران ڕەت دەکەینەوە، وەک “بڕیاری لۆگۆ” کە ئەمەش باج و قورسایی ژیان دەخاتە سەرشانی شۆفێرانی زەحمەتکیش، بۆیە داواکارین بە زووترین کات، حکومەت ئەم بریارە ھەڵبوەشێنێتەوە و پێویستە حکومەت بە ڕاوێژ لەگەڵ شۆفێران، یاسایی ڕێکخستنی کاری تەکسی بۆ شۆفێران دەربکات.
  • نۆژنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان، بۆ ئەوەی کارەساتی دڵتەزێن و رووداوی ھاتووچۆ کەم بکرێتەوە.

شۆفێرانی زەحمەتکێش …

ئێمە وەک “ڕێکخراوی شۆفێرانی تەکسی” تەئکید لە جێبەجێ کردنی ئەم خاڵانەی سەرەوە دەکەینەوە و تێکۆشانی لەپێناودا دەکەین، و داواکارین لە شۆفێران و ھاوڵاتیانی بەشمەینەت کە ھاوکار و پشتیوانمان بن لە بەدی ھێنانیاندا.

بــەرزو پیرۆزبێت (١)ی ئـــایــار

ڕۆژی ھاتنە مەیدانی کرێکاران و چەوساوان لەجیھاندا.

تێکۆشان بۆ ھێنانەدی نان، کار، ئازادی، زامنی ھێنانەدی کۆمەڵگایەکی خۆشگوزەرانی یەکسانە.

ڕێکخراوی شۆفێرانی تەکسی

پێنچ شەمە؛ ١-٥-٢٠٢٥

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ووتەی سیروان سەعید لە بزووتنەوەی گۆڕان، لە مەراسمی ڕێز لێنان له هاورێ یەنار محمد، لەندەن ٢٩.٣.٢٠٢٦

شۆڕشی یەنار محەمەد بۆ ڕزگاریی ژن و بونیادنانی جیهانێکی بێ چەوسانەوە، هەردەم بەردەوامە!

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق سەبارەت بە ژیان و خەباتی ڕابەری کۆمۆنیست یەنار محەمەد ...

شۆڕشی یەنار محەمەد بەردەوامە!

مەراسیمی ڕێزلێنان لەگەڵمان بن لە مەراسیمی بەرزڕاگرتنی یادی هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد، ئایکۆنی خەباتی ڕزگاریخوازانەی ...

وتەیەک لەسەر گـڵکۆی هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد

ئێمە، ئەمڕۆ لێرە بەدڵێکی پڕ پڕ لە خەم و ئازارەوە کۆبووینەتەوە، بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ناشتنی ...