ڕێزلێنان و سوپاسگوزاری، لە هاوپشتیی و بەرپەرچدانەوەی جیهانی دژ بە تیرۆری هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد

ئەو هاوپشتیی و بەرپەرچدانەوە جیهانیەی کە پێداگرانە بەڕێوەچوو و هێشتاش بەردەوامە لەلایەن چالاکوانانی ڕزگاریخوازی ژنان و ئازادیخوازان و کۆمۆنیستەکان و سۆشیالیستەکان و مرۆڤدۆستان و ئازادیخوازانەوە لە سەرتاسەری جیهاندا، دژ بە تیرۆری هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد، لە ڕێگەی چالاکی و ڕێپێوانی جۆراوجۆر و چالاکییەکانی بۆنەی هەشتی مارسی ئەم ساڵ و دەرکردنی بەیاننامە و هەڵوێست بۆ سەرکۆنەکردنی ئەم تاوانە تیرۆریستییە دڕندانەیە؛ هەموو ئەمانە مایەی پێزانین و ڕێزی گەورەی ئێمەیە.
لە جەرگەی ئەم هاوپشتییە جیهانییەدا، بە ناوی کۆمیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق و بە ناوی سەرجەم کادر و ئەندامانی ڕێکخراوەکەوە، دەمانەوێت ئەوپەڕی سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو حزب و ڕێکخراوانەی ڕزگاریخوازی ژنان و مافەکانی مرۆڤ و ئەو کەسانە بکەین کە بەیاننامەی ئیدانەکردن و پەیامی پرسە و دڵنەوایـیان بۆ ناردووین، یان لە ڕێگەی تەلەفۆن و تۆڕەکانی سۆشیال میدیاوە پەیوەندییان پێوە کردووین، وە ئەوپەڕی سوپاس و پێزانینی خۆشمان ئاڕاستەی هەموو ئەوانە دەکەین کە بەهەر شێوەیەک بۆیان کراوە هاوبەشی خەم و پرسەیان کردووین، بۆ لەدەستدانی هاوڕێی ئازیزمان؛ ئایکۆنی خەباتی کۆمۆنیستی و ڕزگاریخوازانەی ژنان (یەنار محەمەد)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ڕێکخراوەکەمان و سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادیی ژن لە عێراق، کە کاتژمێر (٩)ی بەیانیی (٢ی مارسی ٢٠٢٦) لە ماڵەکەی خۆی لە بەغدا کرایە ئامانجی دەستێکی تاوانکاری فاشیستی و تیرۆرکرا.
هاوپشتیی خەباتکارانەی پڕبەها و هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی ئێوە کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو لە کەمکردنەوەی کاریگەری ئەو کارەساتە گەورەیە و دڵنیای کردینەوە لەوەی ئەو ئامانجانەی هاوڕێی کۆچکردوومان لە پێناویدا تێکۆشا، جێگەی ڕێز و هاوڕایی هەموو ئەوانەشە خەبات دەکەن بۆ بنیاتنانی جیهانێکی بێ ستەم و سەرکوت و هەڵاواردن، جیهانێک کە ئازادی و یەکسانی باڵی بەسەرا کێشا بێت.
لە کاتێکدا بە خەم و ئازارێکی قووڵەوە ماڵئاوایی لە هاوڕێی ئازیزمان یەنار دەکەین، دووپاتی دەکەینەوە کە هاوپشتیتان هەڵوێستێکی خەباتکارانە و پشتیوانیـیەکی مەعنەوی بوو کە پێداگری و خۆڕاگری ئێمەی بەهێزتر کرد بۆ بەردەوامبوون لەسەر ئەو ڕێگایەی کە خەباتکاری کۆمۆنیست یەنار محەمەد گرتبوویەبەر بە ئاراستەی گەیشتن بەو ئامانجانەی کە ژیانی بۆ تەرخان کردبوو. بڵێسەی ئەم خەباتە بە ڕۆشنی دەمێنێتەوە و شۆڕشی یەناریش هەر بەردەوام دەبێت.
لە کۆتاییدا، دەمانەوێت جارێکی تر سوپاسی هەمووتان بکەین و داوای لێبوردن دەکەین کە نەمانتوانیوە وەڵامی هەموو لایەک بدەینەوە بەهۆی زۆریی نامە و پەیوەندییەکانەوە؛ هیوادارین هەمووان درکی ئەوە بکەن.
کۆمیتەی ناوەندی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق
١٥-٣-٢٠٢٦

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...