یاداشتی ناڕەزایەتی

دووبارە حکومەتی عێراق بەرپرسیار دەکەینەوە لە ئاشکراکردنی ناسنامەی تاوانباران و ئەوانەی لە پشت تیرۆرکردنی ڕابەری تێکۆشەر (ینار محەمەد)ـەوە بوون

دەمانەوێ بۆ ڕای گشتی لە عێراق و لەسەر ئاستی جیهان ڕایگەیەنین، کە حکومەتی عێراق تا ئێستا هەڵنەستاوە بە ئەنجامدانی بەرپرسیارێتی خۆی لە ئاشکراکردنی تێوەگلاوانی تاوانی تیرۆرکردنی هاوڕێ و ڕابەری هاوکارمان (یەنار محەمەد)، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادی ژن لە عێراق و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق، کە لە بەیانی ڕۆژی دووی ئازار/مارسی ئەمساڵ لە ماڵەکەی خۆی لە بەغداد بە دەستی تیرۆریستانی تاوانبار تیرۆر کرا.

ئێمە توڕەیی و ناڕەزایەتی توندی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بە خاوەخاوی و کەمتەرخەمی لە گرتنەبەری ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە و ڕانەگەیاندنی هیچ پێشکەوتنێک لە پرۆسەی ئەم لێکۆڵینەوەیەدا.

زیاتر لە سێ هەفتە بەسەر ئەم کارە تاوانکارییەدا تێپەڕیووە و تا ئێستا هیچ ئەنجامێک ڕانەگەیەندراوە، ئەمەش بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر ئەوەی دەسەڵاتە فەرمییەکان خۆیان دەدزنەوە لەم بەرپرسیارەتییە و چاوپۆشی دەکەن لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و ئاشکراکردنی تاوانباران.

بۆیە، دووپاتی دەکەینەوە و پێدادەگرینەوە لەسەر ئەوەی کە حکومەتی عێراق و دەزگا پەیوەندیدارەکانی بەرپرسیارن لە ئاشکراکردنی و ردەکارییەکانی ئەم تاوانە و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی بۆ کۆمەڵگە. ئێمە بێدەنگ نابین و وازناهنین لە داواکارییەکانمان بۆ ئاشکراکردنی تاوانباران و ئەوانەی لە پشتیانەوەن، وە ڕادەستکردنیان بە دادگا و دادگاییکردنی ئاشکرایان تا دادپەروەری بۆ (یەنار)ـی ئازیز بەدی بێت.

داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە ماف و ئازادییەکانی ژنان و ئازادییە مەدەنی و یاساییەکان، لە ناوخۆی عێراق و لەسەر ئاستی جیهان، و هەموو ڕێکخراو و حزبە سۆسیالیستە جیهانییەکان، سەندیکا و یەکێتییە کرێکارییە جیهانییەکان و هەموو ئازادیخوازانی جیهان دەکەین، پشتگیری کەمپەینە جیهانییەکەمان بکەن دژ بەم بێدەنگییەی کە دایدەنێین بە کارێکی ئەنقەست و بەرنامەبۆداڕێژراو کە مەبەستی لێی پەردەپۆشکردنی وردەکارییەکانی تاوانەکە و تێوەگلاوانە. هەروەها بۆ فشار خستنە سەر حکومەتی عێراق بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانمان لە ئاشکراکردنی تاوانباران و ئەوانەی لە پشتیانەوەن لە زووترین کاتدا.

ڕێکخراوی ئازادی ژن لە عێراق

 ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

 ٢٤ی ئازار / مارسی ٢٠٢٦

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...