بەشێک لە ناڕەزایەتیەکانی کرێکاران و کارمەندان و بێکارانی کوردستان ئامادەکردنی ڕاپۆڕت: نادر عبدالحمید

یەکەم

دانیشتوانی گوندی گۆجاڕێ سەر بە قەزای ئاکرێ، ڕۆژی ٧/٨-٢٠١٩  ناڕەزایەتیان دەربڕی دژ بە کۆمپانیایەکی نەوت، بەشێوەی گردبونەوە و خۆپێشاندان لەبەردەم ئەو کێڵگە نەوتیەی کە لە سنوری گوندەکەیاندا نەوتی لێدەردەهێنرێت، ئەویش دوای چەندین هەوڵی ئارام بۆ دامەزراندنی دانیشتوانی بێکاری ناوچەکە و وەڵام نەدانەوەیان لەلایەن ئەو کۆمپانیایە و نەهاتن بەدەم داخوازیەکانیانەوە.

دانیشتوانی ناڕازی گوندەکە ڕایانگەیاند کە تا وەڵام بە خواستەکانیان نەدەنەوە دەستبەرداری ناڕەزایەتیەکانیان نابن و ڕێگەنادەن کە کارکردن و دەرهێنانی نەوت لە سنوری گوندەکەیان کە تا ئێستا جگە لە ئاڵودەیی و پسکردنی ژینگەکەیان هیچ سودێکی نەبووە بۆیان.

هێزەکانی ئاسایش ڕوبەڕووی خەڵکی ناڕازی گوندەکە بوونەتەوە و بەدار و کوتەک کەوتوونەتە لێدانیان و شکەنجەدان و لە ئاکامدا سی و شەش (٣٦) کەسیان بریندار کردوە کە لەوانە چەندین ژن و منداڵ سەریان شکاوە و قاچ و دەستیان بریندار بووە. ئەمە جگە لەوەی کە دە (١٠) کەسیشیان گرتووە لە خەڵکی ناڕازی گوندەکە.

دووەم

لەژێر دروشمی (موچەکانمان مەخۆن، کوا مافی هەژاران) کرێکارانی پاکژکاری شارۆچکە (ناحیە)ی سەنگەسەر سەر بە یەکەی بەڕێوەبەرایەتی (قەزا)ی قەڵادزێ لە دەڤەری پشدەر،  ڕۆژی ٧/٨-٢٠١٩ گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا دژ بە دواکەوتنی موچەکانیان بۆ چەند مانگێک لە لایەن کۆمپانیای (گارێس)ەوە.

شایەنی باسە ئەوە بۆ چەندەمین جارە کە ئەو کرێکارانە هەر بەچەند مانگ جارێک دوای دواکەوتنی موچەکانیان ناچار دەبن ناڕەزایەتی دەرببڕن و مانبگرن تا کۆمپانیاکە ناچار بێت موچەی چەند مانگ دواکەوتوەکەیان پێبدات، وەک ئەوەی کە لە ٢٤ ئازاری ٢٠١٨دا وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین مانگرتنیان ڕاگەیاند و کۆمپانیای (گارێس) گەرچی سەرەتا هەڕەشەی دەرکردنی لە کرێکارەکان کرد کە کرێکاری تر لە شوێنیان دادەمەزرێنێت وە کرێکارە مانگرتووەکان بە گرت دەدات لە حاڵەتێکدا لێدوان و ڕاگەیاندن دەربکەن، بەڵام دواتر ناچار بوو کە موچە دواکەوتووەکانیان پێبدات.

سێهەم

دوێنێ دووشەممە ٢٩/٨-٢٠١٩ بۆ چواردەهەمین جار دەرچوانی پلە یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا، بەڵام ئەمجارەیان وێڕای گردبوونەوە و ناڕەزایەتی دەربڕین بریاریاندا کە مانیش بگرن لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران و چادریان هەڵدا بەڵام درەنگانێکی شەو لەلایەن هێزەکانی چالاکیە مەدەنیەکان بڵاوەیان پێکراوە.

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...