سەبارەت بە لۆگۆی ڕێکخراوەکەمان ماڵپەڕی بەدیلی کۆمۆنیستی

هاوڕێ سەڵاح فەتحوڵا، کۆمۆنیستی خەباتکاری کوردستانی عێڕاق لە هەشتاکانی سەدەی

بیستەوە تا ئێستا، هەڵساوە بە دروستکردنی لۆگۆی (ڕێکخراوی بەدیلی

کۆمۆنیستی لە عێڕاق).

ماڵپەڕی (ڕێکخراوی بەدیل) بە بۆنەی دەستبەکاربوونیەوە لە ژێر چاودێری هاوڕێ (شیرین عەبدوڵا)، هەڵسا بە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ هاوڕێ سەڵاحدا سەبارەت بەو لۆگۆیە؛ بیرۆکەی لۆگۆکە و هێماکان و ناوەڕۆکەی و بە سوپاسەوە ئەم وەڵامەی خوارەوەی داوینەتەوە:

سەڵاح فەتحوڵا: سەرەتا پیرۆزبایی لە خۆم و هەموو هاوڕێیانی (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی) و بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و چینی کرێکار ڕادەگەیەنم، هیوادارم لاپەڕەی ئینتەرنێتی بەدیلی کۆمۆنیستی ببێتە مینبەرێکی ڕەخنەگرانەی مارکسیستی و ببێتە بڵندگۆی ناڕەزایەتی و خەباتی چینایەتی کرێکاران و بەشمەینەتانی کۆمەڵگە.

لە سەرەتای دروست بونی (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق)، بە زوویی بیرم لە دروست کردنی لۆگۆیەکی مۆدێرن و شیاو کردەوە بۆ ڕێکخراوەکەمان، دروست کردنی ئەم لۆگۆیە بوە ماخۆلانی سەرم، دەمویست لۆگۆکە گوزارش لە ناوەڕۆکی (ماهیەتی) ئەم ڕێکخراوە بکات و ببێتە شوناسەکەی (هەویەی)، بۆیە دەیان نمونەی لۆگۆم دروست کرد وەک پێشنیار تا گەیشتم بە دوا نمونە ئەویش بە ڕاوێژ لەگەڵ هاوڕێیانی کۆمیتەی ناوەندی و دوای شیکردنەوە و لێکۆڵینەوە گەیشتینە بڕیاری کۆتایی و هەڵبژارنی ئەم لۆگۆیەی کە ئێستا بوەتە لۆگۆی فەڕمی ڕێکخراو.

  1. کڵێشەی لۆگۆکە سادەیە و جیاوازە لە لۆگۆی پارت و ڕێکخراوە کۆمۆنیستیەکانی پێشتر، ئەم لۆگۆیە هیچ چوارچێوەیەکی نیە بە پێچەوانەی زۆر لە لۆگۆکانی سەردەمی پێشوی ڕەوتە چەپەکان، واتە (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی) لە واقیعدا نە چوەتە ناو چوارچێوەیەکی داخراوەوە، چونکە هاتنە ژورەوە بۆ ناو ئەم ڕێکخراوە و ڕۆیشتنە دەرەوە لێی کراوەیە. وە بیروڕا و خستنەڕووی (تەڕحی) جیاوازیش جێ دەکرێتەوە لە چوارچێوەی بەرژەوەندی خەباتی چینی کرێکاردا دژی سەرمایەداری، ڕێکخراوی بەدیل تەنها یەک چوارچێوەی هەیە، ئەویش بردنە پێشی خەباتی چینایەتی کرێکارانە دژ بە سەرمایە، بەڵام ڕێگاکانی ئاوەڵان.
  2. ئاڵاکانی ناو لۆگۆکە سێ (٣) دانەیە، بەڵام چوار (٤) داری ئاڵای تێدایە، ئاڵای سور تایبەتە بە بزوتنەوەی چینی کرێکار و پارتە کۆمۆنیستیەکان، لە لۆگۆکەدا یەک ئاڵا نوقسانە مانای دانەخراوی و فراونی دەرونی ئەم ڕێکخراوە دەگەیەنێت، وە دەرگای دانەخستوە بەڕوی گروپ و کەسانی مارکسیست و ڕابەران و هەڵسوڕاوانی کرێکاریدا، تا ئەوانیش ئاڵای خۆیان بهێننە ناو ئەم ڕێکخراوەوە.
  3. ڕاوەستاوی و نەبونی تێکەولێکە لە ناو فۆنتەکانی لۆگۆکەدا، هاوسەنگی فکری و بەرچاوڕۆشنی ئەم ڕێکخراوە دەردەخات، وە نیشانەیە بۆ دور کەوتنەوە لە کلاسیکیەتی کار و خەبات لەناو ئەم ڕێکخراوەدا، کە بە جۆرێک فۆنتی عەرەبی و لاتینیەکە ئاوێزان بوون، ڕێکی (ئیستقامە) و ڕەوانیەکی داوەتە لۆگۆکە و هێمای (ڕەمزی) ئنتەرناسیونالیزمە.
  4. گۆشە تیژەکانی هەر سێ ئاڵاکە پێکەوە زیگزاگی کارخانە و شوێنی کاری کرێکارانە.
  5. ئاڵاکان هەرسێکیان شەکاوەن بە واتای بەردەوامی خەباتی هەمیشە و بێ ڕاوستانی چینی کرێکارە لە دژی سەرمایە.

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...