ناڕەزایەتی عەریزە نوسەکانی کوردستان ئامادەکردنی نەوزاد بابان

وەک نۆبەرەی ئەو حکومەتە تازەیە لە کابینەی هەشتەم کە زۆرێک چاوەڕێی چاکسازی و خۆشگوزەرانی لێدەکەن و میدکانی سەر بەدەسەڵاتیش هێندەی تر ترشوخوێی بەسەردا دەکەن، وەزیری داد (فەرسەت ئەحمەد عبدالله)، بڕیاریدا مامەڵەی فەرمانگە دادنوسیەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت بەسیستمی ئەلیکترۆنی، و بۆ ئەو مەبەستەس گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای (in for R) کردووە.

کۆمپانیاکە هەر مامەڵەیەک بە بیست و پێنج هەزار (٢٥٠٠٠) دیناری عێراقی تەواو دەکات، لە حاڵێکدا عەریزە نوسەکانی پێشوو هەر مامەڵەیەکیان بە دوو هەزار و پێنج سەد (٢٥٠٠) دیناری عێراقی تەواوکردوە، واتا نرخی کۆمپانیاکە بۆتە دە بەرابەر نرخی  عەریزە نوسەکان و زۆر گران لەسەر هاوڵاتیان دەکەوێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەوەی ناوی لێنراوە سیستمی ئەلکترۆنی تەنها نوسینی عەریزە و مامەڵەکانە بە کۆمپیوتەر. کە عەریزە نوسەکان دەڵێن ئەوانیش دەتوانن هەمان کار بە کۆمپیوتەر بکەن بە نرخێکی زۆر هەرزانتر لەوە بۆ نمونە بە پێنج هەزار (٥٠٠٠) دینار.

بریارەکە هەم لەلایەن عەریزە نوسەکانەوە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە کە ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی بێکار کردن و نان بڕینیان وە هەم لەلایەن هاوڵاتیانەوە کە باجێکی زۆر قورس دەکەوێتە سەرشانیان بۆ ئەنجامدانی مامەڵە فەڕمیەکانیان لە دائیرە حکومی و ڕەسمیەکاندا.

سەرەتا عەریزە نوسەکان لە رێگەی ئەندام پەرلەمانێکەوە لە مانگی حەوتی ئەمساڵ (تەموزی ٢٠١٩)دا یاداشتێکیان پێشکەش بە پەرلەمان کرد و داوایان کرد ئەو بڕیارە هەڵبوەشێتەوە و کارەکە بسپێردرێت بە خودی عەریزە نوسەکان تا کارەکە و مامەڵەی هاوڵاتیان بە سیستمی کۆمپیوتەری ئەنجام بدەن بەنرخێکی زۆر کەمتر لەوە بۆ هاوڵاتیان.

بەڵام دوای ئەوەی کە ڕێگەی ئاشتی و سکاڵا و یاداشتنامە هیچ ئاکامێکی نەبوو، لە مانگی هەشتی ئەمساڵەوە (ئابی ٢٠١٩) عەریزە نوسەکان دەستیان دایە مانگرتن و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە چەندین شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستان.

لە ئاکامی ئەوەدا کۆمپانیاکە نرخەکەی داشکاند بۆ پانزە هەزار (١٥٠٠٠) دینار بەڵام ئەم نرخەش هێشتا هەر زۆر گرانە بۆ هاوڵاتیان بەتایبەت بۆ کرێکاران و بێکاران و هاوڵاتیانی کەم دەرامەت.

ئەم ناڕەزایەتی و مانگرتن گردبونەوە ناڕەزایەتیانە هەر بەردەوامە و من لە یەکێک لەو گردبوونەوە ناڕەزایەتیانەدا کە لە کۆتایی مانی هەشت (٢٥ ئابی ٢٠١٩)دا لە سلێمانی بەڕێوەچوو  ئامادە بووم وەک هاوپشتی و هاوکاریان. لە ناو ئاپۆرەی ئەم گردبوونەوانەدا هەم چەند کەناڵێکی میدیایی لێدوانیان لێوەرگرتم سەبارەت بەم ناڕەزایەتیە و هەم خۆشم چاوپێکەوتنێکی لایڤی فەیسبوکیم ئەنجامدا لەگەڵ چەند مانگرتوویەک لە عەریزە نوسەکان و هاوڵاتیانی ناڕازی:

  • یەکێک لە عەریزەنوسەکان لاوێکی گەنج بوو وتی ئەم بڕیارە سەرەڕای ئەوەی کە بێکارکردنی ئێمەیە لەهەمانکاتیشدا بارگرانیەکی بۆسەرخەڵکی کوردستان کە ئێمە عەریزەمان دەنوسی بە (٢٥٠٠) دینار ئێستا بوە بە دەبەرابەر و (٢٥٠٠٠) وبگرە زیاتریش.
  • پیاوێکی بەتەمەن کە یاداشتی مانگرتن و ناڕەزایەتی عەریزە نوسەکانی خوێندەوە پێداگری لەسەرئەوە دەکرد کە ئێمە بەردەوام دەبین لەکۆبونەوە و ناڕەزایەتی تا پاشەکشە دەکەین بەم قەرارەی دەسەڵات.
  • عەریزەنوسێکی تر ئاوا دوا ئەمە ھێرشە بۆسەرخەڵک بەر لەوەی هێرش بێت بۆسەر ئێمە، بۆنمونە جوتیارێک ٢٥سنوق تەماتە بفرۆشێت ئینجاپارەی یەک عەریزەیەدەکات وە لەھەمان کاتیشدا گاڵتەجاڕی و مەزھلەی ئەم حکومەتە لەوەدایە لەکاتی بانگێشەی ھەڵبژاردنەکاندابەڵێنی دامەزراندن دەدات بەڵام من ھاوسەرگیرم کردوە وخاوەنی منداڵم و کرێچیم تەنھا ئەم ئیشەدەکەم ئەوە تابێکارم دەکات لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە ھەر ھەمومان شاراەزایمان ھەیە لە کۆمپیوتەردا ئامادەین ھەمان کاری ئەوان بکەین ٢٥٠٠ بە دوو ھەزار و پێنسەد دینار.

شایەنی باسە کە یەکێک لە دادنوسەکان بۆھاوپشتی عەریزەنوسەکان ھاتبو ئاوا بۆ ڕاگەیاندنەکان دوا: ئەمەپێش ھەموشتێ سیستەمی ئەلکترۆنی نیە بەڵکو کۆمپیوتەریە نە خزمەت بەخەڵک دەکات نە بەئەعریزەنوسەکان لەگەڵ ئەوە شدا سەدان کەس بێکاردەبێ کەئەمە بۆخۆی زۆرنا قانونیە چونکە ئەمانە ھەمویان بە پێی (مادەی ١٣٥ساڵی ١٩٧١ قانون کاتب العرائیز) کاردەکەن و ھەر دەبێ بەو مادە کاربکرێت و ئەوەی کە ئێستاکراوە ناقانونیە.

ئەم ناڕەزایەتیە تا ئامەدەکردنی ئەم ڕاپۆڕتە هەر بەردەوامە.

کۆتایی ئابی ٢٠١٩

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...