جەمال کۆشش ١٧.٥.٢٠٢٠
هەرچەند تەواوی دەزگاکانی ئاسایش ودەسەڵاتدارانی هەرێم لە دهۆک هەموو هەوڵێکی سەرکوتگەرانەیان بەر لە ١٦.٥.٢٠٢٠ بۆ پەککخستنی خۆپیشاندان گرتبووە بەر، وە سەرۆکی گروپی فشاریان ( بەدەل بەراوی)، یان شەوی پێشووتر ڕفاند بوو، وە هەڕەشەو تۆقاندنیان لەچەند هەڵسوراوی مافەکانی خەڵک کردبوو، بەڵام خەڵک سور بوو، تووڕەیی خۆیی، بەشێوەی خۆپیشاندان بگەیەنێتە عەرشی دەسەڵات وبیانلەرزێنێ. هەرچەندییان پێگیرا، پێدارکاری کرا، بۆ گەمارۆدان وبەرتەسکردنەوەوبەردەوام نەبوونی خۆپیشاندانەکە ئەنجامیان دا. وە زۆربەی کارمەندو ژورنالیستەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندنەکانی گرتن وتەنانەت تا مۆبایلی شەخسی بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوکردنەوە وپەخشکردن وگەیاندانی هەواڵی ئەم خۆپیشاندان وناڕەزایەتیە ، وە بەشێوەیەکی دیکتاتۆرییانە سەرکوتیان کرد . لەهەمان کاتدا لە شیلادزێ ش خەڵک لەناوەندی شار لەبەرانبەر بانکی مەرکەزی کۆبونەوە، بە کۆکردنەوەی هێزیکی زۆر خۆپیشاندانەکەیان دامرکاندەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشووتریش، بەتایبەت لەناوچەکانی بادینان، دەسەڵاتێکی ڕەشی دیسپۆتیانەی بەرامبەر هەر جوڵانەوەیەکی سیاسی وناڕەزایەتیەکی کۆمەڵایەتی پەیڕەوکردووە. زنجیرە پاکتاوەکردنەکانی نەزیر عومەر وڕێناس تا لەخوێن هەڵکێشانی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی ساڵی ٢٠١٩ی شیلادزی. هیچ حزب وبزوتنەوەیەکی سیاسی یان کۆمەڵایەتی نەماوە لەو ناوچەیە بەتایبەت لەگەڵ ملهوڕی دیکتاتۆریانەی پارتی زەبری کوشندەی پێنەکەوتبێت وڕووبەڕوو نەبوبێتەوە.
خۆپیشاندانی ئەمجارەی خەڵک، هاوکاتە لەگەڵ بەرزبونەوەی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی گەورەی سەرتاسەری کوردستان لە دژی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کە پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهێنەری سەرەکی یەکەیەتی. تاڵان وبڕی وگەندەڵی ٢٩ ساڵەو سەروەت وسامانی داگیرکردووەو نەداری وهەژاری وکولەمەرگی بەسەر خەڵکدا داسەپاندووە.
پێکەوە گرێدانی خەباتی جەماوەری کوردستان، سەراسەریکردنەوەی خۆپیشاندانەکان، فراوانکردنەوەی داواکارییەکان، سازدانی کۆبوونەوە جەماوەرییەکان ومیتنگەکان لە تەواوی شارو شارۆچکەکان ، یەخەگرتنی دەسەڵاتدارە لۆکاڵیەکان بۆ ملدانیان بە داواکارییە دەستەبەجێکان لە دابینکردنی گوزەران وبژێوی خەڵک، خەڵک سازو ئامادە دەکات بۆ ئاڵوگۆڕی بنچینەیی لە دەسەڵات وهەنگاونانی کۆمەڵگای کوردستان بۆ پێشکەوتن وشۆڕش.
منظمة البديل الشيوعي في العراق تنظيم شيوعي عمالي منهجه الفكري والسياسي ماركسي مستنبط من “البيان الشيوعي”
