بە توندی سەرکۆنەی هێرشی پارتی ئەکەین بە دژی خۆپێشاندەران

بەیاننامەی ڕیکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عیراق

لە گەڵ ئەوەشدا کە پێشتر پارتی دیموکراتی کوردستان (پارتی) و هیزە سەرکوتکەرەکانی  کەوتبونە تۆقاندان و فڕاندنی هەڵسواراون، بەڵام  کرێکاران و کارمەندان و خەڵکی ناڕازی شاری  دهوک و دواتریش شێلادزی جەسورانە و لە ناوجەرگەی دەسەڵاتی پارتیدا و لە هەردوو شاردا،  رۆژی  ١٦ ئایاری ٢٠٢٠ خۆپێشاندانیان سازدا و ڕووبەڕوی دەسەڵاتی ئەم حزبە سەرکوتکەر و دکتاتۆرە بوونەوە.

هەر وەک پیشەی هەمیشەیی پارتی و دەسەڵات و ئاساێشە ریسوا و داپڵۆسێنەرەکەی، ئەمجارەشیان کەوتنە گیانی خەڵکی نەدار و هەژار و ناڕازی کوردستان  و دڕندانە هیرشیان بردە سەر خۆپیشاندەران ودەستیان دایە سەرکوتکردنیان. ئەمەش  لە کاتێکدا  کە ئەم گردبوونەوە و خۆپێشاندانە لە دهۆک  تەنها بۆ درەبڕینی ناڕەزایەتی بووە  لە بەرامبەر پێنەدانی موچەکانیان.

لەم پەلامارە دڕندانەیەدا، پارتی و هیزەکانی ئاسایش  دەیانیان لە  خۆپێشاندەران و  ژورنالسیتەکان و کارمەندەکانی  دەستگاکانی ڕاگەیاندنیان  گرتوە و بێ ڕیزیان کردووە بەرامبەریان و تەنانەت  دەستیان گرتوە بەسەر مۆبایلی شەخسیاندا. لە هەمان کاتدا خەڵكی ناڕازی شیلادزە لە ناوەندی ئەم شاردا کۆبونەوەی خۆیان سازدا بەڵام هەرزوو گەمارۆداران بە هیزیكی  زۆری دەسەڵات و خۆپیشاندانەکەیان دامرکاندەوە.

ئەمە یەکەم جار نیە کە پارتی بەم شیوەیە ڕووبە ڕووی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کوردستان ئەبێتەوە. ئەم حزبە میلیشیە بورژاوا ناسیۆنالیستە بۆ دەیان ساڵە دەسەڵاتی سەرکوتگەرانەی خۆی بە سەر ناوچەکانی بادینان و هەولێر و هەر شۆینێکی تر کە  دەستی پێڕاگەێشتبێت لە کوردستاندا سەپاندووە،  و هەردەم  بە سەرکوت و تیرۆڕ وەڵامی ناڕەزایەتیاکان و داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان و ئەم ناوچانەی ژیر دەسەڵاتی خۆی داوەتەوە.

بەڵام ئەوەی کە پارتی تووشی ترس و دڵەراۆکی کردووە ئەمجارەیان و بەو شیوە دڕندانەیە  پەلاماری خۆپیشاندانی دهوک وشیلادزە ئەدات ئەوەیە کە ئەم خۆپیشاندانانە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبونەوەی شەپۆلی ناڕەزایەتی گەورەی خەڵکی لە  سەرتاسەری کوردستاندا لە دژی دەسەڵاتداری میلیشیای هەرێم کە پارتی دیموکراتی کوردستان هیزی باڵا دەستیەتی.  دەسەڵاتیکی گەندەڵ  کە  بۆ ٢٩ ساڵە   تاڵان وبڕی ئەکات و سەروەت وسامانی داگیرکردووە و نەداری وهەژاری وکولەمەرگی بەسەرزۆربەی خەلکی کوردستاندا سەپاندووە.

ئەمڕۆ کرێکاران وکارمەندان وزۆربەی هەرە زۆری خەڵکی کوردستان بونەتە قوربانی دەستی ئەم دەسەڵاتە و هەروەها ڕژیمی ئیسلامی و قەومی عیراق و كیشمە کێشی نیوانیان کە نانیان دەبڕێ و مووچەیان لێ زەوت ئەکرێ. هەردوو حکومەتی مەرکەزی و حکومەتی هەرێم گوزەران وژیانی خەلکی کوردستانیان کردۆتە بارمتەی کێشمە کێشی سیاسی کۆنەپەرستانەی  نیوانیان.

ڕیگەی رزگار بوون لە دەسەڵاتی سەرکوتگەری پارتی و دەسەڵاتی بورژوا ناسیونالیزم لە کوردستان ڕاپەرینی  کریکاران و زەحمەتکێشان و لاوانی کچ و کوڕی ئازادیخوازی ئەم کۆمەڵگەیەیە  کە ڕق و بیزاریان  شەپوول ئەدا لە سەرتاسەری کوردستاندا و پارتی وهیزەکانی زەندەقیان هەر لەمە چووە. بەروپێشبردنی خەباتی هەموو ئەم چین و تۆێژانە لە کوردستان و سەرجەم عیراقدا و بەهێزکردنی هاوپشتی نیوان ڕیزەکانی ئەم خەباتە، ریگەی رزگار بوون و فەرهەمهێنانی خۆشگوزانیە بۆ هەمووان.

پێکەوە گرێدانی خەباتی سەربەخۆی ئەم چین وتۆێژانە لە کوردستان، سەراسەریکردنەوەی خۆپیشاندانەکان، فراوانکردنەوەی داواکارییەکان، سازدانی کۆبوونەوە  جەماوەرییەکان ومیتنگەکان لە تەواوی شارو شارۆچکەکان، یەخەگرتنی دەسەڵاتدارە لۆکاڵیەکان بۆ ملدانیان بە داواکارییە دەستەبەجێکان لە دابینکردنی گوزەران  وبژێوی خەڵک، هەموو ئەمانە خەڵکی کرێکارو نەدار سازو ئامادە دەکات بۆ ئاڵوگۆڕی بنچینەیی  لە دەسەڵات وهەنگاونانی کۆمەڵگای کوردستان بۆ پێشکەوتن وشۆڕش.

ئازادی بۆ گیراوەکانی شاری دهۆک

نەنگ و شەرمەزاری بۆ سەرکوتی هێزەکانی دەسەڵات

ڕیکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عیراق

١٧-٥-٢٠٢٠

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

حکومەتەکەی عەلی فالح زەیدی و بەرنامەی کابینەکەی، خزمەتە بە چەسپاندنی بەرژەوەندییەکانی سەرمایە و بەردەوامیدانە بەو دۆخە سیاسییەی کە هەیە

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق دوای زیاتر لە شەش مانگ لە کۆتاییهاتنی گاڵتەجاڕیی هەڵبژاردنەکانی ...

بە بۆنەی گیان لەدەسدانی هاوڕێی ئازیز جەلیل شەهباز

زۆر بەداخەوە هاوڕێی ئازیزمان جەلیل عەبدال شەهباز، دوێنێ دوو شەممە (٤-٥-٢٠٢٦)، لە ڕێگەی گەڕانەوەی لە ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

بە بۆنەی یەکی ئایاری ٢٠٢٦، ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکارەوە ئەمە یەکەمجار نییە کە ڕۆژی ...

ڕاپۆرتێک لەسەر گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦

بۆ ڕاگەیاندنی دەستبەجێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە تیرۆرکردنی (یەنار محەمەد) ژنە کۆمۆنیست و ڕابەری بزووتنەوەی ...

ببنە هاوبەشی کۆبوونەوەی نارەزایەتیمان ٢٤.٤.٢٠٢٦