
لە ڕۆژی (١٤ تەموزی ٢٠٠٠)دا هیزە چەکدارەکانی ” یەکیەتی نیشتمانی کوردستان” تاوانێکی تیرۆریستیان لە ناو شاری سلێـمانیدا ئەنجامدا کە بووە هۆی گیان لە دەست دانی پێنج هاوڕیی خەباتکار لە پیناوی سۆشیالیزم و ئازادی و یەکسانی ئینسانەکاندا کە ئەندامانی (حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق) بوون.
بە گۆیرەی پلانێکی پێشتر داڕێژراو لەلایەن سەرکردایەتی “یەکیەتی”وە، پاش گەمارۆ دانی بنکەی ئەو حزبە و گرتنی دەیان لە کادر و ئەندامانی، سەر لە ئێوارەی ١٤ تەموز هاوڕێیان (عەبدول باست موحسن، محەمەد موستەفا (کەریم) و ئیبراهیم موحمەد (هاوکار)، هاوڕی لەتیف) کەوتنە بەر گولـلەبارانی کەمینێکی هێزەکانی “یەکیەتی” لەناو جەرگەی شاردا و گیانیان لە دەست دا، لە هەمانکاتیشدا بە گولـلەی قەناسی هەمان ئەو هیزە هاوڕێ (ئومێد نکبیین) گیانی لە دەست دا.
هەندی لە هاوڕێیانی ئێمە، (ڕیکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی)، کە پێشتر ئەندام و کادر و ڕابەری ئەو حزبە بووین، لەناو گەرمەی هەموو ئەو ڕوودا و ڕووبەڕووبوونەوانەدا بووین و کەوتینە بەردەم ئەو هێرش و پەلامارە تیرۆریستییەی “یەکیەتی”. هەروەها هەندێکیشمان لە دەروەی ووڵات لە کەمپێنی دژی “یەکیەتی”دا لێبڕاونە ڕووبەرووی نوینەران و ئیۆفیسەکانیان بوینەوە.
ئەم تاوانەی “یەکیەتی” لە ناو شارێکدا کە خۆی دەسەڵاتدار و حوکمڕانی بوو تەنها ئەتوانری لە خانەی کردەوەکانی دەوڵەتە فاشییستەکان و هێزە تیرۆریستەکان تۆمار بکرێت لە میژوودا و هیچی تر. لە واقعدا ئەم کارە نە تاکە کاری تیڕۆریستانەی ئەوان بووە و نە کردەوەیکی دەرەوەی سیستمی کاری سیاسی وعەسکەری “یەکیەتی” و هیزە چەکدارەکانی ناسیۆنالیزمی کوردە، بەڵکو بەشیکە لە ستراتیژ و تەکتیکی سیاسیان لە کوردستاندا. ڕەگ و ڕیشە و بناغەی ئەم تاوانانە لە جەوهەری چینایەتی بۆرژوازیانەی بزوتنەوەی ناسێۆنالیزمی کورد و دوژمنایەتی سەرسەختیدایە لە بەرامبەر بزوتنەوەی کریکاری و پرۆلیتاریای سۆشیالیست و هەر بزووتنەوەیکی چەپ و ڕادیکال و ئازادیخوازی ناو کۆمەڵگەی کوردستان.
مێژووی سەرکردەکانی “یەکیەتی” و هێزەکانیان بە سەرکردەی ئەو باڵەشییەوە کە “گۆران” یان پێک هێنا، پڕە لە کوشتوبڕی نەیاران و پڕە لە تاوانکاری شەڕی ناوخۆیی و تیروری کەسانی ڕادیکال و چەپ و کۆمۆنیست. هێزەکانی ناسیۆنالیزمی کورد دەستیان بە خۆێنی سۆشیالیزم و چەپ و ئازادیخوازی سوورە. تاکە ڕێگەی ڕزگاری کۆمەڵگە لە دەستیان کۆتایی هینانە بە دەسەڵاتدارەتیان لە ڕیگەی بەرەو پێشبردنی خەباتی سوشیالیستی و ئینتەرناسیونالیستی چینی کرێکار و خەباتی ئازادیخوازانەی سەرجەم کریکاران و زحمەتكێشان و خەڵکانی ڕزگاریخواز.
یادی ئەم هاوڕێ گیان بەخت کردووانەی رێگەی کۆمونیزم و یەکسانی و ئازادی ئێنسانەکان، هەمیشە بەرز ڕائەگرین و زیندووە لە دڵماندا. وە فاداری و دڵسۆزی بۆیان دریژەدانە بە مارشی خەباتی چینایەتی کرێکاری و کۆمۆنیستی لە پیناو ڕزگاری بەشەریەت لە نیزامی چینایەتی سەرمایەداری.
ڕیكخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق
١٤ تەموزی2019
منظمة البديل الشيوعي في العراق تنظيم شيوعي عمالي منهجه الفكري والسياسي ماركسي مستنبط من “البيان الشيوعي”
