ڕاپۆڕتی خۆپێشاندانەکان لە کوردوستان

شەپۆلێک لە خۆپێشاندان لە مانگی هەشتی ئەمساڵدا (ئابی ٢٠٢٠) زوربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستانی گرتەوە.

ئەمە تەقینەوەی ناڕەزایەتیەکی پەنگخواردوو، نەفرەت و بێزاری جەماوەرە لە هەرێمی کوردستانی عێڕاقدا، کە هەر ماوە نا ماوەیەک کارمەندان و کرێکارانی موچەبڕاو، خوێندکارانێک کە زانکۆ و پەیماگاکانیان تەواو کردوە، لاوانێکی کچ و کوڕ کە بێکاری بەسەریاندا سەپاوە و ئاسۆی ژیانێکی سەردەمیانە بەڕوویاندا داخراوە، خەڵکانێکی برسی کراو و هەژاری داسەپێنراو بەسەریاندا، هەڵدەڕژێنە سەر شەقامەکان دژ بەو بارودۆخە، هەروەها دژ بە گەندەڵی و دزینی سەروەت و سامانی گشتی لەلایەن حزبەکانی دەسەڵات و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتیەوە.

هێزە سەرکوتگەرەکانی (پارتی) هەر لە سەرەتاوە بەر لەسەرهەڵدانی خۆپێشاندانەکە لە ١٢ی ئابدا سەرلەبەیانی ئەو ڕۆژە کەوتنە ڕەشبگیری چالاکوان و ڕۆژنامەنوسان و هەتا داخستنی ئۆفیسی هەندێک لە کەناڵە ئاسمانیەکانی ڕاگەیاندنیش لە شارەکانی دهۆک و هەولێر و بڵاوەپێکردنی هێزێکی زۆر لە بەڵتەجی و بەکرێگیراوی چەکدار بە جلی مەدەنیەوە و  بۆ خوڵقاندنی کەشوهەوایەکی تۆقاندن و بەرگرتن بە سەرهەڵدانی خۆپێشاندانەکە، وە بەگشتی زیاتر لە حەفتا کەسی گرت و خستنیە زیندانەوە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو سەرکوتگەریانەشدا خەڵکی لێڕەولەوێ بەشکڵ و شێوەی جۆراوجۆر ناڕەزایەتیان دەربڕی و بەتایبەت لە زاخۆ خۆپێشاندانی بەرفراوانیان ئەنجامدا.

هەرچی لە ناوچەی زۆنی سەوزیشە هێزە سەرکوتگەرەکانی (یەکیەتی) خەریکی داپڵۆسین و گرتن و ڕاوەدوونانی خۆپێشاندەران و بەکارهێنانی توندوتیژی بوون و دەستیان نەپاراست گرتنی هەتا گەنجان و لاوانی خوار تەمەن هەژدە و بگرە پانزە ساڵیش.

شایەنی باسە گەرچی (نەوەی نوێ) بانگەوازی بۆ خۆپێشاندان کردبوو وە پێشوەخت ئەجەندای سیاسی خۆی ڕاگەیاند بوو کە خوازیاری (حکومەتی تەکنۆکرات) و (هەڵبژاردنی پێشوەختە)یە بەڵام ڕوخسار و سیمای ئەو ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانانە ئەوە نەبوو کە  ئەو ئەجەندا سیاسیە بۆی کێشابوو بەڵکو خۆپێشاندەران زۆر لەوە واوەتر ڕۆشتن؛ لەشاری قەڵادزێ وێڕای بەردەبارانکردنی بارەگای حزبەکانی دەسەڵات هەڵمەتیان بردە سەر بارەگای (گۆڕان) بۆ سوتاندنی، ئەو حزبەی کە بە هەمان ئەجەندای سیاسی ئێستای (نەوەی نوێ)وە لە دەساڵی ڕابردوودا هاتبۆ مەیدان.

ئەمە و لە شاری ڕانیە دروشمی (نا بۆ دەسەڵاتی ستەمکار، نا بۆپەڕلەمانی کارتۆنی، نا بۆ ئۆپزسیۆنی ساختە) بەرزکرایەوە و لە سلێمانی و سەید سایەقیش دروشمی (نا بۆ حکومەت … نا بۆ پەرلەمان … هەموو دەسەڵات بۆ خەڵک) بەرزکرابۆوە.

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...