دوو ئەجندای سیاسی جیاواز لە خۆپێشاندانەکانی ئابی ٢٠٢٠دا

نەوزاد بابان

تێبینی: ئەمەی خوارەوە پوختەی بەشێک لەوەڵامەکانی منە لە چاوپێکەوتنێکی ڕاستەوخۆی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) کە شەوی (١٢-٨-٢٠٢٠) ئەنجامدراوە بەدوای خۆپێشاندانە جەماوەریەکەی ئەو ڕۆژەدا. من و بەڕێز دکتۆر کاوە عەبدولقادر (ئەندام پەرلەمانی کوردستان، لە نەوەی نوێ) میوانی بەرنامەکە بووین.

ئێن ئاڕ تی: ئەمەوێت ئەوە بزانم لەسەر خۆپیشاندانەکەی ئیمڕۆ ۱۲ئابی زۆرێک لە شاروشارۆچکەکان، ئەوەی کە بینیمان هاوڵاتیان بەشێوازێکی مەدەنیانە خۆپیشاندانیان کرد لە هەندێ شوێنش ئاڵۆزی و گرژی لێکەوتەوە، بە بۆچونی تۆ هۆکارەکانی خۆپێشاندان بۆچی دەگەڕێننەوە؟

نەوزاد بابان: مەعلومە ئەوەی ئێمە ئێستا لە کوردستان دەیبین، ناعەدالەتی و نایەکسانی تەواویی سێکتەرەکانی ژیانی گرتوەتەوە. مێژوی سی ساڵی ڕابردوو خەڵک بۆ خواستەکانیان هاتونە مەیدان. ئەو دەنگە ناڕازیەی کە ئێستا لەسەر شەقامە خۆڕسکە و سەر بە هیچ لایەن و گروپێکی دیاری کرواو نیە، وە کێشە نیە کێ بانگەشەی بۆدەکات، ڕاستە ئیمڕۆ سەرۆکی بزوتنەوەی (نەوەی نوێ) بانگەشەی بۆکرد، وە لەسەرو ئیرادەی خەڵکیش ئەنجومەنێکیان پێک هێناوە بەبێ مەشورەتی دەنگەناڕازیەکانی تر، بۆیە ئەم جۆرەهەنگاونانە تەعریف لە لایەنێکی دیاری کراو دەکات نەک تەواویی کۆمەڵگا، وە بەڕاستی ئەوەی من بینم لە خۆپیشاندانەکەی پارکی ئازادی و زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانی تر ئەوە بوو کە دوو ئەجندای جیاواز هەبوو یەکیان بە شێوازی هەمان قەوانە کۆنەکە چاک سازیی لە حکومەت و پەڕلەمان دەویست و خوازیاری حکومەتی تەکنۆکرات و هەڵبژاردنی پێش وەختە بوو، ئەوەی تریش کە ڕای زۆرینەی خەڵكە هیچ ئومێدێکان نە بە حکومەت، نە بە پەڕلەمان، نەماوە داوای ئەڵتەرناتیڤێکی تر دەکەن ئەویش دەسەڵاتی خەڵکە لە ڕێی نوێنەرەکانی خۆیانەوە.

ئێن ئاڕ تی: باشە ئەمەوێ ئەوە بپرسم لەگەڵ هاتنەمەیدانی ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵک بۆ داواکردنی هەڵوەشاندنەوەی حکومەت ئەگەر سەریش نەگرێ وا لەحکومەت ناکات ئیعادە نەزەرێک لە شێوازی بەڕێوەبردنی حوکم بکاتەوە؟

نەوزاد بابان: من لە قسەوباسەکانی ڕابردومدا تیشکم خستەسەر ئەو پرسیارەتان ئێمە لەگەڵ دکتۆر کاوە بەدوو تێڕوانینی جیاواز دەڕوانینە ڕێگا چارەکە ئەو لە چوارچێوەی هەمان سیستەمدا دەسوڕێتەوە، دەیەوێ بە بەدستهێنانی چەند کورسیەک ئاڵوگۆڕ لەسیستەمی حکومدا بکات، بەڵام خەڵکی کوردستان تەجروبەیەکی تاڵی هەیە لەگەڵ ئەم تێڕوانینە، سی ساڵی دەسەڵاتی مافیای فەرهەودی کورد ئەو ڕاستیەمان نیشان دەدات کە حکومەت و پەڕلەمان هیچ مانایەکی نیە بێجگە لەوەی کە ئامرازێکن بۆ پارستنی دەسکەوت و سەرمایەکانی چەند بنەماڵەیەک و بەس. ئیمڕۆ ئێمە هەموومان بینیمان کە ڕێگە نەدرا بە خەڵکی هەولێر خۆپیشاندان بکەن ئێ ئیتر چۆن دەتوانی لەنێو ئەم سیستەمەدا، لەنێو پەڕلەمانە کارتۆنیەکەیدا ئاڵوگۆڕ دروستکەیت؟ ئەوەمان بیرنەچێ مەلا بەختیار ووتی تەنهایەک کورسیمان هەبێ ئێمە دەسەڵات لە ناوچەی سەوزدا تەسلیم بەکەس ناکەین، لەبەرئەوەی حزبەکەی خاوەن پارە و میلیشیایە بۆیە تەنها ڕێگە بۆ دەربازبوون لەم بارودۆخە نا هەموارە تەنها گەڕانەوەیە بۆخەڵک. دەبێ خەڵکی کوردستان ئیرادە نیشانبدات ئەویش بەڕێکخستنی خۆی لە تەواوی ناوەندەکانی کار و ژیاندا نوێنەرەکانی خۆیان هەڵبژێرن، نوێنەری سەراسەری لە ئاسی شارەکاندا دەستنیشان بکەن. ئێمە بە تەجروبەی ئەم سی ساڵە ئەوەمان بۆ دەرکەوتووە کە ئەم سیستەم و حکوم ڕانیە لە کوردستان ناتوانێ جوابی خواستەکانی خەڵک بداتەوە، هەر جارە دێن دەموچاوێک دەگۆڕن و دەیان بەڵێنی بێ ناوەڕۆکی چاک سازی دەدەن بێجگە لە درۆ و خەراپترکردنی بارودۆخی خەڵک هیچی تری لێ سەوز نەبووە بۆیە تەنها ڕێگەیەک کە لەبەردماندا مابێتەوە ئەوەیە دەبێ ئەمانە بڕۆن، ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی ئەنجام بدەین، کێشەی خەڵكی کوردستان لەسەر سیستەمە نەک گۆڕانکاری لە دەموچاوەکاندا. نێچیر بکەین بە قوباد، بکەین بە مەسرور بکەین بە شاسوار … وە ئەگەر هەر گروپ و لایەنێک بە ئارستەی ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی بە ئاڕاستەی گەڕانەوەی دەسەڵات بۆ خەڵکە ناڕازیەکەی هەنگاو نەنێت بێجگە لە درۆیەکی گەورە و خۆڵکردنە چاوی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش هیچی ترنیە.

ئێن ئاڕ تی: لە پێشوداباسی ئەوەت کرد کەجەماوەریاخودهاوڵاتی تۆراوە لە شەقام باشە بەچی میکانیزمێک دەکرێ بۆ جارێکی تر متمانەی لای دروست بێت و ئاشت بێتەوە بە شەقام و داوای مافەکانی خۆی بکات؟

نەوزاد بابان: ئێمە ئەوەمان بیرنەچێ بەشێک لە بێدەنگی خەڵک مانای تایبەتی خۆی هەیە. ئەگەر بگەڕێنەوە بۆسەرەتاکانی نەوەتەکان تاوەکو ئێستا خەڵکی چەند جارێک ڕیشی خۆی داوەتەدەست هەندێ لە حزب و بزوتنەوەی جیواز هەر هەمویان درۆیان لەگەڵ کردوە یان نەیان توانیە جواب بە خواستەکانیان بدەنەوە ئێمە چۆن دەتوانین خەڵک ئاشت بکەینەوە؟ ئەوە بەوە دەبێت کە ڕێنیشاندەری خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش بین تا ئیرادە بکات خۆی دەسەڵات بگرێتە دەست لەڕێی نوێنەرەکانیەوە لە شوراکرێکاری و جەماوەریەکانیەوە ئەمە تەنها ڕێگا و ئامرازێکە بۆ ڕزگاربون نابێ بە هیچ شێوەیەک ئاسۆمان گرێ بدەینەوە بەم دەسەڵات و سیستەمە. باشە لە کاتێکدا سەرۆکی نەوەی نوێ شاسوار عبدالواحید لە دیمانەیەکی تەلەفزوێنیدا دەڵێ ئێمە لە کۆی هەشت ئەندام پەڕلەمان چواریان بە پارەکڕان، باشە بزوتنەوەی نەوەی نوێ کە خۆی موعاناتی هەبێ لەسەر ساتوسەودای پەڕلەمانتارەکانی لەنێو ئەم سیستەمدا کەوابوو پەرلەمان چۆن دەتوانێ خواستەکانی خەڵک دەستەبەر بکات؟ من دڵنیام پارتی بەهاوبەشی یەکێتی و گۆڕان و ئیسلامیەکان بەهیچ شێوەک لەنێو چوارچێوەی ئەم سیستەمەدا نە تەسلیم دەبن نەچاک سازی دەکەن.

ئێن ئاڕ تی: دەمەوێ ئەوە بپرسم کە دوا پرسیارمە سەبارەت بەخۆپیشاندانەکان ئەو میکانیزمەی کە تۆ باست کرد دەبێ هاوڵاتیان خۆیان دەسەڵات بگۆڕن و ئەنجومەنی خۆیان لە گەڕەکەکان دروست بکەن و ئەوە ئەم یکانیزمەیە کە تۆئیشارەت پێدا سەرهەڵبدات.

نەوزاد بابان: ئەگەر ئێمە دەست بۆ ئەو میکانیزمە نەبەین دڵنیابە سەد ساڵی تریش هەر ئەم بارودۆخە هەروا دەبێت و بەرەو خراپتریش دەڕوات ئەزانی ئەم جۆرە خۆپیشاندانانە کە ئێستا لە نێو پارکی ئازادی بەڕێوەدەچێت بە چەند ئاسایشێک دەتوانن هەموو دەروازەکانی پارکەکە کۆنترۆڵ کەن. ئەگەر ئێمە بتوانین خۆپیشاندانەکان بە مونەزەمی ببەینە گەڕەکەکان لەوێشەوە بۆناو سەنتەر و گۆڕەپانەکانی شار ئەوسا بزانە چۆن ئەم دەسەڵاتە شپرزە دەبێت و بەچۆکدادادێت، بۆچی ئێمە نەتوانین نوێنەرانی خۆمان لە گەڕەکان و ناوەندەکانی کار دیاریبکەین، دواتر نوێنەرایەتی سەراسەری شار و سەرتاسەری ڕابگەیەنین ئیتر بەسە با چیتر ئومێد بەم سیتەم و حکومەت و پەڕلەمانە نەبەستین ئەم سیتەمە داکۆکیکاری سیتەمی سەرمایە داری بووە لەم هەرێمەدا نەمانبینی ڕۆژێک لەنێو ئەم سیستەمەدا نوێنەرانی کرێکاران و ژنانی ئازدیخواز و گەنجانی بێکار و خەڵکی زەحمەتکێش جێگای بوبێتەوە. لە کۆتایدا دەڵێم ڕێکخراوبونمان لە ناوەندەکانی کار و ژیاندا تەنها ڕێگای دەرابازبونمانە لەم بارودۆخە ناهەموارەی کە تێی کەوتوین.

عن Albadeel Alsheoi

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم Akismet للحدّ من التعليقات المزعجة والغير مرغوبة. تعرّف على كيفية معالجة بيانات تعليقك.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

بەرەو گەشەکردنی بزووتنەوەیەکی ڕزگاریخوازی بەتوانای ژنان، هاوکاتی بزووتنەوەی کرێکاری ڕوو لە هەڵکشان لە عێراقدا.

بەبۆنەی هەشتی مارسەوە: ئەمساڵ لە بارودۆخێکدا پێشوازی لە (٨)ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان دەکەین، کە ...

ئێمە حزبی کۆمۆنستی شۆڕشگێر دادەمەزرێنین. ڕاپۆرتێکی زۆر کورت لەسەر ڕوداوێکی مێژوویی!

ئامادەکردنی - جەمال کۆشش ڕەوتی مارکسیستی نێو گەنجانی سۆشیالیست( دێر فونکە)، رۆژی شەممە ،١٠/٢/٢٠٢٤ لە ...

توندبونەوەی ناکۆکییەکانی سەرمایەداری  و قەیرانە ئیکۆلۆژییەکانی!

جەمال کۆشش کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس   کۆڕبەندی داڤۆس، سروتێکی ناوازەی هەیە، وێنەیەکی چڕی خەونە دۆزەخیەکانی ...

ڕێگری لە خۆپێشاندان و گەمارۆدانی بارەگای حزبی شیوعی کوردستان لە هەولێر بە توندی مەحکوم دەکەین

بەپێی ڕاگەیاندنەکانی (حزبی شیوعی کوردستان)، بەرپرسانی ئەمنی و ئیداری شاری هەولێر مۆڵەتیان نەداوە بە (کۆمیتەی ...

بڕیارنامە لەسەر پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە پەیوەند بە شەڕێکی کۆمەڵکوژی کە ئیسرائیل لە غەززە بەڕێیخستووە

شەڕی جینۆساید دژی دانیشتوانی غەززە پێی ناوەتە (١٠٨)ەمین ڕۆژی خۆیەوە، لە دووشەممە (٢٢)ی ژانویەی (٢٠٢٤)، ...