بە دوای ئەو رێکەوتننامەیەی نێوان دەوڵەتی مەرکەزی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر مەسەلەی شەنگال، کێشە و ئاڵۆزیەکانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) چووە قۆناغێکی توندوتیژی ترەوە. ئەڵبەتە ماوەیەکە جه‌نگێكی میدیاییان دژی یه‌كتر به‌رپا كردوه و هه‌موو ئاڕاستەکان ئاماژه بەوە ئەدەن كه ئه‌م شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنه به‌ره و په‌لاماردانی سه‌ربازی ده‌چێ.
بەرژەوەندیە سیاسی و سەربازیەکانی پارتی و پە کە کە و ستراتیژیان هەر چیەک بێت، وە پاڵپشتیی و هاوئاهەنگی سیاسی و سەربازی پارتی لە گەڵ تورکیا و دەوڵتی مەرکەزی عێراقدا هەر جۆریك بێت، شەری نیوان پارتی و پەکە کە لە جەنگیکی کۆنەپەرستانە و دژ بە ویست و ئارەزوەکانی خەڵکی کوردستان زیاتر شتێکی تر نیە. شەڕێکی لەم جۆرە مایەی ماڵوێرانی و کوشتن و بڕینی خەڵكی کریکار و زەحمەتكێشی کوردستان و دانیشتوانی ئەو ناوچانەیە کە ئەم شەڕە ئەیانگرێتەوە.
پارتی، كه ئه‌مڕۆ له‌به‌رامبه‌ر تاكه نه‌یاره‌كه‌ی خۆیدا له كوردستان، (یه‌كیه‌تی)، زوربه‌ی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كه‌وتۆته ده‌ست و وه‌ك هێزی یه‌كه‌م خۆی نمایش ده‌كا، له ناو قه‌یرانێكی قوڵی ئابوری و سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تیدا گیری خواردوه و ده‌سته وه‌ستانه له ئاقاریدا، ئه‌مه‌ش بۆته یه‌كێك له هۆكاری هه‌ڵگیرسانی ئه‌م شه‌ڕه كۆنه‌په‌رستانه‌یه به‌مه‌به‌ستی خه‌فه كردن وسه‌ركوتكردنی هه‌ر ده‌نگێكی ناڕازی له كوردستاندا و شانخاڵی كردنه‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره به‌رپرسیاره‌تیه‌ك له ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و پاراستنی تەندروستیان لە په‌تای كۆرۆنا. ئه‌مە له‌لایه‌ك، و له‌لایه‌كی تر، به درێژایی 30 ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی خۆی بۆته سه‌ری ڕم بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆنه‌په‌رستی توركیا له ناوچه‌كه.
په‌كه‌كه‌ش وه‌ك هێزێكی تری بورژوا ناسیۆنالیستی کورد و بزوتنه‌وه‌ی كۆنه‌په‌رستی كوردایه‌تی، نابه‌رپرسانه ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكێكی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتونه‌ته ژێر كۆنترۆڵیه‌وه، خستۆته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی ده‌وڵه‌تانی كۆنه‌په‌رستی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت توركیا، و ئارامی و ئاسایشی بۆ ئه‌و خه‌ڵكه نه‌هێشتۆته‌وه. له‌باری فكری و سیاسیشه‌وه له‌شكرێكی له باڵی چه‌پی ئه‌م بزوتنه‌وه كوردایه‌تیه پێكهێناوه كه ڕۆڵێكی مه‌ترسیدار ده‌گێڕن له چه‌واشه‌كردنی جه‌ماوه‌ر له ژێر په‌رده‌ی “نمونه‌یه‌كی جیاواز له ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی” ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كوردستانی سوریا پیاده‌ی ده‌كا .
جه‌ماوه‌ری کوردستان مێژوویه‌كی تاڵیان هه‌یه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی په‌لاماردانی یه‌كتری كه به‌رده‌وام حزبه‌كانی كوردایه‌تی په‌نایان بۆ بردوه ، چونكه له دوا جاردا هه‌ر ئه‌وان باجه‌كه‌یان داوه .
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و جه‌ماوه‌ر لە كوردستان به‌گشتی هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك نایان به‌ستێته‌وه به سیاسه‌ت وبه‌رژه‌وه‌ندی پارتی و په‌كه‌كه و هێزه‌كانی بۆرژواناسیۆنالیستی كوردی به‌گشتی. هه‌ر بۆیه جیاكردنه‌وه‌و ڕاگرتنی ڕیزی سه‌ربه‌خۆی خۆیان له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی ئه‌م هێزه كۆنه‌په‌رستانه، مه‌سه‌له‌یه‌كی حه‌یاتیه بۆیان.
ڕێكخراوی به‌دیلی كۆمۆنیستی له عێڕاق، له كاتێكدا کە سەرکۆنەی هەر پێکدادانێکی سەربازی نێوان ئەم لایەنانە دەکا، بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌ن و حزب و گروپه چەپ و سۆشیالیستەکان وخه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان و عێڕاق و ناوچه‌كه ده‌كا تا به دژی هه‌ڵگیرسانی ئه‌م شه‌ڕه كۆنه‌په‌رستانه‌یه بوه‌ستن.
ڕێكخراوی به‌دیلی كۆمۆنیستی له‌عێڕاق
6 / 11 /2020