میلیشیاکانی سەدر تاوانێکی تر لە ناسڕیە ئەنجامدەدەن

هەر لەکاتەوە کە هێزەکانی سەربە دەسەڵاتی ئیسلامی و قەومی و میلیشیاکانیان دەستان داگرت بەسەر مەیدانەکانی ڕاپەڕینی زوربەی شارە ڕاپەڕیوەکانی عێڕاقدا، زنجیرەی تاوانی ترۆر و فڕاندن و گرتن بەدژی جەماوەری ڕاپەڕیوو نەوەستاوە و زۆرێک بوونە قوربانی بە ئاگاداری حکومەت و لەژێر چاودێری دامودەزگانیدا کە نەک هەر پارێزەری تاوانبارانن و چاوپۆشیان لێدەکەن، بەڵکو خۆشیان بەشداری پیاوکوژان و تاوانکاران و کارە ترۆریستیەکانیشیانن.

ئەم تاوانە قێزەوەنەی کە میلیشیاکانی سەدر لە (ساحەی حەبوبی) لە شاری ناسڕیە ڕۆژی جومعە (٢٧-١١-٢٠٢٠) ئەنجامیاندا، هاوشێوەی ئەنجامدانی تاوانی میلیشیاکانی دەسەڵاتە لە (ساحەی تەحریر)ی بەغدا و مەیدانەکانی بەسڕە و عەمارە و کوت و نەجەف و هەموو ئەو پارێزگایانەی کە جەماوەرەکانیان هاتبونە مەیدان بۆ ڕزگاربوون لەدەست هێزەکانی ڕژێم و ئەو میلیشیایانەی کە بەدرێژایی حەڤدەساڵ لە فەرمانڕەوایەتیان خەریکی ئەنجامدانی تاوانی کوشتن و تاڵان و بڕۆ و داسەپاندنی هەژارین.

ساڵی پار و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆشدا ناسڕیە بەهایەکی گەورەیدا لەسەردەستی هێزەکانی جەمیل ئەلشەمەری کە عادل عەبدولمهەدی ناردبووی بۆ کوشتاری کچان و کوڕانی ناسڕیە کە زیاتر لە پەنجا کەس بوونە قوربانی ئەو قەسابخانەیە و سەدانیش برینداربوون، ئەمڕۆش بەهەمان سیناریۆ میلیشیایەکی ناسراو بە بەرچاوی هێزە ئەمنیەکانەوە لولەی چەکەکانیان ڕووەو مانگرتووانی (ساحەی حەبوبی) ناوشاری ناسڕیە ئاڕاستەدەکەن، تەقەیان لێدەکەن و دەیان قوربانی لێدەکەوێتەوە لە کوژراو و بریندار، بێ ئەوەی هێزەکانی ڕژێم کە لە دەوروبەری ساحەکە بوون بێنەناوەوە، ئەمەش واتا دەستیان تێکەڵاوە و بەشداری ئەم تاوانەن.

ناسڕیە قەڵایەکە بۆ ڕێگری لە هەر هەوڵێکی دەسەڵات بۆ تێکشکاندنی بڕبڕەی پشتی شۆڕشگێڕان، ئەم شارە بۆتە کابوسێک کە گشت لایەنەکانی ئەم ڕژێمەی هەراسانکردوە. پاش ساڵێک لە تەمەنی ڕاپەڕین و ئارامیەکی ژێر سەرکوت و ترسوتۆقاندن، ئەم ڕژێمە خۆشخەیاڵ بوو بەوەی کە دەتوانێت ئەم کابوسە کۆتایی پێبهێنێ بە چۆڵکردنی ساحەی حەبوبی لە جەماوەرێکی ڕاپەڕیوو کە زۆری نەمابوو ئەم دەسەڵاتە ڕاووڕوتکەر و تائیفی و پشکپشکێنە بەکرێگیراوە لە ڕیشەوە هەڵکێشێت، بەڵام هیچ کەسێک جگە لەو ڕژێمە خۆشباوەڕ نەبوو بەم خەیاڵە، ڕاپەڕین بەردەوامە لەگەڵ هەموو هەوڵوتەقەلا و تاوانێک کە ئەنجام دەدرێت دەرحەق بە خەڵکی ڕاپەڕیوو.

هێشتا ڕۆژێک تێنەڕیبوو بەسەر ئەم تاوانەی ناسڕیەدا کە هەزاران کەس لە جەماوەری ڕاپەڕیوو لەو شارە و لە شارەکانی تریشدا هاتنە مەیدان و ئەو ساحەیەی خۆیان لەدەستی ئەو تاقم و میلیشیایانە هێنایە دەرەوە و بەدەنگی بەرز دروشمیان دەوتەوە دژ بە ڕژێم و هێز و میلیشیاکانی، کە ئەمەش خۆی گوزارشێکە لە خۆڕاگری و ڕاوەستاویەکی بێ وێنەی لاوانی کچ و کوڕی ڕاپەڕیووی ناسڕیە و پارێزگاکانی تریش.

سەرەڕای هەموو هەوڵوتەقەلایەکی ڕژێم و هێز و میلیشیاکانی، ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەر نەک هەر ناوەستێت، بەڵکو هەلومەرجی بەردەوامبون و بەربڵاوبونی پانتاییەکەی و هەڵڕژانی خوێنی تازە بۆناو لاشەکەی هەر بەردەوامە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش ڕاپەڕین پەرەدەستێنێ، چونکە هیچ ڕێگەچارەیەکی لەئارادا نیە بۆ هەژاری و بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزاریەکان و قەیرانی دابەشکردنی موچەی کرێکاران و کارمەندان و قەیرانەکانە ناوخۆیی و دەرەکیەکانی تری ئەم ڕژێمە.

پاش ئەزمونێکی خەباتکارانە کە بەهاکەی هەزاران کەس داویەتی بە گیان لەدەستدان و برینداربوون و بێ سەروشێن ونبوون، ئەمڕۆ جەماوەری عێڕاق ڕووبەڕووی چالێنجێکی ڕاستەقینە بۆتەوە، بۆ چنینەوەی بەرهەمی ئەم قوربانیدانانە، ئەمەش نایەتەدی مەگەر جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش و ئازادیخوازان ڕیزەکانی خەباتی خۆیان ڕێکخراوبکەن و شۆرا جەماوەریە شۆڕشگێڕیەکانی خۆیان دامەزرێنن و ڕابەرایەتی ڕاپەڕینەکە بکەن بەرەو سەرکەوتن.

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق

٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

بە توندی سەرکۆنەی تاوانی وەرنەگرتن و پێشکەش نەکردنی فریاگوزاری بۆ غەزال مەولان، دەکەین

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی سلێمانی/ ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق بەپێی ڕاگەێندراوێکی (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان)، دوانیوەڕۆی سێ ...

هەوڵی تیرۆڕی ‌هاوڕێ عەلی جەوادی بە تۆندی سەرکۆنە دەکەین

راگەیاندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عیراق بەپێی ڕاگەیاندنی حزبی کۆمۆنیست کرێکاری ئێران/ حیکمەتیست، شەوی یەکشەمممە ...

ڕێزلێنان و سوپاسگوزاری، لە هاوپشتیی و بەرپەرچدانەوەی جیهانی دژ بە تیرۆری هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد

ئەو هاوپشتیی و بەرپەرچدانەوە جیهانیەی کە پێداگرانە بەڕێوەچوو و هێشتاش بەردەوامە لەلایەن چالاکوانانی ڕزگاریخوازی ژنان ...

یاداشتی ناڕەزایەتی

دووبارە حکومەتی عێراق بەرپرسیار دەکەینەوە لە ئاشکراکردنی ناسنامەی تاوانباران و ئەوانەی لە پشت تیرۆرکردنی ڕابەری ...

بەڕێز باوکی (یەنار)ی ئازیز، تەواوی ئەندامانی خێزانە بەڕێزەکەتان

بە دڵێکی پڕ لە ئازار و خەمەوە ئەم نامەیەتان بۆ دەنووسین، تا لە دووتوێـیدا قووڵترین ...