خەڵکی ئازادیخواز ئەوروپا بە هانای پەنابەرانەوە بچن..

جەمال کۆشش
 
ڕێکخراوە ئینسانیەکان.. کۆمیونیتیە پەنابەرییەکان لە ئەوروپا
ئەوانەی لەچنگ شەڕ و تەقینەوەکان، لە کابوسی داسەپاندنی سیستەمێکی ستەمکار بە هێزی میلیشیا وتەسفیە وموشەکباران وژەهرخواردن، لەچنگ گەندەڵی وکۆنەپەرستی ،لەچنگ بێئاسۆیی و گیرخواردنی تەمەنیان لە نێو بێهیوایدا بردۆتە سەر ، لە نێوئەو جەنگەڵە ساردەدا بێئیرادە وبەسزمان بونەتە تەقەمەنی جەنگی نێوان بیلاروسیا ویەکێتی ئەوروپا.
ئەو کارەسات و تراژیدیایەی بەسەر ئەو پەنابەرانەدا هاتووە، هەموو دڵێک دەتەزێنێ و هیچ ئینسانێک ناتوانێت تەماشایان بکات و دەست لەسەر چۆک دابنێت. تەنها حکومەتەکانی یەکێتی ئەوروپا ئەم سیاسەتە پڕ قین وتۆڵەیەی پۆلەند ولیتوانیا ئەندامانی یەکێتیەکەیان دەتوانن پشتیوانی بکەن. پشتیوانی لە برسی کردن، زیندانی کردن، شەلاقکاری، دیواری چەمەنتۆ وتەلەبەندی دڕکاوی وبە سەربازی جەنگی بەرپەنابەران بگرن.
ئەو چەند هەزار پەنابەرەی ئێستا کە چەندین دەوڵەتیان خستۆتە دۆخی نائاسایی وهەڕەشەی میدیایی و هات وهاواری درۆینەوە، ناکاتە یەک لەسەدی ئەو وەجبەیەی ٢٠١٥ کە ئەلمانیا وەریگرتن و ئێستا بەشێکن لە کرێکارە هەرە چەوساوەکانی بواری خاوێنکردنەوەو خزمەتگوزاری و چێشتخانەکان و بیناسازی..
یەکێتی ئەوروپا، پێویستە ڕێز لە یاساکانی خۆی بگرێت و جێبەجێیان بکات. سنورەکانی ئەوروپا نابێت وەک قەڵای شەڕ ودوژمن وتەلەبەند ئەسیرومەرگی پەنابەران بێت. سەرزەمینی ئەوروپا پێویستە جێگای شکۆ، ماف وسەروەری یاسا وپەنای ئەو کەسانە بێت کە پێویستیان بە داڵدەدانە. یەکێتی ئەوروپا بەم هەڵوێستە ڕاسیستیەی تەنها و تەنها خزمەت بە حزبە ڕاستڕەو و کۆنەپەرستەکانی نێوخۆ، بە حکومەت و هێزە کۆنەپەرستەکانی وڵاتانی پەنابەران لێهاتوو دەکات. ڕێکخراوە ئینسانیەکان و دانیشتوانی ئەوروپا بەتەواوی لە سیاسەتی پەنابەری وڵاتانی ئەوروپا توڕەن. ئێستا کاتی ئەوەیە دەنگ بەرزکەینەوە و پێش سەفارەتەکانیان بگرین و بەهانای ئەو پەنابەرانەوە بچین و ئازاد و ڕزگاریان بکەین.
ئەو پەنابەرانە یەکجار پێویستیان بە سۆلیدارێتی ئێمە هەیە..
بەڵی بۆ مافی پەنابەری و مانەوەی تەواوی پەنابەران!
 ٨.١١.٢٠٢١

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...