بە توندی سەرکۆنەی هێرشی دڕندانەی ئەمڕۆی هێزە ئەمنیەکانی (یەکێتی) ئەکەین لە سلێمانی

کۆبوونەوەیەکی جەماوەری فراوان، کە بۆ پشتیوانی لە ئازادیخوازانی کوردستان و ئێران، لەبەرامبەر ستەم و چەوساندنەوەدا ڕێکخرابوو، ئەمڕۆ (چوار شەممە ٢٨-٩-٢٠٢٢) لە سلێمانی کەوتە بەر هێرشی سەرکوتگەرانەی هێزەکانی ئەمنی سەر بە دەسەڵاتی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان).

هەندێک لە بەشداربووان و چالاکەوانان، لەو کۆبونەوە جەماوەریەدا، دەستگیرکران و هەندێکیشیان بەر کاریگەری گازی فرمێسکڕێژ و فیشەکی پلاستیکی کەوتوون. هەروها هەندێک کامیرای میدیاکارانی کەناڵە تەلەفزیونەکان دەستی بەسەرداگیرا و هێزە ئەمنیەکان ڕێگریـیان کرد کە ڕووماڵی ئەو چالاکیـیە جەماوەریـیە بکرێت.

هاوڕێـیانی (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی) کە لەم کۆبونەوە جەماوەریـیەدا بەشدار بوون، وەک هەمووان کەوتوونەتە بەر ئەم هێرشە سەرکوتگەرانەیە.

(ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق) بە توندی سەرکۆنەی ئەم سەرکوتگەریـیەی هێزەکانی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) ئەکات و خوازیاری ئازادکردنی دەست بە جێی گیراوەکانە.

ڕاگەیاندنی مەرکەزی

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

٢٨ -٩-٢٠٢

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...