مانگرتن لەکار، گرنگترین شێوازی کاریگەری سەرکەوتنی خەباتی ئابووری چینی کرێکار

ئامادە کردنی: جەمال کۆشش

دەورەیەکی تری چڕ بوونەوەی سەرمایە، هەڵئاوسان و گرانی، شەپۆلێکی تری ناڕەزایەتی و مانگرتن و خۆپیشاندان

بە پێی نوێترین ڕاپۆرت دەربارەی سەروەت و سامانی جیهان (گلۆبەڵ ویڵس -Global Wealth)، سەدا یەکی (%١) هەرە دەوڵە مەندەکانی جیهان، بە ئەندازەی زیاتر لەسەدا چل و پێنجی (%٤٥،٦) داهاتی دانیشتوانی جیهان، سەرمایەیان هەیە، هەروەها لەسەدا سێزدەی (%١٣) سەرمایەدارەکانی جیهان، بەئەندازەی لەسەدا هەشتا و پێنج و لەدەدا نۆی (%٨٥،٩) دانیشتوانی گۆی سامانیان لەژێر دەستدا کۆبۆتەوە.

چڕبوونەوە و خێراتربوون و زیاد بوونی قازانج و کۆبونەوەی سامان لە دەستی کەمایەتییەکدا، ئەم نادادپەروەرییەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی، بەتایبەت لە سەردەمی کوڕۆناوە تاوی سەندوە. هەروەک بەدوای کوڕۆناشدا، سەپاندنی شەڕ، هەژاری، داگیرکاری، ئەو ئامڕازانەن کە بۆرژوازی بە هەڵئاوسان و گرانی بازار و فشاری بێ ئەندازەی کاتی کار، دەیەوێت وەڵامیان پیبداتەوە.

لە ئێستادا کە گرانی بازاڕ لە هەموو کەرتەکاندا ڕوو لەسەرە؛ لە خواردن و خواردنەوە، تەندروستی و داودەرمانەوە بیگرە، تا ووزە و هاتوچۆ  و کەرتی خوێندن … لەوەها بارودۆخێکدا چینی سەرمایەدار و دەوڵەتە جۆراوجۆرەکانی بورژوازی دەیانەوێت ئەم گرانی بازاڕ و هەڵئاوسانە لەسەری کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش بشکێننەوە و کەڵەکەی زیاتری سەرمایە و زیادبوونی ڕێژەی قازانجی خۆیان، لەسەر حیسابی هێنانەخوارەوەی ئاستی بژێوی ئەوان بێت.

بەڵام ئەم هێرشەی دەوڵەتانی بورژوازی و سەرمایەداران و کۆمپانیا نێونەتەوەیی و نیشتمانیـیە لۆکاڵیەکانیان، بێ وەڵام نەمایەوە؛ کەمکردنەوەی سەعات کار، زیادکردنی کرێ بەڕێژەی لەسەدا دە (%١٠)، پەیمانی کاری نوێ، ئازادی مانگرتن، سەرمەشقی خەباتی چینایەتی کرێکارانی جیهانە لەم دەورەیەدا.

خەباتی کرێکارانی فەرەنسا و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی، دەورانی یەلەگە زەرەدەکانیان دەهێنایەوە یاد. لە شاری (ترێستە -Trieste)ی ئیتالیا، کۆمپانیای (فارتسیل)ە چوار سەد و پەنجا (٤٥٠) کرێکاری لەسەر کاردەرکرد. کرێکاران دەستیان دایە مانگرتن و ڕێگای گواستنەوەی کەل و پەلەکانیان بەست. گەورەترین خۆپیشاندانی جەماوەری لە مێژووی ئەو شارەدا بۆ هاوپشتی لەگەڵ کرێکارەکان بەرپاکرا، بەوجۆرە کرێکاران گەڕانەوە سەر کارەکانیان

.

لە بەریتانیاش کە شەپۆلێکی گەورەی مانگرتنی کرێکاران هەروا درێژەی هەیە، لەبەرامبەر گرانبوونی خانوو، ووزە و گاز و سوتەمەنی، لە چەندین بەش، کرێکارانی شەمەندەفەر، یارمەتیدەرانی دکتۆرەکان دەستیانە داوەتە خەبات، بەمجۆرە بۆرژوازی بەریتانیا لەبەردەم تەقینەوەیەکی مانگرتن و خۆپیشاندانی گەورەدایە.

بەهەمان جۆر نەقابە کرێکارییەکانی ئیسپانیا ئەو پێشنیارەی خاوەنکارەکانیان ڕەدکردەوە بۆ بەرزکردنەوەی کرێ، چونکە نرخی شمەکەکان چۆتەسەر و گوزەران و ڕادەی بژێو لەسەدا هەشت (%٨) گرانتر بووە لەچاو جاران، بەو پێیەش پێویستە کرێی کرێکار لانی کەم لەسەدا هەشت (%٨) بەرز بێتەوە. نەقابەکان هوشداری توندییان بە دەوڵەت و بە  کۆمپیانیا و خاوەن کارەکان داوە، ناچار دەست بۆ مانگرتن دەبەن.

لە زنجیرە خۆپیشاندانە هەرە گرنگەکان، وڵاتی (چیک) کە ئێستا سەرۆکایەتی نێوخۆیی یەكێتی ئەوروپا دەکات و (٤٠٠) هەزار پەنابەری ئۆکرانی گرتوتە خۆی و پشتیوانی  گەورە پێشکەش بە دەوڵەتی ئۆکرانیا دەکات، ڕۆژی (٢٩-١٠-٢٠٢٢) ڕۆژی نیشتمانی (چیک) لە پایتەختی ئەو وڵاتە لە (پراگ)، سەدان هەزار خۆپیشاندانیان کرد لە دژی هەڵائاوسان و بەرزبونونەوەی نزخی سوتەمەنی، کە لە (٣٠) ساڵی ڕابردوودا خۆپیشاندانی وەها گەورەی تیا ئەنجام نەدراوە. شایەنی باسە ڕێژەی هەڵئاوسان لەمانگی (٩)دا گەیشتبووە سەدا هەژدە (%١٨).

فرۆکەوانەکانی سویسرا، بۆ ماوەی دوو ساڵە لە کرێ و هەلومەرجی کار و پەیمانی کاریان ڕازی نین، نەقابەکانیان لەو ماوەیەدا گەڵیک هەوڵیانداوە بگەنە ئەنجام. لە (١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) چوار سەد (٤٠٠) کەسیان خۆپیشاندانیان کرد و بەڕێپێوان چوونە بەردەم  بارەگای سەرەکی هێلی ئاسمانی سویس (Swiss air)، داواکارییەکانیان پێگەیاند، وە لە حاڵەتی ڕەدکردنەوەیان، ئەوان دەست بەمانگرتن دەکەن، لەهەمان کاتدا نەقابەی کرێکارانی زەوی سەربە (هێڵی ئاسمانی سویس) ئەوانیش داواکارییەکانیان خستەڕوو لە بەرزکردنەوەی کرێ و پەیمانی نوێ و هەلومەرجی گونجاو. بەو جۆرە تەواوی داواکارییەکانی هەردوو بەشەکە بەسەرکەوتن گەیاند. مانگرتن لەکار چەکێکی کاریگەرە کە خاوەنکار و دەوڵەتەکانیان ناچار دەکات بێتە پای گفتوگۆ و ڕازی بوون و وەڵامدانەوە بە خواسەتەکانی کرێکاران.

هەر لەسویسرا و لەشارۆچکەی فریبۆرگ، لە نەخۆشخانەیەک، دانسقەترین خەبات

ماوەی پێنج (٥) ساڵە کارمەندە پزیشکیەکانی نەخۆشخانەی (فریبورگ) داوای بەرزکردنەوەی کرێکانیان دەکەن. پاش هەوڵیکی زۆر لە مانگی سێپتەمبەردا پلەی (١٩)ی موچەیان بەرزکردەوە بۆ پەلەی (٢٠). ئەم پلە بەرزکردنەوەیە بەشی (ئەنستاسی – تەخدیر- بێهۆشکردن)ی نەگرتەوە، بۆیە یەکسەرە ئەو بەشەش هاتنە دەست و هەڕەشەی مانگرتنیان ڕاگەیاند بۆ ڕۆژی (١-٩-٢٠٢٢). نەقابەی (ڤی.ئۆ.دێ.پێ) داوای لە کارمەندانی نەخۆشانە کرد کە پشتیوانی ئەو بەشە بکەن. بەناچار کاربەدەستان و دەوڵەت نەیانتوانی مانگێک بەرگەی ئەو مانگرتنە بگرن و ناچار لە (٢٧-٩-٢٠٢٢) بە بەرزکرنەوەی پلەی موچەکانیان وەڵامیان پێگەیشت. ئەوەی زۆر جێگەی سەرنج و پڕ بایەخە لەم خەباتەدا، کرێکاران و کارمەندان و سەندیکاکان، هاوپشتی و هاوخەباتی یەکتر بوون، دەوڵەت ویستی ڕیزەکانیان لێکداببڕیت، بەڵام ئەوان لە کۆبونەوەی گشتی خۆیاندا بڕیارییان دەدا، چی بکەن و چۆن خەبات بەرەو پێشەوە ببەن. ئەوەش لە ئاستێکی یەکجار بەرزدا چونکە لەبەرامبەر فرت و فێڵی دەوڵەت دا بوون.

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

x

‎قد يُعجبك أيضاً

پەیامی هاوسۆزی لەگەڵ کەس وکاری گیانبەختکردوانی کارەساتی تەقینەوەی گازی لەشاری سلیمانی ڕۆژی پێنج شەممە ١٧.١١.٢٠٢٢

 لە ناخی دڵەوە هاوبەشی و هاوخەمی ئەم کۆستە گەورەیەتانین کە دڵ و ویژدانی هەموومانی هەژاند.  ...

ئایا  هیچ  لایەنێک لە دواڕۆژی نەوەی دوای هەزارەکان خۆی بە بەرپرس دەزانێت؟

جەمال کۆشش کۆڵانە تەسک و خانووە تەواونەکراوەکانی گەرەکە هەژارنشینەکانی شارەکان، كچ و کوڕە تازە پێگەیشتووەکانی ...

دەسخەڕۆیی ئۆپۆزیسیۆن لە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەماندا

(ئایندە پەیوەستە بە ئاسۆی سۆشیالیستی و هاتنەمەیدانی چینی کرێکارەوە) نادر عەبدولحەمید ڕۆژی (٦-١١-٢٠٢٢)، دوایین ڕۆژی ...

کوژرانی مەهسا ئەمینی وێستگەیەکی سەرەکییە لە کۆتاییهاتنی ڕژێمی مەلاکان لە ئێراندا

بڵاوکراوەی (ژنانی ڕاپەڕین- نساء الانتفاضة) لە عەرەبییەوە بۆکوردی: شیرین عەبدوڵڵا بۆ پێنجەمین ڕۆژی لەسەریەک، ڕاپەڕینی ...

حوکمدانی ئەو دوو مێرمنداڵە، عەبدوڵا و سابیر، دەبێ دەستبەجێ هەڵوەشێتەوە و ئازادکرێن

(عەبدوڵا هیوا فاتح) و (سابیر ئەحمەد)، دوو گەنجی مێرمنداڵی تەمەن خوار هەژدە ساڵ، کە لە ...

%d مدونون معجبون بهذه: