جەمال کۆشش
هەڵسانی جەماوەری بۆ بەرگرتن بە ئیعدامی ئەو لیستەی بڵاوکراوەتەوە یەکجار پێویستە.
دوێنێ (شەممە ١٠-١٢-٢٠٢٢) لە چەند ڕۆژنامەی فارسی زمان (اعتماد) و ئەمڕۆش لە ڕۆژنامە ئەڵمانی زمانەکاندا (ئین زیت زیت سۆنتاگ) پشتڕاستکراوەتەوە، کۆماری سێدارە لە ئێران لانی کەم لیستی (٢٥) کەسی تری ئامادەکردووە بۆ لە سێدارەدان بە هەمان تۆمەتی (بەرپاکردنی جەنگ لەدژی خودا) کە (موحسن شکاری)ی، لە ڕۆژی پێنچشەمی ڕابردوودا (٨-١٢-٢٠٢٢) پێ لەسێدارەدا.
ڕاپەڕینی ئێران لە ماوەی نزیک بە سێ مانگی خۆیدا، تەواوی سیستەمی کۆماری ئیسلامی هێناوەتە لەرزە. هەڵوەشاندنەوەی پۆلیسی ئەخلاق، یەکێک لە دانپیانانەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانە. بەڵام ئەم هەنگاوە پێویستە بچێتە پێش و سەنگەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارە و زیندانیکردن بهاوێت.
هەموو ئەو کەسانەی ئەمڕۆ لە زیندان و لیستی ئەوانەی ناویان هاتووە و خیزان و کەسوکارییان و دایکی سامان … چاوەنواڕی کاردانەوەی جەماوەری فراوان و حزب و لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکانی دژە ئیعدامن.
کۆتایی کۆماری ئیسلامی، حەتمیە، ڕێگا مەدەن بەبەرچاومانەوە زیندانییەکانمان هەڵبواسن.
١١-١٢-٢٠٢٢