ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٢١
ژمارە بیست و یەک (٢١)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)
لەم لینکەی خوارەوەدا دەتوانن تەواوی ڕۆژنامەکە بخوێننەوە
یەکێک لە پڕ بەرهەمترینی ژمارەکانە، یەکێک لەو ژمارانەیە کە گرنگترین تەوەرەی لە چەندین لاوە سەرنج داوە( چەوسانەوەی ژنان )
خەباتی خوێندکاران و بێکاران وخۆبەخشەکان وخانەنشینەکان ..هەریەکەی نوسەرێک و دیدگایەک ، بەڵام هارمۆنیەتی بێوێنەی داوەتە پانۆرامای ڕۆژنامەکە ووێنەیەک دەداتە خوێنەر کە سەرنجدان بۆیان پڕ بایەخ و بە سودە
وەرزش و تۆپی پێ ، سەرمایە چۆن ئەم پێشەسازییە ی کردۆتە گرنگترین بزنسی خۆی لە مڕۆدا، ڕەنگدانەوەی لەسەر کۆمەڵگا، کۆمەڵناسیش چەپڵە لیدەدا..
تیوری ڕەخنەی ئەدەبی مارکسیستی، ڕاپ و دەورانی شۆڕشگێڕانە ، شیعرو یادەوەری لەگەڵ نوسەران، سرود وچاوپێکەوتن لە گەڵ نوسەرانی بواری شیعرو بەرهەمی مناڵان..هەلسەنگاندنی ڕۆمان و وەرگێڕانی دانسقەی سرودو جوانی..
یەکجار بەختەوەر دەبین،،سەرنج وتیبینی وڕەخنەکانتان بە دەستمان بگات
زۆر بەختەوەر تر دەبین کە وتارو ڕیپۆرتاژ و بەرهەمی ئێوەمان پێبگات..
فەرموون بۆ سەر خواردن وخواردنەوەی هزر