هاوپشتی لە دژی شەڕ و ئەزمەکان ‌شەڕی ئۆکرانیا ،راپەڕینی ئێران ، ئەزمەی ووزە ، و بەهێزبوونی ڕاسیزم و فاشیزم لەئەوروپا

چالاکیەکانی داڤۆسێکی تر
جەمال کۆشش ١٩.٠١.٢٠٢٣
ڕێکخراوی “بزوتنەوەی سۆشیالیستی لە سویسرا” بۆ ڕووبەرووبونەوە لەگەڵ کۆڕبەندی ئابوری جیهانی لە داڤۆس، سێیەمین زنجیرە چالاکیەکی نێونەتەوەیی لە ڕۆژانی ١٣ و ١٤/ا/٢٠٢٣ لە شاری زوریخ لە ڤۆلکس هاوس ئەنجامدا.
خەباتکارانی سۆشیالیستی نێونەتەوەیی لە وڵاتانی ئیران، فەرەنسا، ئیتالیا، سویسرا، یۆنان،ئەڵمانیا، لەچەندین سمینارو پلنێوم ووۆرک شۆپدا بیروڕایان گۆڕییەوە وهاوپشتی و تۆڕی نێونەتەوەییان پێکهێنا. تەوەرەکان بریتی بوون لە:
+ ئاسۆکانی هاوپشتی لە جیهانێکی گڕگرتوودا.
+ ڕاپەڕین لە ئێران دا و هاوپشتی فمنسستی نێونەتەوەیی.
+ ئیمپریالیزمی روسی و ئایندەی پوتین.
+ئەزمەی ووزەو چۆن ئیکۆلۆژی و هاوپشتی بەدەستەوە بگرین.
+دامەزراندنی جیهانێک بەبێ توندوتیژی پۆلیس وسەربازیکردنی سنورەکان .
+بەرخۆدانی ئۆکرانیا بە دژی جەنگ و ئیمپریالیزمی نوێ
+ بەهێزکردنی سیاسەتی نەقابە کرێکارییەکان وخەباتی لە دژی ئەزمەی ووزە.
+کۆمەڵایەتیکردنی پێداویستیەکانی ووزە.” دەرهێنانی لە دەست کاپیتالیزم”
+ڕاستی توندڕەو وبەرەنگارییەکانی بزوتنەوەی دژی فاشیستی لە ئەوروپا.
+لە پێناو یەک ئینتەرناسیۆنالی دژی فاشیستیدا.
جگە لەم چالاکیە گرنگە نێونەتەوەییە، بزوتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستەکان و فمنیست وئانارشیست ونەقابە کرێکارییەکانی سویسرا، خۆپیشاندان و مارشی دوو رۆژەیان لە دژی سازدانی کۆڕبەندی ئابوری جیهانی لە داڤۆس بەرپاکرد.

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...