ڕاپۆرت:
هەرچەندە حکومەت و دەسەڵاتدارانی هەرێم بە هاوکاری حکومەتی ناوەندی بەغدا، ڕێگرییەکی زۆریان کرد لەوەی مامۆستایانی ناڕازی بچن بۆ بەغدا بۆ مەیدانی ئازادی (ساحەی تەحریر)، ئەوە بوو لە بازگەکانی هەرێم و هەروەها بازگەکانی دەوروبەری بەغداش ڕێگریان کردبوو لەوەی مامۆستایان بچنەناو شاری بەغدا، بەڵام ژمارەیەکی چەند سەد کەسی هەر توانیان بگەنە ناو بەغدا تا لەوێ دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بەدژی بێ موچەیی و بێ مافی بگەێننە جیهان و جەماوەری زەحمەتکێش و ئازادیخوازی سەراسەری عێڕاق و هاوسۆزی و هاوپشتی ئەوان کێش بکەن بۆ خۆیان و هەرچی زیاتر حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتداران ڕیسوا بکەن.
شایەنی باسە ڕێکخراوەی بەغدای (بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق) بۆ پشتیوانی لەم خۆپێشاندانە ئامادە بوو بە بەرزکردنەوەی چەندین دروشم بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی کە هاوپشتی خۆیان ڕاگەیاندبوو بۆ ماف و خواستەکانی مامۆستایان و دژی ئەو کێشمەکێشانەی حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم کە قوت و موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیان کردووە بە بارمتەی کێشمەکێشەکانیان.
دوای ئەم ئاکسیۆنە سەرکەوتوانەیە، حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتداران فشارەکانی خۆیان توندکردۆتەوە بۆ شکاندنی بایکۆتی مامۆستایان و ناچارکردنیان بە چوونەوە بۆ پۆلەکانی خوێندن بەبێ موچە و بەبێ دابین کردنی خواستەکانیان، بەڵام مامۆستایان ملیان بەم فشارانە نەداوە و بەردەوام بۆ ڕاوەستاوی بایکۆتەکەیان خۆپێشاندانیش ئەنجام دەدەن، لەوانە ئەمڕۆ سێ شەممە (٢٨-١١-٢٠٢٣) لە سلێمانی و چەند شار و شارۆچکەیەک خۆپێشاندان ئەنجام دراوە.
هاوڕێیان (ڕەزا سەرسپی) و (نەوزاد بابان) چەندین چاوپێکەوتنیان ئەنجامداوە بۆ ڕۆژنامەی (ڕەوت) لەگەڵ چەندین مامۆستای خۆپێشاندەر و ناڕازی و وەک ڤیدیۆ کلیپ لە لاپەڕەی فەیسبوکی ڕۆژنامەکەدا بڵاوکراونەتەوە. دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە بینەر و بیستەری لێدوانەکانیان بن:
https://www.facebook.com/rawtnews
منظمة البديل الشيوعي في العراق تنظيم شيوعي عمالي منهجه الفكري والسياسي ماركسي مستنبط من “البيان الشيوعي”
