گۆران عەبدوڵا: لیستەکان مەبەستیانە بگەنە دەسەڵات، خاوەنی هیچ پرۆژەیەک نیین بۆ کێشەی مووچە، و بێکاری،…

ڕەوت: زۆر لە لیستەکان باس لە جیاوازی ئەم هەڵبژاردنە دەکەن لەوانی پێشووتر، وە بەزۆری باس لە تێکشکانی زۆرینەی ڕەهای کورسیەکانی پەرلەمان لەلایەن (پارتی)ـیەوە دەکەن، بەهۆکاری جۆراوجۆر، نەمانی کۆتا، کەمی تەزویر، کۆمۆسیۆنی سەربەخۆ و بێلایەن و چەیکی دەنگەکان هەر لەلای سندوقەکان و ئایا ئەگەر ئەمانە وابن مانای ئەوەی دەدات، کەبەڕاستی ئالوگۆڕ لە سیستەمی پەرلەمانی کوردستان ڕوودەدات؟

گۆران عەبدوڵڵا: ئەگەر بەرەی ئۆپزسیۆن خەیاڵێکی ڕەنگاڵەیی بۆ دەنگدەرانی نەسازێنێت، ئەی ئیتر بە چ پاساوێک بەشداری هەڵبژاردن دەکات ئەوەی لە هەڵاو زەنای لیستەکان دەبینرێت و دەبیسترێت بەزۆری شەڕی حیزبەکانە وەک ناو و سیمبول نەوەک ژیان و گوزەرانی خەڵک و چۆنییەتی ئاڵوگۆڕکردنی سیستەمی پەرلەمانی. بۆ هەموومان رۆشنە و شاهێدی مێژووی سیستەمی پەرلەمانیین لە هەرێمی کوردستان کە هەمیشە ئەوەی هاوکێشەکانی بە لایەکداخستبێت هێز بووە، وە هێزیش لە دەستی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان-ینک) و (پارتی دیموکراتی کوردستان-پدک) دایە و هەرگیز نەبوونە و نابنە (هێزێکی نیشتمانی).

کەمی و زۆری کورسێکانی پەرلەمان تا ئێستا نەبۆتە هۆکاری گۆڕانکاری بنەڕەتی لە سیستەمی دەسەڵاتدارێتی هەرێم، بە پێچەوانەوە هێزە گەورەکان لیستی سێبەریان درووستکردووە، سیاسەت و کاری پەرلەمانتارێتییان گۆڕیوە بۆ پرۆژەی خۆ دەوڵەمەندکردن و بێناوەڕۆککردنی کاری سیاسی و جەماوەری. سیستەمی پەرلەمانی لە ئاستی دونیادا لە قەیراندایە لەگەڵ دەنگدەرانی بە هۆکاری میکانیزمەکەی. کاتێک دەتوانیین بڵێین گۆڕانکاری لە سیستەمی پەرلەمانی ڕوودەدات ئەوکاتەی ناو هۆڵی پەرلەمان تێکهەڵکێشکرابێت بە هێزی شەقامەوە. کە دابڕاوبیت لە هێزێکی ئامادەباشی شەقام، کارت لە پەرلەمان لە باشترین حاڵەتدا دەبێتە بوتڵی ئاو لەیەکگرتن.

ڕەوت: زۆر لە حزبە نوێـیەکان، (نەوەی نوێ)، (ڕەوتی هەڵوێست)، (بەرەی گەل)، دەڵێین ئەگەر خەڵک بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بکات، ئەوە بەقازانجی (یەکێتی) و (پارتی)ـیە، بۆیە پێویستە خەڵک بەفراوانی بەشداری ئەم دەرفەتە بکەن؟ ئێوە دەڵێن چی؟

گۆران عەبدوڵڵا: خەڵک لە (١٩٩٢) بە فراوانی بەشداریکرد و (ینک) و (پدک)ی هێنایە ناو پەرلەمان، لە ساڵانێکی دواتریشدا (گۆڕان) و (نەوەی نوێ)ی برد. بەهاتنی ئەم دوو حزبە چی گۆڕدرا لە ژیانی بنەڕەتی خەڵک بە غەیری دەوڵەمەند بوونی هەندێ لە خەڵکی مشەخۆر و ناشیرینکرندنی هێزی ئۆپزسیۆن و بێباوەڕکردنی خەڵک بە سیاسەت؟! بەدڵنیاییەوە بەشدارینەکردنی خەڵک لە دەنگدان لەم دۆخە سیاسیـیەی هەرێم مانەوەی هەردوو زلهێزەکەیە لەدەسەڵات، ئەی بردنی ئەم لیستانە بۆ پەرلەمان چی جیاوازییەک دەخاتە ژیانی خەڵکەوە بە بەراورد بە پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن؟ بەدڵنیاییەوە مێژووی سیاسی و پێگەی چینایەتی لیست و کەسەکان ڕۆشن بە ئێمە دەڵێت چی ڕوودەدات، هەر ئەوە ڕوودەدات کە ساڵانی پێشووتر ڕوویان داوە.

ڕەوت: ئایا بایکۆتکردنی پەرلەمانی کوردستان، چ کات دەتوانرێت مانایەکی شۆڕشگێڕانە وەربگرێت و هەڵوێستێکی دروست بێت؟

گۆران عەبدوڵڵا: ئەو کاتە بایکۆت مانا پەیدا دەکات کە وەک هێزێکی سۆسیالیستی لە ناو خەڵکدا خاوەنی پایەیەکی کۆمەڵایەتی و دیدێکی ڕۆشن بیت بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە. ئەو کاتەیە وشەی شۆڕشگێڕی شکۆی بۆ گەڕاوەتەوە، لەوەی ئەو هەموو ساڵە لیبراڵیزمی نوێ بە سیستماتیکی شۆڕشگێڕی یەکسان کردووە بە هێنانی دیکتاتۆری و وێرانکردنی شارەکان. چەکەکانیان بە ناوی خەباتی مەدەنییەوە لێوەرگرتین و دوکانی گوڵفرۆشەکانیان پێپیشانداین، لە کاتێکدا خۆشیان بۆ کەڵەکەی بێسنووری سەرمایەکانیان دونیایان بەرەو لێواری مەرگ بردووە. کاتێک هێزبین، ئێمە هەین، کە بێهێزبووین لە زۆر بڵێیەک زیاتر هیچی تر نیین.

ڕەوت: بەرنامەی سیاسی و ئابووری و ئاڵوگۆڕ لەژیانی خەڵکی کوردستان بەتایبەت کرێکاران و هەژارانی کوردستان لە هیچ لە لیستەکاندا نەهاتووە، یان زۆر بەکەمی هاتووە، ئایا بۆ کاریگەری ڕەوتی کۆمەڵایەتی و سوشیالیستی بەم هەڵبژاردنەوە لاوازە و گوشاری ناڕەزایەتیـیەکانی کوردستان بەم هەڵبژاردنەوە زۆر کەم دیارە و زیاتر مۆرکی شەڕێکی حزبی ڕووتە لەسەر کورسی دەسەڵاتی سیاسی و سەرمایە و مۆنۆپۆلکردنیانە؟

گۆران عەبدوڵڵا: لەڕاپەرینی (١٩٩١) لەهەولێر، ئێمە وەک شورای کرێکاران چووینە پێش کێڵگەی پەلەوەڕی (دەواجن) سەرمایەدار (ئەحمەد ئیسماعیل) بۆ قسەکردن لەگەڵ کرێکاران، کە گەشتین پێش ئێمە گروپێک بە خۆیان دەوت (چەپ) قسەیان بۆ کرێکاران دەکرد و دەیان وت (ئەمڕۆ کوردستان ڕزگاری بووە و دەبێت زیاتر کاربکەین چوونکە بۆ خۆمانە)! ئێمەش دەستمان بە قسەکردن کرد و داوامان لە کرێکاران کرد کە نەچنە سەر کار و داوای زیادکردنی کرێکانیان بکەن. دوو بۆ چوون بە ڕۆشنی پێگە چینایەتێکان دیاری دەکەن. زۆرینەی ڕەهای لیستەکان مەبەستیانە بگەنە دەسەڵات، خاوەنی هیچ پرۆژەیەک نیین لە کێشەی مووچە، کار، بێکاری، پەیوەندێکانی هەرێم و بەغدا،.. هتد پێ نییە، هەر بۆیە لەرێی شاتە شات و دەنگ بەرزکردنەوەوە زیاتر کار لەسەر یەکتر شکاندنەوە دەکەن لە پێناوی درووستکردنی کەشی بەلاڕێدابردنی داخوازییە بنەڕەتێکانی خەڵک.

١٥-١٠-٢٠٢٤

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...