ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٣٥

لەم بەستەرەی خوارەوەدا دەتوانن ڕۆژنامەکە بە PDF بخوێننەوە، یان دایبگرن.

ڕەوت ژمارە ٣٥ PDF

 

ژمارەی (٣٥)ی ڕەوت لە ئێستادا بە دجیتاڵی و لە یەکدوو ڕۆژی تردا بە چاپی کاغەزی لە هەرێمی کوردستانی عێڕاقدا بڵاودەکرێتەوە..
ژمارەیەکی سەرنجڕاکێش و پڕ فکر و سیاسەت و ئەدەب و ڕۆشنبیرییە..
کێشەی نەتەوەی کورد لە تورکیا بەرەو کوێ؟ بۆچی ئەردۆگان و دەوڵەت باخچەلی ئەم شەماڵی ئاشتیەیان هەڵکردووە؟ پەکەکە خۆی چ هێزێکە و لەکوێی ناکۆیەکاندا جێگای گرتووە؟ سیاسەتی سۆشیالیستی دەبێت چی بکات؟ چەندین وتار و لێکدانەوە لەو بارەیەوە دەخوێننەوە؟
خەباتی ڕزگاریخوازانە و یەکسانیخوازانەی ژنان تەنها قەتیس نیە بە ڕۆژی (٨)ی مارس، ڕۆژی خەباتی نێوەنەتەوەیی ژنان، بەڵکە خەباتێکی بەربڵاوی هەمەلایەنە و هەر ڕۆژەیە، بەتایبەت دوای ئەوەی کە لەنێو پەرلەمانە کۆنەپەرستەکەی عێراقدا دەنگ درا بە هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی. لەم ژمارەیەدا چەندین وتاری جۆراجۆر لەو ڕاستایەدا دەخوێننەوە.
سەردەمی نوێی سەرمایەداری، شەڕی ئۆکرانیا و گەڕانەوە بۆ چاخی مێرکانتیلیزم، گەڕانەوە بۆ بەهێزکردنی ملیتاریزم و چڕکردنەوەی دەسەڵات لە دەستی دەوڵەت و شەڕانگێزی.
پەرەگرتنی ڕەوتێکی نوێی کۆمۆنستی لە جەرگەی ئەوروپا و کەنەدا و ئەمەریکا و ئەمەریکای لاتین و ئاسیا، هێزی بە بزوتنەوەی کرێکاری بەخشیەوە و شایانی ئەوەیە سەرنجی بدرێتێ و هەڵسەنگێنرێ و بەتایبەت کە لەلایەن لاوانەوە پێشوازییەکی گەرمی لێ دەکریت.
سەدای ژنان و بیر و هزری ژنان، هۆنراوە و ڕوانگەی جۆراجۆر لەسەر زمانی پیاوسالاری، مێژووی قوڵی داهێنەری ژنانی شاعیر، لەگەڵ چەندین گوشەی جیاوازدەخوێننەوە. خۆشحاڵین ئەم هەواڵە خۆشە بخەینە بەردەم دیدەتان.

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...

چەند کلیپێک لە بەشداریکردنەکانی مەراسیمی یادی هاوڕێی ئازیز یەنار محەمەد لە سلەیمانی ٢١-٦-٢٠٢٦

چەند کلیپێک لە بەشداریکردنەکانی مەراسیمی یادی هاوڕێی ئازیز یەنار محەمەد لە سلەیمانی ٢١-٦-٢٠٢٦ لەم کلیپەدا: ...